یه‌كێكه له زانایانى ئیسلام له‌م سه‌رده‌مه، فه‌زڵ و چاكه‌ى به‌سه‌ر موسوڵمانانه‌وه‌یه به هۆى خزمه‌ته مه‌زنه‌كانی له بوارى فه‌رمووده‌كاندا، له رِاستیدا شوێنه‌واره‌كانى له پاش خۆى به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر به‌رزى پله و پایه و زۆرى زانستى، جگه له‌وه‌ش پێاوێكى حه‌قبێژ و خه‌م خۆر بوو بۆ ئیسلام و له سه‌رده‌مى خوَیدا ڕوَڵێكى به‌رچاوى بینى له مه‌رِ وریاكردنه‌وه‌ى موسوڵمانان له مه‌ترسى هه‌ڵخه‌ڵه‌تان به شارستانى ڕۆژئاوایى و كاركردن به یاساكانیان له جێگه‌ى كاركردن به یاساكانى قورئان و سووننه‌ت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم ئه‌حمه‌د شاكر له ئاستى كێشه‌كانى ئیسلام و موسوڵماناندا بوو له ڕۆژگارى خۆیدا ، كاریده‌كرد و دابرِاو نه‌بوو له خه‌م و ئازارى براكانى، ئاشكرایشه كه سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕاسته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابوردوو له میسر كێشه و گرفتى زۆر بۆ موسڵمانان دروست ده‌كرا له لایه‌ن وڵاتانى ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌كانیان له میسر، جا له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا كه‌سانێك هه‌ڵكه‌وتن بۆ به‌رگریكردن له ئیسلام، یه‌كێكیش له‌و كه‌ڵه پیاوانه ئه‌م فه‌رمووده‌ناسه بوو: ناوى (احمد بن محمد شاكر بن احمد بن عبدالقادر) ه ڕه‌چه‌ڵه‌كى ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر حوسه‌ینى كوڕى عه‌لى رِه‌زاى خواى لێبێت، باوكى وه‌كیلى ئه‌زهه‌ر بوو، باپیره‌شى (باوكى دايكى ) زانایه‌كى ناودار بوو. ئه‌حمه‌د شاكر له 29/جمادى اڵاخره 1309 - 29 /1/1892 له دایكبووه. له ساڵى 1909 تاكو ڕۆژى له دونیا ده‌رچوونى به هیممه‌تێكى به‌رزه‌وه خه‌ریكى زاستى فه‌رمووده بوو، یه‌كه‌مین مامۆستاى له په‌یمانگاى ئیسكه‌نده‌ریه كه شوێنه‌وارى نا‌سراوه‌ى له ژیانیدا به‌جێهێشت مه‌حمود ئه‌بو ده‌قیقه بوو، كه یه‌كه‌م كه‌س بوو به ته‌واوى زانستى فیقه و ئوصوڵى فیقهى فێركرد، به‌ڵام له هه‌موو كه‌سێك زیاتر گاریگه‌رى به‌سه‌ریه‌وه بووبێت موحه‌ممه‌د شاكرى باوكى بوو. كاتێك زانا و فه‌رمووده‌ناسى به‌ناوبانگى ئه‌و سه‌رده‌مه (عبدالله بن ادريس السنوسي) هاته قاهیره، ئه‌حمه‌د شاكر به‌شێكى زۆرى له صه‌حیحى بوخارى لێوه‌رگرت، ئه‌ویش ئیجازه‌ى وتنه‌وه‌ى بوخارى و پێنج كتێبه‌كه‌ى تر‌ى فه‌رمووده‌ى پێدا، هه‌روه‌ها له خزمه‌تى (محمد الامين الشنقيطى) دا كتێبى (بلوغ المرام) ى ته‌واو كرد‌و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ئیجازه‌ى وتنه‌وه‌ى شه‌ش كتێبه‌كانى فه‌رمووده‌ى پێدا، له زاناى زۆرى تریش ئیجازه‌ى وه‌رگرتبوو. یه‌كه‌مین كتێبیش كه پله‌وپایه‌ى ئه‌حمه‌د شاكرى ئاشكرا كرد له زانستى فه‌رمووده‌دا، بڵاوكردنه‌وه‌ى بوو بۆ كتێبی (الرسالة) ى ئیمامى شافیعى كه ئه‌وه كارێكى مه‌زن و خزمه‌تێكى گه‌وره بوو به‌ئه‌نجامى گه‌یاند. پاشان هه‌ڵسا به‌شه‌رحكردنى (سنن الترمذي) به‌شێوه‌یه‌كى ورد، به‌ڵام ته‌واوى نه‌كرد، هه‌روه‌ها به‌شدارى كرد له شه‌رحى سوونه‌نی (أبو داود) دا،كتێبى (جماع العلم) ى ئیمامى شافعیشى بڵاو كرده‌وه و به‌شداریكرد له بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبى (المحلى) ى ئیبنو حه‌زم و صه‌حیحى (ابن حبان) ى شه‌رح كرد. به‌ڵام شاكارى گه‌وره‌ى كه پێشى هه‌موو زانایانى سه‌رده‌مى خۆى دایه‌وه لێكدانه‌وه‌ى بوو بۆ (مسند أحمد) كه له په‌نجا به‌رگدا چاپكراوه. هه‌روه‌ها به هاوكارى ماموَستا(محمود شاكر) ى براى هه‌ڵسا به بڵاوكردنه‌وه‌ى ته‌فسیرى ته‌به‌رى، نۆ به‌رگیشى لێ ته‌خریج كرد، په‌راوێزیشى له‌سه‌ر چوار به‌رگى دانا. له كاتژمێرى شه‌شى پاش نوێژى به‌یانى ڕۆژى شه‌ممه له ذى القعدة ى ساڵى(1377ك)-14/7/ 1958، جیهانى ئیسلامى پێشه‌وایه‌كى گه‌وره‌ى له پێشه‌وایانى فه‌رمووده له ده‌ستدا كه مامۆستا ئه‌حمه‌د شاكر بوو، هه‌زاران ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى لێبێت. به‌پێنووسى/ إحسان برهان ا‌لدین.