ڕه‌وش و بارودۆخیی ئیسلامی و گروپه‌کانی سه‌رده‌می: دوای ڕزگارکردن و فتوحاتی وڵاتانی شام وعێراق و ئێران و میسر‌و سه‌رو ئه‌فریقاوهی تر،ئه‌وه‌بوو ئه‌م ئاینه له‌سه‌رده‌ستی هاوه‌ڵان و تابیعین به هه‌موو لایه‌کی جیهاندا بڵاو بویه‌وه ماوه‌ی ده‌سته‌ڵات و حوکمیان فراوان بوو ،هه‌ندێک کاروبار سه‌ری هه‌ڵدا وه‌کێشه له‌هه‌ندێک ناوچه‌دا دروست بوو له‌چۆنێتی به‌ڕێوه بردن،که زانایانی ئه‌و کات نه‌یان توانی به پێی قورئان و فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ری بۆ بکه‌ن، بۆیه چه‌ندحوکمێکیان له قورئان و فه‌رموده‌و وته‌ی یاران و کرده‌وه‌کانیان دانا ئینجا به‌ره‌و قیاس و ڕا ڕۆشتن، به‌م جۆره بۆچون وڕێبازه‌فیقهی يه کان له‌لایان زاناشه‌رعیه پایه به‌رزه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه په‌یدا بوون وه له هه‌ندێک بۆچون دا له‌یه‌کتری جیا بونه‌وه وه‌کو بۆچون و فیق و ڕێبازی چوار مه‌زهه‌به‌که که‌سه‌رجه‌میان قوتابی پشتاو پشتی یه‌کتری بوون وه‌سوفیان ی سه‌وری و ئه‌وزاعی له‌یسی کوڕی سه‌عدو که‌سانیتر بیر‌و بۆچونی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بوو،دوای ئه‌مه مسوڵمانان له‌سه‌ر ئه‌م چوار ڕێبازه ڕێک که‌وتن و ڕێبازه‌کانی ترپشت گوێ خران،ئه‌م ڕێبازانه هه‌موی دژی گروپه گومڕاکان وه‌ستان به‌تایبه‌تی دژی موعته‌زیله‌کان. سه‌رۆک و داهێنه‌ری موعته‌زیله (واسیلی کوڕی عه‌تا )بووکه قوتابی شێخ و زانای گه‌وره حه‌سه‌نی به‌سری بوو لێی جیابووه‌وه،شێخ حه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ بیر‌و باوه‌ری واسڵ دانه‌بوو بۆیه واسڵ لێی جیابویه‌وه، واسیل و عه‌مری کوڕی عوبێدو عه‌للاف به فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی کاریگه‌ر بوون،بڕوایان به قه‌زاو قه‌ده‌ر نه‌ده‌کردوده‌یانووت مرۆف ئه‌و په‌ڕی سه‌ربه‌ستی له‌کرده‌وه‌کانی دا هه‌یه، ئه‌م کۆمه‌ڵه قوتابی و گروپه ناوی لێ‌نرا موعته‌زیله واته جیابووه‌کان،ئه‌م ڕێبازه له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه (مه‌ئمون و موعته‌سه‌م و واسیق) دا بووه ڕێبازی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌تیان،به‌ڵام ئه‌وه‌بوو به‌هۆی فتواکه‌ی ئیمام ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌نبه‌ل له‌سه‌ر قورئان ئه‌م ڕێبازه ڕه‌واجی نه‌ما له‌ناو خه‌ڵکیداو تێک شکێنرا وه فتواکه بووه بوه هۆی به‌نکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ئیمام ئه‌حمه‌د، پاش ئه‌و ئه‌بو حه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری له‌ساڵانی ٢٦٠ بۆ ٣٢٤ ی کۆچی به‌ته‌واوی موعته‌زیله‌و بیر‌و بۆچونه‌که‌ی لاوازکرد،هه‌رچه‌نده خۆشی پێشتر یه‌کێک بوو له ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌بو عه‌لی جوبائی بوو، به‌ڵام له‌پاشدا په‌شیمان بویه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ڕێبازی