به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتان بێت پێی هه‌ستاون له‌وه‌ی ئاگادارتان کردوونه‌وه که ناتانه‌وێت پیاو ئاماده بێت له منداڵبوونه، له کاتی ناچارییش حه‌رام حه‌ڵاڵ ده‌بێت، ناچارییش ئه‌وه‌یه ژیانی که‌سێک بکه‌وێته هه‌لاکه‌ت و له‌ناوچوون یاخود ته‌نگی و لێژیی زۆره‌وه. مردنی منداڵێکیش پاساوه بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆڕێکی پیاو به‌شداری بکات له کاتێکدا هیچ به‌دلێکی تر نییه و کاتیش ماوه نادات. به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر ڕێگاتان نه‌دابا خوانه‌خواست منداڵه‌که بمردایه له هۆکاری ئه‌و ڕێگرییه، ئێوه به‌شدار ده‌بوون له مردنی و گوناهی کوشتنی گیانێکتان ده‌که‌وته ئه‌ستۆ! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.