به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌رچی که‌سانێک بانگه‌شه‌یه‌کی وایان کردبێ گوایه یاجوج و ماجوج چینی و مه‌غۆله‌کان بن! به‌ڵام ئه‌وه دووره له ڕاستییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌کو له فه‌رمووده‌دا باسیان کراوه ئه‌وان ئێستا به‌ندن و کاتێکیش دێنه ده‌رێ هه‌موو دونیا تێک ئه‌ده‌ن و بڵاو ده‌بنه‌وه به هه‌موو جێیه‌ک، خه‌ڵکی لێێان ده‌ترسن و ڕاده‌که‌ن، سه‌وزایی و ته‌ڕایی هه‌مووی ده‌خۆن، ده‌ریایه‌کی وه‌کو ته‌به‌رییا وشک ده‌بێ وه‌ختێک دێنه سه‌ری و لێی ده‌خۆنه‌وه خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.