سوننه جه‌ماعه‌ت، ئه‌و به زانای (زانستی که‌لام) داده‌نرێت ئه‌م زانسته پێک هاتووه له‌وه‌رگرتنی ڕووه باشه‌کانی فه‌لسه‌فه‌و وه ئه‌و زانسته‌ی که ژیری مرۆڤ په‌ی پێده‌بات وه‌نابێت پێچه‌وانه‌بێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڕێپێدراوه‌کانی شه‌رع،به‌رامبه‌ر به موعته‌زیله گروپی جه‌بری یاخود جوهه‌یمی کانیش په‌یدابوون به‌پێشه‌وایه‌تی جوهمی کوری سه‌فوان ئه‌وان بیروباوه‌ڕیان وابوو (مرۆڤ هیچ سه‌ربه‌ستیه‌کی نی یه به‌ڵکو وه‌کو په‌ڕێکی هه‌ڵواسراوه له هه‌وادا با به ویستی خۆی ده‌یجوڵێنێت.)گروپێکی تریش به‌ناوی مورجیئه پێشیان ده‌وترێت یونسیه په‌یدابوو ئه‌ویش بۆچونی خۆی هه‌یه،گروپی شیعه‌کانیش له و سه‌رده‌مه‌دا درێژه‌ی هه‌بوو ئێستاشی له‌سه‌ر بێت که بنچینه و هه‌وێنیان ده‌چێته‌وه بۆسه‌رده‌می ئیمامی عه‌لی سه‌لامی خودای له‌سه‌ربێت، له پاشدا چه‌ند لقێکی لێ بوو یه‌وه وه‌کو بوکائوون وقه‌ڕامیته‌و ئیسماعیلیه‌و ئیخوان سه‌فا وه‌ی تر، ئه‌بوو حه‌یان ته‌وحیدی له‌کتێبی(الامتناع وا‌لموانسه) دا باسی گروپی ئیخوان سه‌فا ی کرد‌و ده‌ڵێت ئه‌وانه له‌و بڕوایه‌ن هه‌رکاتێک فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی تێکه‌ڵا‌وی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بکرێت شه‌ریعه‌ته‌که ئینجا کامله‌و ته‌واو ده‌بێت. ئه‌م گروپه له‌ناوڕاستی سه‌ده چواره‌می کۆچی به‌یدابوو واته هاوکاته له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می شێخ عه‌بدول قادری گه‌یلانی،تێکڕای چوار مه‌زهه‌به‌که دژی گروپه گومڕاکان وه‌ستانه‌وه به‌تایبه‌ت موعته‌زیله‌کان،دوای کزبونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و داگیرکاریه‌کان فیتنه ی تر دروس بوو،ئه‌م چوار ڕێبازه‌ش له‌لایه‌ک که وتنه کێشه له‌گه‌ڵ یه‌کتری و له‌لایه‌کی تر له‌گه‌ڵ شیعه که‌وتنه کێشه‌وه، له‌ساڵی ٤٠٨ ی کۆچی کێشه له‌نێوان ئه‌هلی سونه‌و خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی که‌رخی شیعه په‌یدابوو، وه‌له‌ساڵی ٤٣٢ ، ٤٤٤، ٤٤٥ کێشه ڕویاندایه‌وه له‌ساڵی ٤٦١ کێشه‌ی تر له‌شاری دیمه‌شق له‌نێوان ڕۆژئاوایی ه‌کان (ئه‌سحاب فاتمی) و ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌کان (ئه‌سحاب عه‌باسی) په‌یدابوو، تاگه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به ئاگر ماڵی یه‌کتر بسوتێنن، بووه هۆی سوتاندنی مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له دیمه‌شق، له‌ساڵی ٣٢٣ حه‌نبه‌لێکان هێرشیان کرده سه‌ر حه‌نه‌فی یه‌کان ده‌ستیان کرد به‌سوتاندنو تاڵان کردن، تاناچار خه‌لیفه ڕازی به‌یانی بۆده‌رکردن وهه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکردن،ساڵی٣٢٧ کێشه دروست بوویه‌وه له نێوانیان له‌سه‌ر ئایه‌تێک، له‌ساڵانی ٤٧٠ تاوه‌کو ٤٩٥ ئه‌م جاره کێشه‌ڕوی ده‌دا له نێوان حه‌نبه‌لیه‌کان و ئه‌شعه‌ریه‌کان، وه