به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوشکی به‌رێزمان خوای په‌روه‌ردیگار بۆ باسی ماره‌ی و ئه‌وانه‌ی که حه‌رامن له‌یێکتر بۆ ماره‌یی له‌وانه یێکێك[ وأخواتكم من الرضاعة ). [النساء:٢٣]. خوشکتان بێت له‌شیرا . وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" إن الرضاعة تحرم ما تحرم الولادة". [متفق عليه]. واتا : ئه‌وشتانه‌ی که‌حه‌رامه له‌و مناڵه‌ی که له‌دایکێك بووه به‌هه‌مان شێوه ئه‌و مناڵه‌ی شیر له‌و ئافره‌ته ده‌خوات هه‌مان شتی لێ حه‌رامه . ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌و کوڕه‌ی که‌تۆ باسی ده‌که‌یت پێنج جار بۆ سه‌ره‌وه شیری له‌دایکت خواردبێت یان تۆ له دایکی ئه‌وت خواردبێت پێنج جار بۆ سه‌ره‌وه ئه‌مه‌یان برای تۆیه‌و چۆن له‌گه‌ل برات هه‌ڵسو که‌وت ده‌که‌یت له‌گه‌ل ئه‌ویشیان به‌هه‌مان شێوه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.