ئای له‌م غوربه‌ت و له‌و زه‌مه‌نی بێپه‌رژینی و هه‌تیوێتی ئه‌م ئوممه‌ته، بێسێبه‌ری و بێ پشتوپه‌ناییی ئه‌هلی ئه‌م ئیسلامه که‌خوێنی زانایانی ئاوا بێ نرخ و بێ بایه‌خ سه‌یر ئه‌کرێ ؟! له‌لایه‌ك وا ئەكات به‌ڕاستی خه‌مێكی زۆر هه‌ڵگرین و دڵەكانمان خوێنى لێداچۆڕێ و فرمێسك لە چاوەكانمان دابارێ، له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌مان بیر دێته‌وه دڵمان خۆش ئه‌بێ به‌وه‌ی که ئه‌بینه خاوه‌نی ئه‌م موژده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا( صلی الله علیه وسلم) که‌فه‌رموویه‌تی (لاَ تَزَالُ طَائِفَه‌ٌ مِنْ أُمَّتِي قَائِمَة‌ً بِأَمْر اللَّهِ لاَ يضُرُّهُمْ مَنْ خَذَلهُمْ أَوْ خَالفَهُمْ حَتَّی يأْتِى أَمْرُ اللَّهِ وَهُمْ ظَاهِرُونَ عَلی النَّاسِ) البخاري: 3641 ومسلم/ واته: (به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك له ئۆممه‌تی من .ده‌سته‌یه‌كی كه‌م له كۆمه‌ڵی فراوانی من فه‌رمانی خودا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، نه ئه‌وانه‌ی پشتیان به‌رده‌ده‌ن زیانیان پێده‌گه‌یه‌نن و نه ئه‌وانه‌ش كه دژایه‌تییان ده‌كه‌ن، هه‌تا فه‌رمانی خودا دێ هه‌تا دونیا كۆتایی دێ، له‌و كاته‌شدا ئه‌وان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه باڵاده‌ستن) دڵمان خۆشه که له‌م زه‌مانی غوربه‌ته خاوه‌نی پیاوی گیان فیداو چوامێری ئاوایان تادوا هه‌ناسه‌یان دیفاع له‌م حه‌قه ئه‌که‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه ..به‌کوێرای چاوی ناحه‌زانی ئه‌م ئیسلامه بمان چنن له‌زیندان یان به‌په‌تی سێداروه هه‌ڵمان واسن وبمان کوژن بیر‌و باوه‌ڕمان ناگۆڕێی و باوه‌ڕمان بته‌وه تر ئه‌بێی وزیاتر دڵمان به‌ئیسلامه‌عه‌زیزه‌که‌مان خۆش ئه‌بێت بابه‌نامۆوش له‌قه‌ڵه‌مان بده‌ن وڕه‌نووسمان بکه‌ن ژیان له‌سایه‌ی ئه‌م ئیسلامه عه‌زیزه‌دا ئه‌وه‌نده دەهێنێت كه بۆی بژین و له‌پێناوی بمرین. خۆ نامۆبوونمان لە خراپی نییە، بەڵكوو پەیوەستبوونمان بە ڕاستەڕێگەى ئیسلامەوە واى لێكردووین. ئەمەش فەرموودەى پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وسلم) شایەتى بۆ داوە فه‌رموویه‌تی (بَدَأَ الإِسْلاَمُ غَريبًا وَسَيَعُودُ كَمَا بَـدَأَ غَـريبًا، فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ.) (مسلم: ٣٨٩). واتە: ئەم ئیسلامە بەنامۆیى سەرىهەڵدا و جارێكى تریش دەگەڕێتەوە سەر ئەو نامۆیییە، سەرفرازى بۆ نامۆیان. خودا لەوانەمان بكات! ره‌حمه‌تی خوداله‌شێخ بێت و له‌خودای په‌روه‌ردگار داواکارین به‌شه‌هیدی وه‌رگرتبێت و به‌فرده‌وسی شاد بکات (اللهم امین )