ئه بو حه‌سه‌ن ئه‌شعه‌ری له‌ساڵی ٣٢٤ وه‌فاتی کرد یارانی به‌نهێنی ناشتیان له‌به‌ر حه‌نبه‌لیه‌کان و موعته‌زیله‌کان، له پاشدا له‌ساڵی ٤٧٧ ی کۆچی شافیعی حه‌نبه‌لی کێشه که‌وته نێوانیان له‌سه‌ر به ئاشکرا یاخود به‌نهێنی خوێندنی بسم الله هێرشیان کرد‌و تاڵانی و کوشتار ڕویدا، هه‌روه‌ک فاتیحا بۆمردن ڕۆشتن و ته‌عزێ و حه‌ڵاڵ و حه‌رامی بۆنه‌کانی ئێستای خۆمان، له‌ساڵی ٥٤٦ ی کۆچی دوباره ئاژاوه‌یه‌کی تری گه‌وره‌دروست بویه‌وه له نێوان ئه‌م دوو ڕێبازه‌دا مه‌به‌ست له شافیعی و حه‌نبه‌لی یه،ئه‌م پیاوه له‌م ڕه‌وشه‌دا په‌یدابوو وه‌چاره‌سه‌ری بۆکێشه‌کان له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناو ئاژاوه‌کانی که‌م کرده‌وه ،له‌سه‌رده‌می خۆیدا چرای ڕوناکی و فریاد ڕه‌سی ئوممه‌ت بووه وه‌ئێستاش جیهانی ئیسلامی و تاکی مسوڵمان له‌هه‌رکوێیه‌ک بێت ده‌توانن سودو په‌ند له وته و ڕێبازی ئه‌م پیاوه گه‌وره‌یه و ئه‌و مێژووه وه‌ربگرن. . ئه‌بو هوره‌یره ده‌یگێڕێته‌وه له پێغه‌مه‌ر( درودی خودای لێبێت) خوای گه‌وره بۆ هه‌رسه‌ده‌یه‌ک یه‌کێک بۆ ئه‌م ئومه‌ته ده‌نێرێت، تادینه‌که‌یان بۆتازه بکاته‌وه. ئه‌بو داود له جامیع ئسوڵ به‌شی١١ لاپه‌ڕه ٣٢٠ گێڕاویه‌تیه‌وه. له‌باره‌ی ژیانی: ئه‌وناوی عبدلقادری کوڕی ئه‌بی ساڵحی کوڕی عه‌بدوڵڵای جه‌نگی دۆست ڕه‌چه‌ڵه‌کی ده‌گاته‌وه به عه‌لی کوڕی ئه‌بوو تاڵیب،ڕه‌زای خودای له‌سه‌ر بێت، ئه‌و له‌ساڵی ٤٧٠ ی کۆچی به‌رامبه‌ر به‌ساڵی ١٠٧٧ی زاینی له (نیف) ی باکوری ئێران و باشوری ده‌ریای قه‌زوین که پێی ده‌وترێت ناوچه‌ی گه‌یلان له‌دایک بووه، پیاوێکی مه‌یله‌و درێژ بوو، ناوچه‌وانی پان و ئه‌سمه‌ربوو،قژی درێژ بوو ده‌گه‌یشته‌سه‌ر شانه‌کانی،نیگای تیژ بوو که‌م که‌س ده‌یتوانی چاو ببڕێته چاوی،درێژی ڕیشی ناوه‌ندی بوو،که‌که‌وته‌ساڵه‌وه خۆڵه‌مێشی بوو،ساده‌و خۆشه‌ویست بوو،دوعای قبوڵ بوو،زۆر فرمێسکی لێده‌هات،دڵی ناسک بوو،هه‌میشه له یادکره‌دنه‌وه‌دا بوو،بیرتیژ بوو،له‌خواپه‌رستیدا چه‌سپاو بوو، ئه‌و خاوه‌نی چه‌ندین کتێب و به‌رهه‌م و هۆراوه‌یه، له‌م سه‌رچاوه‌یه‌دا ئاماژه به زیاتر٢٠ کتێبی کراوه،وه‌خاوه‌نی چه‌ند خێزانێک بووه، منداڵ و نه‌وه‌ی زۆره ئاماژه به‌ناوی ١٢ کوڕی کراوه، وه ئه‌و کتێب و به‌رهه‌مانه‌ی له باره‌ی باسی ژیانی یه‌وه نوسراوه له‌م سه‌رچاوه‌دا باس له‌١٥٠ کتێب کراوه که له جیهاندا له‌سه‌ری نوسراوه، مێژوو نوسان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ساڵی ٥٦١کۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی ١١٦٦ ی زاینی مردووه ، ته‌مه‌نی نه‌وه‌ت ساڵ بووه هه‌ندێک ده‌ڵێن نه‌وه‌دت و دووه، له‌رۆژی ده‌ی ره‌بیعی دووه‌م،وتراوه شێخ له ژیانیدا هیچ نه‌خۆشیه‌کی قورسی نه‌گرتووه جگه له‌نه‌خۆشی یه‌ک که شه‌و ڕۆژێکی خایاندووه‌و پێی مردووه. منداڵه‌کانیخۆی شۆردیان و قوتابیه‌کان نوێژیان له‌سه‌ر کردوو، به‌شه‌و له