به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه له پێشی هه‌نگاونانت بۆ کاره‌که بیری خۆت بهێنی که نییه‌ت و مه‌به‌ستت له‌و کاره ته‌نها خوای گه‌وره‌یه، ئیتر دوای ئه‌وه گوێ مه‌ده به وه‌سوه‌سه و ختوره‌ی شه‌یتان ئه‌گه‌ر هاتیش یادی خوا بکه هه‌تاوه‌کو لێر دوور بکه‌وێته‌وه. هه‌ر ساتێکی تریش شتێکی وا هاته دڵت گوێی پێ مه‌ده و یادی خوا بکه، ئه‌وجا ده‌بینی ڕزگات ده‌بێت له‌و ختورانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش کارێکی باشه که به‌ندی موسوڵمان هه‌میشه ئاگایی ئه‌وه‌ی هه‌بێت کاره‌کانی بۆ خوای گه‌وره بێ و دووری بخات له به‌رچاوی خه‌ڵکی، ئه‌گه‌ر لێره و له‌وێش که‌سانێک به باش باسیان کردی گوناهه نییه پێت خۆش بێت یان پێجه‌وانه‌ی نییه‌تپاکیی نییه که مادام تۆ له سه‌ره‌تاوه مه‌به‌ستت پێ ته‌نها خوای په‌روه‌ردگار بووه. هاوه‌ڵان ئه‌وه‌شیان پرسی بوو له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم): ئه‌ویش فه‌رمووبووی: ئه‌وه موژده‌یه‌کی پێشوه‌ختییه بۆ موسوڵمان که خوای گه‌وره قه‌بووڵی کردووه هه‌ر بۆیه له دونیاشدا خه‌ڵکیبه گشتی و موسوڵمانانیش لێی ڕازین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.