به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه وایه که هه‌ر که‌سێ ئیمانی واجبی هه‌بێ به‌بێ سزای ئاگر ده‌چێته به‌هه‌شت.. ئیمانی واجب واته باوه‌ڕێک خوای گه‌وره داوای کردووه له به‌نده‌کانی، ئه‌وه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که هه‌رچی خوای گه‌وره به فه‌رزی ڕاگرتووه به‌جێیان بگه‌یه‌نی و هه‌رچی حه‌رامیشی کردووه لێی به دوور بیت.. هه‌ر که‌سێ حاڵی وا بێت مافی خوای جێ به‌جێ کردووه و ئیتر مسۆگه‌ر سزا نادرێ.. له‌وه زیاتر که‌مالی ئیمانه، ئه‌مه‌ش به‌ره‌و پله به‌رزه‌کانی باوه‌ڕه، ئه‌مه‌ش له ئه‌و کرده‌وانه‌ی سوننه‌تن یان موباح و ناباشه‌کانن(مکروهات) خۆی ده‌بینێته‌وه یان ڕاده‌ی به جوانی ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌کان، به‌نده هه‌تاوه‌کو باشتر و کرده‌وه‌ی جوانتر و سوننه‌تی زیاتر پێشکه‌شی خوای گه‌وره بکات بێگومان پله‌وپایه‌ی به‌رزتر ده‌بێ.. شه‌فاعه‌تی شه‌فاعه‌تکاران و خوای گه‌وره‌ش هه‌یه بۆ باوه‌ڕداره گوناهباره گه‌وره‌کان، هه‌روه‌ها سزای گۆڕ و ناڕه‌حه‌تییه‌کانی قیامه‌تیش، هه‌موو ئه‌مانه بۆی هه‌یه ببنه ڕزگاری بۆ ئه‌و به‌نده گوناهبارانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌وان هیچ له‌وانه پاکی نه‌کاته‌وه و ڕزگاری نه‌کات، بێگومان ده‌بێ به ئاگری دۆزه‌خ پاک بێته‌وه، خوای گه‌وره هه‌موو موسوڵمانێک په‌نا بدات. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.