قوتابخانه‌که‌یدا ناشتیان. به‌یانی خه‌ڵکی زانیان و ده‌نگ و هاواربه‌رزبووه‌وه له باب الازج کۆبونه‌وه‌وه له‌سه‌رچاوه‌که‌دا به‌درێژی باسی ساتی وه‌فاتی کراوه‌و ئه‌وویردانه‌ی که وتوویه‌تی. مێژونوسه دێرینه‌کان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که گه‌یلان یان جه‌یلان که‌ده‌که‌وێته پشت وڵاتی تبرستان که چه‌ند گوندێکه له‌سه‌ر لێواری ده‌ریای قه‌زوین له‌ناوشاخه‌کانیدا سه‌وزایی و گوڵ وگوڵزاری زۆری تێدایه و باراناوی یه ڕوباری زۆره وخاکێکی به‌پیته بۆ کشتوکاڵ، گه‌یلان نه‌ته‌وه‌یه‌کن له‌فارس پێشی ده‌وترێت ده‌یله‌م ده‌که‌وێته به‌شی ڕۆژ ئاوای وڵاتی ئێران دراوسێکانی له باکوره‌وه سنوری تاڵیسی ڕوسیایه،له‌خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی مازنده‌رانه،له باشوری ڕۆژئاوا زنجیره چیایی ئه‌لبوزه ده‌که‌وێته ئازر باینجان، له‌دایک بونی ئه‌و هاوکاته له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می مه‌لیکشای سوڵتانی سه‌لجوقی، ئه‌و به هه‌تیوی ژیاوه پاش له‌دایک بوونی به که‌مێک باوکی وه‌فاتی کردووه،ده‌ڵێن له‌ساتی له‌دایک بوونی مانگی ڕه‌مه‌زان بووه، ئه‌و به‌ڕۆژ شیری نه‌ده‌گرت، له پاشدا لای (باپیری) که باوکی دایکی بوو ناوی (عه‌بدوڵای سه‌ومه‌عی )بووه،که‌سێکی پیاو باش بوو شاره‌زا له فیق وشه‌رع ناسراوه ژیاوه، ،ته‌نها دوو برابوون ، که‌شێخ بڕیاری ڕۆشتنیدا، دایکی سامانی له‌نێوان ئه‌و براکه‌یدا دابه‌شکرد. ئه‌و له‌ته‌مه‌نی لاوی‌دا خۆی بۆ به غداد ئاماده‌کرد بۆفێربونی زانستی شه‌رعی، خه‌ڵکی گه‌یلان به‌گشتی له‌سه‌ر ڕێبازی حه‌نبه‌لی بوون به‌تایبه‌تی دوای سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر موعته‌زیله‌کاندا، وه ئه‌ویش له‌ژێرکاریگه‌ری ئه‌وه‌دابووه هه‌رچه‌نده ئیمام ئه‌حمه‌د له‌ساڵی ٢٤١ی کۆچی وه‌فاتی کردبوو واته نزیکه‌ی دوسه‌ده به‌ر له‌و، بۆیه زۆر شه‌یدای به‌غداد بووه چونکه شوێنی له‌دایک بوونی ئیمامی ئه‌حمه‌د بووه وه‌خۆی له‌سر مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی بوو، وه له‌کتێبی ( القلائد الجواهر ) که هی محمدی کوڕی یه‌حیای تادفی یه ده‌ڵێت شێخ له لاوی‌دا که له گوندی خۆی سه‌رقاڵی زه‌وی کێڵان بووه به گا ،گاکه هاتۆته‌قسه و پێی وتووه تۆ بۆ ئه‌م کاره دروست نه‌کراویت بڕۆبۆ فێربوونی زانست ، ئیت چه‌ند ڕۆژێک له‌رز گرتویه‌تی و پاشان بڕیاری داوه که‌دایکی ڕازی بکات به چونی بۆ به‌غداد، به‌رله به‌ڕێکردنی ئه‌م ڕوداووه مه‌شهوره که دایکی له‌باوکییه‌وه هه‌شتا درهه‌می بۆ جێ مابوو ویستبووی به‌ته‌واوی پاره‌که‌ی پێبدات به‌ڵام شێخ به‌وه ڕازی نابێت، چل دینار وه‌رده‌گرێت ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ کاروانه‌که به‌ڕێکه‌وتوو دزو جه‌رده ڕێگریان لێکرد ، ئه‌میش جیاواز له‌وته‌ی کاروانییه‌کانی تر درۆی نه‌کرد و فه‌رمایشتی دایکی جێبه‌جێکرد که پێی وتبوو، کوڕم نه‌که‌یت درۆ بکه‌ی ،کوڕم مسوڵمان درۆ ناکات،هه‌روه‌ک په‌روه‌رده‌م کردوویت وابه،وو وتی چل دینارم پێیه ئه‌وه‌بوو ئه‌م ڕوداووه بووه هۆی تۆبه‌کردنی دزه‌کان ، سه‌رۆکی چه‌ته‌کان پێێ ووت تۆ مادام ئاماده‌ی ڕاسپارده‌ی دایکت بپارێزی ئه‌گه‌ر چی هه‌موو سامانه‌که‌شت له‌کیس بچێت،به‌ڵام ئێمه چه‌ندین ساڵه تاڵانی ده‌که‌ین به‌خۆشمان ده‌ڵێین مسوڵمان،وتی ڕۆڵه به‌شایه‌ت به هه‌ر له ئێسته‌وه تۆبه‌م کرد له هه‌موئه‌و کارانه،بۆ ئه‌وانیشی گێڕایه‌وه ئه‌وانیش بڕیاریاندا وازبهێنن، سه‌رۆکه‌که‌یان ده‌ستی کرد به گریان بوون به‌قوتابی و شوێنی که‌وتن، به‌م ڕوداوه چه‌ند دڵێکی داخراوی کرده‌وه و چه‌ند نه‌فسێکی مردوی زیندوو کرده‌وه. له پاشدا کاروانه‌که به‌ڕێکه‌وت بۆ هه‌مه‌دان له وێشه‌وه بۆ به‌غداد زه‌هه‌بی له‌کتێبی (سیر اعلام نبلا) ده‌ڵێت شێخ له‌ساڵی ٤٨٨ی کۆچی هاتۆته شاری به‌غداد له‌ته‌مه‌نی ١٨ ساڵیدا هاتووه،هاتنی بۆ به‌غداد هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وساڵه بوو که ابو فه‌زل عه‌بدول واحد ته‌میمی وه‌فاتی کرد،وه ئه‌بو حامیدی غه‌زالی وازی لاوانه وتنه وه هێناو گۆشه‌گیربوو ڕۆشت به‌ره‌و شام وحیجاز باس باسی بزربوونی ئه‌و بوو که پاش ده‌ساڵ گه‌ڕایه‌وه ئه‌و له لوتکه‌ی چالاکی فیکری توشی بیرکردنه‌وه هات ،وه ئه‌بو عبدوللای ته‌به‌ری له قوتابخانه مایه‌وه، وه له‌سه‌رده‌می به‌رکیارق سوڵتانی سه‌لجوقی گه‌شتۆته به‌غداد، ئه‌م پێنج خه‌لیفه‌یه‌ی عه‌باسی له‌به‌غداد هاو چه‌رخی شێخ بوون ئه‌وانیش(موسته‌زهه‌رو موسته‌رشید له‌ساڵی ٥١٢ و٥٢٩ ) ،وه‌ڕاشید(٥٢٩ بۆ ٥٣٠) وه موقته‌فی (٥٣٠ بۆ ٥٥٥) وه موسته‌نجید (٥٥٥ بۆ ٥٥٦ ی کۆچی فه‌رمانڕه‌واییان کردووه له وکاته‌دا جگه له جیاوازیه دینیه‌کان شه‌ڕیش له‌نێوان ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و خه‌لیفانه‌دا هه‌بوو کێشه بۆ حه‌نبه‌لیه‌کان دروست بون ولاواز بوو. ئه‌و له‌هاتنی بۆ به‌غداد تاوه‌کوماوه‌ی ١٧ ساڵ واته تاساڵی ٥٢١ کۆچی به ماوه‌ی وانه خوێندن و وفێرکردن و ئامۆژگاری و وانه وتنه‌وه داده‌نرێت، له پاش ئه‌م ماوه زۆره که‌وته گێژاوی بیرکردنه‌وه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌یگه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت،ئه‌و تێبینی کۆمه‌ڵگای کرد که خه‌ڵکی به‌غداد له‌وسه‌رده‌مه‌دا دانیشتوانی به دوو ملیۆن که‌س مه‌زه‌نده ده‌کرا زۆرینه‌یان به‌ڕوکه‌ش مسوڵمانن ناوه‌ڕۆکیان هیچ گیانێکی ئیمانی تێدا نه‌ماوه،وه‌تێبینی کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وتاره‌کانی هه‌ینی ئامۆژگاریه‌کان نه‌یتوانی وه کاریگه‌ری و په‌روه‌رده دروست بکات له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی تاک.