به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی شه‌رع چه‌سپاندوویه‌تی له‌باره‌ی خوشک و برایه‌تی له ڕێگه‌ی شیره‌وه، به پێنج جار شیردانی سروشتی(تێرخواردن) داده‌مه‌زرێ، واته پێنج جاری جیاواز له‌یه‌ک منداڵێک مه‌مکی ئافره‌تێک بمژێ و شیری تێدا بێ و به سروشتی خۆی ماوه‌یه‌ک لێی بخوات وه‌کو شیرخواردنێکی ئاسایی ڕۆژانه‌ی. ئه‌گه‌ر له پێنج جار که‌متر بوو برایه‌تی و خوشکایه‌تی شیریی دانامه‌زرێ، ئه‌گه‌ر وابوو و له ماوه‌ی هه‌تاوه‌کو دوو ساڵی منداڵه‌که‌ش بووبێت، ئه‌وا ده‌بێته منداڵی ئه‌و نه‌نکی له شیره‌وه و له هه‌موو منداڵه‌کانی برا و خوشکه‌کانی خۆی له شیره‌وه(مام و پوره‌کانی) حه‌رام ده‌بێ، چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ"الرضاعة تحرم ما تحرم الولادة" رواه البخاره ومسلم. واته: شیردان حه‌رامی ده‌کات ئه‌وه‌ی نه‌سه‌ب حه‌رامی ده‌کات.. گرنگیش نییه ئافره‌تێک شووی کردبێ یان منداڵی هه‌بێ و یان هه‌ر له منداڵبوون تێپه‌ڕی بێت، عیبره‌ت به شیردانه‌که‌یه، خیلافێکیش هه‌یه له‌وه‌ی که ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له مه‌مکی ئافره‌تێکی به ته‌مه‌ندا هه‌بێ، شله‌یه‌کی زه‌ردباوه، ئایا حوکمی شیری هه‌یه؟ هه‌ندێ له زانایان حیسابی شیریان بۆ کردووه و فه‌رموویانه هه‌ر شیره ڕه‌نگی گۆڕاوه"دخل في فم صبي من الثدي مائع لونه أصفر تثبت حرمة الرضاع لأنه لبن تغير لونه ، كذا في خزانة المفتي" الفتاوى الهندية.. به‌ڵام مالیکییه‌کان ده‌فه‌رموون که ئه‌وه‌ی حوکمی شیردانه‌که‌ی پێ ده‌چه‌سپێ بریتییه له شیر نه‌وه‌ک شله‌یه‌کی تر، بۆیه له‌لای ئه‌وان به‌ده‌ر له شیر هه‌ر شله‌یه‌کی تر حوکمی خوشک و برایه‌تی شیریی پێ دانامه‌زرێنن. ئیبن عه‌ره‌فه‌ی مالیکی ده‌فه‌رموێ" تقع الحرمة بلبن البكر والعجوز التي لا تلد، وإن كان من غير وطء إن كان لبناً لا ما‌ء أصفر. وقال الباجي: وهذا إذا كان ما يدر من ثدي المرأة لبنا. فإن كان ما‌ء أصفر أو غيره فلا يحرم. رواه ابن سحنون عن ابن القاسم، لأن الرضاع مختص باللبن فوجب أن يختص حكمه به دون سائر المائعات.". خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.