به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوشکایه‌تی له شیره‌وه یه‌كێکه له‌و ئافره‌تانه‌ی حه‌رام کراوه له پیاو هه‌روه‌ک له‌ئایه‌تی (وأخواتكم من الرضاعة) [ النساء : 23] هاتووه.. زانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر بڕی ئه‌و شیرخواردنه، هه‌یانه ده‌فه‌رموێت: شیرخواردنه‌که که‌م بێت یان زۆر حه‌رامی ده‌کات، هه‌ندێکیشیان فه‌رموویانه که ده‌بێت سێ‌جار منداڵه‌که شیر بخوات یان زیاتر، کۆمه‌ڵێکیش که‌ئه‌وه‌ش ڕای جومهوره فه‌رموویانه: له‌پێنج جاره‌وه یان زیاتر حه‌رامی ده‌کات، وه ده‌بێت منداڵه‌که هه‌موو ئه‌و پێنج جارانه به ویستی خۆی مه‌مکه‌که به‌ربدات و منداڵه‌که‌ی پێ تێر ببێت، واته مژه‌یه‌ک و دووان به جارێک دانانرێت، هه‌روه‌ها پێویسته له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ساواییدا بێت، واته مداڵه‌که شیره خۆره بێت. ئه‌گه‌ر وابوو ئه‌وه ئه‌و منداڵه ده‌بێت خوشک یان برای هه‌ر منداڵێکی تر که منداڵی ئه‌و دایکه بووبێت یاخوود منداڵێکی تر وه‌ک خۆی پێنج جار به‌و شێوه‌یه شیری خواردبێت له هه‌مان ئافره‌ت. به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش که پێنج جاره‌که ڕاسترین و په‌سه‌ندترینیانه؛ فه‌رمووده‌که‌ی عائیشه‌یه-خوای لێ ڕازی بێت- که ئیمامی موسلیم گێراوێتیه‌وه، ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ی له‌قورئان بوو هاتبوویه خواره‌وه، ده جار شیردانی زانراو بوو که حه‌رامی ده‌کرد (ده‌بوونه خوشک و برا)، به‌ڵام ئه‌وه نه‌سخ بۆیه‌وه بۆ پێنج جار، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) وه‌فاتی کردبوو که‌چی ئه‌و ئایه‌ته‌ی(پێنج جاره‌که) هه‌ر ده‌خوێندرایه‌وه و خه‌ڵكی هێشتا وایانده‌زانی به‌شێکه له قورئان.. لێره‌دا باسی ناسیخ و مه‌نسووخ هه‌یه، جۆرێک له‌جۆره‌کانی ئه‌و حوکمه له‌قورئان ئه‌وه‌یه که ئایه‌تێک هه‌ڵده‌گیرێته‌وه و ناخوێندرێته‌وه به به‌شێک له قورئان به‌ڵام حوکمه‌که‌ی هه‌ر ده‌مێنێت، له‌پێش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) ئایه‌تێک هه‌بووه باسی له‌وه کردووه که به ده جار شیر خواردنی منداڵێک ئه‌و منداڵه حه‌رام ده‌بێت له منداڵه‌کانی ئافره‌ته‌که، دواتر له ده‌وه بۆته پێنج و پاشان به‌ر له‌پێش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌و ئایه‌ته‌ش هه‌ڵگیرا و له‌قورئان نه‌ما به‌ڵام حوکمه‌که‌ی هه‌ر ماوه‌ته‌وه. موسوڵمانانی ئه‌و کاته‌ش ئه‌وانه‌یان نه‌یانزانی بوو که ئه‌و ئایه‌ته له‌قورئان نه‌ماوه، تا ماوه‌یه‌ک هه‌ر ده‌یانخوێنده‌وه چونکه هێشتا هه‌واڵی نه‌سخبوونه‌وه‌یان نه‌زانیبوو. که‌واته له‌مه‌وه ئه‌گه‌ر منداڵێک له پێنج جار که‌متر شیری ئافره‌تێکی تری خوارد یان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی شیره‌خۆریدا نه‌بوو(له‌دوای دوو ساڵ بووبێت)، ئه‌وا نابنه خوشک و برا له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر و بۆیان هه‌یه زه‌ماوه‌ند بکه‌ن.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.