، تێبینی د‌رکی تری بۆ ژیان زۆ ر بوو،ئه‌و واله به‌غدادگه‌شت بوو شاری زاهیده‌کانه که‌چی بوه‌ته شوێنی گوناح و کرده‌وه‌ی خراپ،خه‌ڵکی نوێژه‌کانیان له گوناح نایان گێڕێته‌وه به‌ڕۆژو ده‌بن به‌ڵام نه‌فسیان پاک ناکه‌نه‌وه،هه‌ست به‌ئازاری هه‌ژاران ناکه‌ن، گوێ له ئامۆژگاری ده‌گرن به‌ڵام کاریان تێ ناکات،زاناکان ده‌دوێن ئامۆژگاری ده‌که‌ن به‌ڵام کار له‌سه‌ر که‌س ناکات، له م بیرکردنه‌وانه‌دا ده‌ی وت ، ئه‌ڵقه‌یه‌کی ون بوو هه‌یه بۆیه وای لێ هاتووه،ده‌ی وت ئه‌بێت ئه‌مه چی بێت که‌به شه‌قامه‌کانی به‌غدادداده‌ڕۆیشت له هه‌موو شوێنێ چاوی به‌خراپه ده‌که‌وت،درۆی ده‌بینی فێڵی ده‌بینی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ده‌بینی،مه‌ی خواردنه‌وه له هه‌مو شوێنێک هه‌بوو،له‌ده‌رگای ماڵه‌کانه‌وه گوێی له ده‌نگی مۆسیقا‌و ژنی گۆرانی بێژ ده‌بوو، وه ئه‌وساڵه‌ی چووه به غداد بینی خه‌لیفه موسته‌زهه‌ر شوێنی ڕابواردن وسه‌ماو گۆرانی له‌نزیک به‌غدا ده‌کاته‌وه،ماوه‌یه‌ک له‌تاودا خه‌ریک بوو سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێ بێزاری باڵی کێشابوو به‌سه‌ریدا،به‌ڵام ئه‌و چۆکی به ئاره‌زوو نه‌فسی داداو ئیسڵاحی خۆیکرد وه‌له‌پاشدا ده‌ورو به‌ری. ئه‌و به‌و بانگه‌شه‌یه‌ی که ده‌ستی پێ کرد وه‌ک خۆی ده‌فه‌رموێت :توانی پێنج هه‌زار که‌سی جوله‌که دیان بکات به مسوڵمان،وه‌توانی نزیکه‌ی سه‌د هه‌زار که‌سی تاوانباری مسوڵمان بگه‌ڕێنه‌وه‌و تۆبه‌بکه‌ن.ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا که‌رامه‌تێکی زۆر گه‌وره‌یه. ئه‌و هه‌ژاری و بژێوی ژیان وای لێ کرد که کاسپی بکات وه حه‌ماڵی کردووه، چه‌ندین جار گه‌ڵا و توێکڵی پاقله‌ی خواردووه، هه‌رگیز ده‌ستی بۆکه‌س درێژ نه کردووه، هه‌ندێکجاردایکی پاره‌ی بۆده‌نارد، ئه‌و زانستی فه‌رموده ڕه‌وان بێژی ئه‌ده‌ب زانستی قورئان زۆ ر زانستی تری خوێندووه له سه‌رچاوه‌که‌دا زیاد له ناوی بیست مامۆستای تێدایه،وه‌ناوی چه‌ندین قوتابی تێدایه، که‌رامات: شێخ مۆفه‌قه‌دین کوڕی قودامه‌ی مه‌قدیسی خاوه‌نی کتیبی(المغنی)ده‌ڵێت :نه‌م دیو‌ه که‌س هێنده‌ی شێخ عبدول قادر که‌راماتی لێ بگێڕنه‌وه، شێخ عیزه‌دینی کوڕی عبدالسلام شێخی شافیعی وتوویه‌تی که‌راماتی هیچ شێخێک به‌یه‌ک له‌دوای یه‌ک متواتر نه‌بووه، ته‌نها هی شێخ عه‌بدول قادر نه‌بێت،هه‌ندێک که‌راماتی له گێڕانه‌وه‌یدا پاڵپشتی ته‌واو له‌سه‌داسه‌دی نیه، وه‌ک قسه‌کردنی گاکه له گه‌ڵیدا کاتی لاویداکه‌سه‌رقاڵی زه‌وی کێڵان بوو،یاخود ئه‌وه‌ی که‌جارێکیان خه‌لیفه‌ی عه‌باسی مستنجد هه‌ندێک درهه‌می بۆناردبوو، درهه‌مه‌کانی گوشی خوێنیان لێهات له پاشدابۆ خه‌لیفه‌ی ڕه‌وانه کرده‌وه. که‌راماته‌کانی له‌ڕوی ئاشکراکردن و فیراسه‌ت هۆش تیژی و هه‌ست کردن پێش ڕوداوه‌کان و له خوێندنه‌وه‌ی بیره‌کاندا زۆر بێ وێنه بووه .