به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بزانه شه‌یتان هه‌رگیز واز ناهێنێ له به‌نده‌کانی خوا، هه‌ر بۆیه هه‌موو کات خوتخوته و وه‌سوه‌سه‌کانی ده‌هاوێته دڵی به‌نده‌کانی خوا.. موسوڵمانیش ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌رێتی هه‌وڵدان و یه‌کلابوونه‌وه‌یه بۆ خوا، نییه‌ت و گوفتار و کرده‌وه‌کانی هه‌مووی بۆ خوا بێت، ئیتر ئه‌وه‌ی له به‌شی شه‌یتانه گوێی پێ نه‌دا و به یادی خوا له دڵی خۆی ده‌ر بکات، ئه‌بوزه‌ڕ-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌یگێڕێته‌وه، که به پێغه‌مبه‌ری خوایان وت: ئه‌گه‌ر پیاوێک کرده‌وه‌یه‌کی خێر ده‌کات و خه‌ڵکیش سوپاسی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، ئایا ئه‌وه چۆنه؟ فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی موژده‌یه‌کی پێشوه‌خته بۆ ئه‌و به‌نده‌یه که خوای گه‌وره ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی لێ وه‌رگرتووه "عن أبي ذرٍّ رضي الله عنه قال: قيل لرسول الله صلى الله عليه وسلم: أرأيت الرجل يعمل العمل من الخير، ويحمده الناس عليه؟ قال: تلك عاجل بشرى المؤمن"رواه مسلم. گرنگ ئه‌وه‌یه به‌نده له ئه‌نجامدانی کارێکی خێر مه‌به‌ستی به‌رچاوی خه‌ڵکی و سوپاسی ئه‌وان نه‌بێت، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێی پیاهه‌ڵدان و پاداشتیشیان نه‌کات، به‌ڵکو له‌سه‌ره‌تای کرده‌وه‌که‌وه نییه‌تی بۆ خوا لێ بهێنی و ئیتر ئه‌گه‌ر دوای ئه‌وه خه‌ڵکیش لێی ڕازی ده‌بن، ئه‌وه موژده‌ی خێره و هیچ زیانی نییه.. جێی سه‌رنجیشه که نابێت ئه‌و بیره هه‌ڵه‌یه وات لێ بکات کرده‌وه‌ی چاکه‌ت که‌م بێته‌وه، چونکه ئه‌وه ئاواتی شه‌یتانه.. به‌ڵکو زیاتری بکه‌ین و هه‌موو کاتیش ئاگاداری نییه‌تمان بین و دڵسۆزیی بۆ خوا تێدا بپارێزین. هه‌روه‌ها هه‌ستکردن به‌و ناره‌حه‌تی ململانێیه نیشانی باوه‌ڕی زیندووه، چونکه خه‌می خاوه‌نه‌که‌ی ده‌ر ئه‌خات که نایه‌وی بۆ غه‌یری خوا شتێک ئه‌نجام بدات "فعن أبي هريرة رضي الله عنه قال: جا‌ء ناسٌ من أصحاب النبيِّ صلى الله عليه وسلم فسألوه: إنَّا نجد في أنفسنا ما يتعاظم أحدنا أن يتكلَّم به، قال: "وقد وجدتُّموه؟" قالوا: نعم، قال: ذاك صريح الإيمان"رواه مسلم. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.