وه‌پێغه‌مبه‌رمان (درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت(خۆتان بپارێزن له فیراسه‌ت یاخود هۆش تیژی مسوڵمان چونکه به نوری خودا ده‌بینن) ترمزی له جامع ئسوڵ ڕیوایه‌تی کردووه. خۆی ده‌فه‌رموێت: خوای گه‌وره ویستی سودی خه‌ڵکم ببێت، زیاتر له پێنج هه‌زار جوله‌که دیان له‌سه‌ر ده‌ستم مسوڵمان بوونه،وه‌زیاد له سه‌د چه‌ته‌و به‌ڕه‌ڵاو پیاوخراپ له‌سه‌رده‌ستم تۆبه‌یان کردووه ،ئه‌مه‌ش خێر‌و چاکه‌یه‌کی زۆره خۆی له‌خۆیدا که‌راماته. له کتیبی (الذيل على طبقات الحنابلة إبن رجب)دا هاتووه: *ئه‌بوبوقای عه‌کبه‌ری گوتویه‌تی: گوێم له‌یه‌حیای کوڕی نه‌جاحی ئه‌دیب بوو ده‌ی وت له‌دڵی خۆمدا ده‌م وت حه‌زده‌که‌م بژمێرم بزانم شێخ له‌م کۆڕه‌دا چه‌ند جار باسی شێعری تۆ به‌کارده‌کات،چومه ژوره‌وه‌و داوێکم له‌گه‌ڵخۆم برد له‌ژێر که‌واکه‌م دامنا، هه‌رکاتێک باسی شێعرێکی ده‌کرد داوێکم له‌ژێره‌وه گرێ ده‌دا،من له کۆتای کۆڕه‌که دانیشتبوم،هه‌ر هێنده‌م زانی وتی من شیده‌که‌مه‌وه تۆش گرێی لێ ده‌ده‌یت. *ئه‌حمه‌دی کوڕی زه‌فه‌ر کوڕی هه‌بیره وتی:به‌باپیرم وت که‌وه‌زیری خه‌لیفه بوو، سه‌ردانی شێخ ده‌که‌م هه‌ندێک زێڕیدامێ بیده‌مێ، هه‌رکه له‌مینبه‌ر دابه‌زی سه‌لامم لێکرد شه‌رمم کرد له‌و قه‌ره‌باڵغیه‌دا بیده‌مێ،پێی وتم ئه زێڕه‌ی پێته بیبه‌ره‌و پێێ بڵێ منیش سه‌لامی لێ ده‌که‌م پێویستم پێی نیه به‌وه‌ی ناردووته، بیگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی پێوویستیان پێیه‌تی.. *شێخ عه‌بدوڵای موحه‌مه‌دی کوڕیئه‌بی غه‌نائیم وتوویه‌تی: له‌ساڵی ٥٥٩ی کۆچی له‌مانگی موحه‌ره‌مدا نزیکه‌ی سێسه‌د که‌س هاتبووین سه‌ردانی ته‌کیه‌که‌ی شێخمان کردبوو،له‌لای کۆڵه‌که‌کانی هه‌یوان دانیشتبووین،شێخ له‌ماڵ ده‌رچوو هاواریکرد وه‌رنه لام خێرا وه‌رنه لام،به‌خێرای هاتنه لای هیچ که‌س له هه‌یوانه‌که نه‌ما،یه‌کسه‌ر سه‌ربانه‌که ڕماو خه‌ڵکه‌که‌ڕزگاریان بوو٠ * کچه‌زای ئیبن جه‌وزی وتویه‌تی (خاسبه‌ک) پیاوێکی تورکی یه پێی وتم شێخ ڕۆژی یه‌ک شه‌ممان داده‌نیشت،شه‌وه‌که‌ی له‌وێ مامه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ئاماده‌ی کۆڕه‌که‌ی بم،واڕێکه‌وت شه‌وێ تووشی جه‌نابه‌ت بوم،ئه‌و شه‌وه سارد بوو،وتم کۆڕه‌که له کیس خۆم ناده‌م،که‌ته‌واو بوو خۆم ده‌شۆم،هاتمه قوتابخانه‌که‌و شێخ له‌سه‌ر مینبه‌ر بوو چاوی پێم که‌وت،وتی دێیه کۆڕه‌که‌مان و له‌شت پیسه‌و بیانوو به‌ساردی ده‌گریت... * له‌کتێبی ( القلائد الجواهر ) که هی محمدی کوڕی یه‌حیای تادفی یه:ئه‌بو فه‌ره‌جی کوڕی حه‌مامی وتویه‌تی:زۆرشتم له‌باره‌ی شێخه‌وه ده‌بیست و به‌ڕاسم نه‌ده‌زانی، بۆیه حه‌زم له‌بینینی بوو،واڕێکه‌وت چومه باب الازج بۆ کارێکی خۆم،که گه‌ڕامه‌وه به پێش قوتابخانه‌که‌ی شێخ دا ڕه‌د بووم، له‌و کاته‌دا گوێم له قامه‌تی نوێژ بوو، منیش بڕیارم دا نوێژی عه‌سر بکه‌موسه‌لام له‌شێخ بکه‌م، له بیرم نه‌مابوو که ده‌ست نوێژم نیه، هه‌رکه نه نوێژ و پاڕهانه‌وه بو یه‌وه، هاته لام و وتی ئه‌ی کوڕی خۆم ئه‌گه‌ر بۆمه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی پێویستیه‌کانت هاتووی بۆت پێک دێ، به‌ڵام غه‌فڵه‌تی به‌ته‌واوی دایگرتووی، بێ ده‌ستنوێژ نوێژت کردوو له‌بیرت چوو، ئه‌بوفه‌ره‌ج ووتی: سه‌رم له حاڵی سوڕماو هۆشی شێواندم.له‌وکاته‌وه شوێنی که‌وتم و که‌وتمه داوی خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌وه. له وته کانی خۆی و ووته‌کانی که‌سانی تر له باره‌یه‌وه : * شێخ موعه‌مه‌ری جه‌راده وتوویه‌تی:چاوم له شێخ به ئاکار چاکترو سینگ فراوانتر‌و ده‌رون به‌خشنده‌ترودڵبه‌به‌زه‌ی تر ودڵسۆزتر و نه‌دیووه، * ئیبن نوقته ده‌ڵێت:ئیمامی خواناس شێخی عێراقی سه‌رده‌می خۆی بووه، ئه‌و به‌ڕوناکی دڵی و بێگه‌ردی ده‌رونی بووه نمونه‌ی سه‌رده‌م، گه‌لێک که‌راماتی به‌ناوبانگ و ده‌نگو باسی تۆمار کراوی هه‌یه.. *حافزی زه‌هه‌بی ده‌فه‌رموێت:ئه‌و شێخی ئیمام، زانای زاهید،خواناسی پێشه‌نگ،شێخی ئیسلام ئاڵای پیاو چاکانه،وه‌ده‌فه‌رموێت،شێخی سه‌رده‌م،پێشه‌نگی خواناسان،خاوه‌ن پایه‌و که‌رامات،لوتکه له ئامۆژگاری قسه‌کرد له بیر‌و ئه‌ندێشه‌دا.. *به‌درێژی ژیان و زۆری سامان پله‌و پایه هه‌ڵنه‌خڵه‌تێی ، چونکه له‌نێوان گۆڕانی شه‌و ڕۆژدا گۆڕان و ڕوداوی سه‌یر ڕوده‌دات،ئاگات له‌خۆت بێت ئائه‌وه دنیایه،شیری هه‌ڵکێشاوه بۆ کوشتنت،دنیا زۆردار و مه‌کربازه،هه‌رهه‌لی بۆ هه‌ڵکه‌وێ هێرشده‌کاته سه‌رت،چه‌ندینی وه‌کو تۆ به بریق و باقی هه‌ڵ خه‌ڵه‌تاومه‌یدانی ته‌ماحی بۆ فراوان کرد،ئه‌ویش گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی دنیا بوو گوێی له سوێنده‌که‌ی گرت وبه‌دوای ئاره‌زووی دنیا که‌وت، له‌ناکاو کاسه‌یه‌ژه‌هری دایه هه‌رئه‌وه‌نده‌ی زانی له ئاوه‌دانی دابڕا. *ڕۆژی دوای پێش دنیا بخه،تاهه‌ردوکیان به‌ده‌ست بهێنی،ئه‌گه‌ر دنیات پێش ڕۆژی دوایی خست هه‌ردکیانت له‌کیس ده‌چێت و سزا وه‌رده‌گریت،بڕوادار بۆدونیاو ڕۆژی دوایی هه‌وڵده‌دات،به‌پێی پێوێستی هه‌وڵی دنیای ده‌داو قه‌ناعه‌تی پێده‌کاتوه‌کوتوێشوی سوارێکی نه‌زان،که‌هه‌موو مه به‌ستی دنیا بێت خواناسیش هه‌مو مه‌به‌ستی ڕۆژی دواییه ئینجا خوای خۆی. *دنیا ده‌ریایه شه‌رع که‌شتی یه ، که‌شتیوان لوتفی خوای مه‌زنه،ئه‌وه‌ی له‌په‌یڕه‌و کردنی شه‌رع لادات له‌دنیا نقوم ده‌بێت،ئه‌وه‌ی په‌نای برده به‌ر که‌شتی شه‌رع له‌وێ دا‌نیشت، که‌شتی وان ده‌یکاته جێگری خۆی وکه‌شتی و که‌لوپه‌له‌که‌ی ده‌داتێ،به‌مجۆره هه‌رکه‌س واز له دنیا بێنێ‌و به‌زانسته‌وه خه‌ریک بێت،له‌سه‌ر ئازار ئارام بگرێت ده‌بێته‌خۆشه ویستی شه‌رع.... خوای گه‌وره هه‌ندێک به‌نده‌ی هه‌یه ناوی لێ ناون کار سازه‌کان، خۆی ده‌یان ژێنێ و ده‌یان مرێنی ده‌یان باته به‌هه‌شت. سه‌رچاوه: ئه‌م باسه وه‌رگیراوه له زنجیرای که‌ڵه پیاوانی ئیسلام کتێبی شێخ عبدلقادری گه‌یلانی ئیمامی زاهیدو پێشه‌نگ له‌نوسینی دکتۆر عبدالرزاق گه‌یلانی وه‌رگێڕانی بۆزمانی کوردی_ دکتۆر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان، چاپی دووه‌م ،ساڵی ٢٠١١،چاپخانه‌ی نوسینگه‌ی ته‌فسیر له هه‌ولێر. ئاماده‌کردنی: فرمان مه‌حموود