ژیانی شێخ (مه‌عروفی كه‌رخی) (معروف الكرخی) ، (سري السقطي) ، (جونه‌یدی به‌غدادی) (الجنید البغدادي) خودالێ یان ڕازی بێت. شێخ (مه‌عروفی كه‌رخی) ناوی (معروف بن فیروزان الكرخی) بووه كونیهو نازناوی (ابومحفوظ) (ئهبومهحفوز)ه، ئه‌و له سه‌رده‌می ئیمام (ئه‌حمه دی كوڕی حه‌نبه‌ل) و (ئیبن معین) دا ژیاوه، له شاری به‌غداد له دایك بووه، سه‌ره‌تا له (كوفه) بوون له پاشدا هاتوون بۆ (به‌غداد) ، دایك و باوكی (مه‌سیحی) بوون، زۆر لایان خۆشه‌ویست بووه، له منداڵی دا ده‌نێرێته به‌رخوێندن، ڕۆژێك ماموۆستا مه‌سیحییه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: توبڵێ سێ خوداههیه ئه‌وپێی ده‌ڵێت: تۆبڵی خوا هه‌ر یه‌كه (قل هوالله احد) ، له‌پاش توڕه‌بوون و ده‌ركردنی مامۆستاكه‌ی ئه‌و نه‌یوێرا بچێته‌وه ماڵه‌وه، چوبوو بۆ مزگه‌وت بۆلای ئیمام (ڕه‌زای كوڕی ئیمام موسای كازم) و له‌وێ مسوڵمان بوبوو، پاش گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی بۆ ئیمام ، ئه‌و فه‌رمانی پێ كرد به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆلای دایك وباوكی، ئه‌و كاته دایك و باوكی زۆر به په‌رۆش بوون بۆی، دایك و باوكی چوون بۆلای مامۆستا مه‌سیحی یه‌كه‌ی ئه‌ویش به‌سه‌رهاتی بۆگێڕانه‌وه، دایك و باوكیان به ڵێنیان دابوو ئه‌وله سه‌رهه‌ر ئاینێك بێت ههربێتهوه ئێمه‌ش ده‌بین به‌وه، پاش شاد بونه‌وه بهكوڕهكه یان وگێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی بۆیان، له خزمه‌تی (ئیمام ڕه‌زا) ئه‌وانیش مسوڵمان بوون. ئهولهسهرمهزههبی ئیمامی (ئه‌بوحه‌نیفه) بووه، یه‌كێكه لهپیاوچاكان و ئه‌ولیایه به‌رزه‌كانی ئیسلام، زۆر كات به‌ڕۆژوو بووهولهژیانیدا كهراماتی زۆر نواندوه‌و دوعای گیرابووه، شێخ (سری سه‌قه‌تی) له‌قوتابی یه ناسراوو به‌ناوبانگه‌كانی یه‌تی. به‌سه‌رهات و په‌ندو كه‌راماته‌كانی شێخ (مه‌عروف): ـ خاوه‌نی كتێبی (تذكرة الاولياء) باسی ده كات، جارێك له گه‌ڵ قوتابی یه‌كانی به كه‌ناری ڕووباری دیجله‌دا ده‌ڕۆن، ده‌بینن كۆمه‌ڵێك لاو سفره‌یان ڕازاندۆته‌وه‌و شه‌راب و مه‌ی ده خۆنه‌وه قوتابی یه‌كان پێیان ووت ئه‌ی شێخ نزایان لێ بكه به‌ڵكو خودا له ناویان به‌رێت، شێخ فه‌رمانی پێكردن ده ست نوێژ بگرن له پاشدا له دوای شێخه‌وه ده‌ستیان به‌رزكرده‌وه، له دوعاكه‌یدا فه‌رمووی: ئه‌ی خودای گه‌وره هه‌روه‌ك و له دونیادا ژیانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ت خۆش كرد له قیامه‌تیشدا شاد‌و كه‌یف خۆشیان كه، ئه‌م دوعایه جێی سه‌رنجی قوتابییه كان بوو، له پاشدا لێیان نزیك بووه‌وه و، كه چاویان پێ كه‌وت به گریانه‌وه هاتن بۆلای‌و په‌شیمانیان ده‌ربڕی. له پاشدا به قوتابییه‌كانی وت: نیازی هه‌موولا هاته‌دی بێ ئه‌وه‌ی كه‌س زیانی پێ بگات. ـ شێخ (سری سه‌قه‌تی) ده‌یگێڕێته‌وه ڕۆژێكی جه‌ژنی قوربان شێخ (مه‌عروف) م بینی لهژێرچهند دارخورمایه‌كدا، سه‌رقاڵی خورما كۆكردنهوهبوو، ده‌فه‌رمووێت: چومه خزمه‌تی و پێم ووت: خه‌ریكی چیت؟ ووتی: منداڵێكی هه‌تیوم دیوه ده‌گریا له به‌رئه‌وه‌ی هاورێكانی كراسی نوێیان له به‌ردایه و به گوێز یاری ده‌كه‌ن، ئه‌و هیچی نییه. فه‌رمووی: منیش پاره‌م نی یه كراسی بۆبكڕم ، (سري السقطي) فه‌رمووی: قوربان لێ ی گه‌ڕێ من كراسی بۆده كڕم وگوێزیشی بۆدێنم. ئه‌ویش زۆری ئه‌م كاره پێ خۆش بوو كه جێبه جێم كرد، (سڕ) ده‌فه‌رمووێت: سوێند به خوا له‌پاش ئه‌م ڕووداوه به‌ره‌كه‌ت و خۆشی یه ك به‌سه‌رم دا باری كه كاریگه‌ری به‌سه‌رم دا هه‌رماوه. ـ ڕۆژێك به كۆلانێكی (كه‌رخ) دا ده‌ڕوات سه‌گێكی پیر ده‌بینێ و نانی پێده‌دات وخۆشی ده‌یخوات، خاڵی ده‌چێ به‌لایدا و ده یبینێت ، پێی ده‌لێت: ئه‌وه شه‌رم ناكه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌وه نان ده‌خۆی. ئه‌ویش له‌سه‌رخۆ بێ توڕه‌بوون ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه نیشانه‌ی خۆ به كهمزانین و شه‌رمه له خودا كه من له‌گه‌ڵ ئه‌و نان بخۆم. ئه‌و له ڕۆژی دووی (2) ی موحه‌ڕه‌می ساڵی (200) ی كۆچی له‌شاری به‌غداد وه‌فاتی كردوه. شیخ (سری سه‌قه‌تی) ناوی (سري بن المغليس السقطى) كونیهو نازناوی (أبو الحسن) ه، ئه‌ویش یه كێكه له ئه‌ولیایان و پیاوچاكان پله ی زۆر به‌رز بووه له خودا په‌رستی دا، له‌سه‌ر عه قیده ی ئه‌هلی سونه و جه‌ماعه‌یه، له شاری (به‌غداد) له دایك بووه، به‌زانایانی (ته‌صه‌وف)ی سونی ناسێنراوه. هه‌میشه ئامۆژگاری قوتابییه‌كانی كردووه كه له شه‌رع لانه‌ده‌ن وڕێزی زانایانی ئاینی یان زۆر لابێت، وشه‌ی (متصوف) ده‌فه‌رمووێت سێ واتای هه‌یه ئه‌وه‌یه كه (نابێت نورو ڕووناكیه‌كه‌ی وشیاری وزانستی بكوژێنێته‌وه، ونابێت قسه كانی ناڕاست بێت و پێچه وانه‌و كه م وكوڕی بێت له‌گه‌ڵ قورئان و سونه‌تدا، نابێت كه‌راماته‌كانی به‌كار بهێنێت وههڵیگرێت بۆ شكاندنی سنووری حه‌رامكراوه‌كانی په‌روه‌ردگار). ئه‌و زیاتر ژیانی ته‌نهای له‌په‌رستندا هه‌ڵبژاردووه، له‌ژێركاریگه‌ری شێخ (مه‌عروفی كه‌رخی) دا بووه‌و قوتابی ئه‌و بووه، (شێخ جونه‌یدی به‌غدادی) خوشكه‌زای بووه، واته (خاڵی) (جونه‌ید) بوو، وه سه‌ره‌تای وتاره‌كانی له (به‌غداد) له ژێر ناوی (التوحید وحقائق الاحوال) بووه، (ابوعبدالرحمن السلمی) ده ڵێت: ئه‌و ناسراوه به‌شێخی سه‌رده‌م و (پیشه‌وای هه‌ردوو به‌غداد) زانایان ومێژوونوسان بۆچونیان جیاوازه له‌سه‌ر ناوی، هه‌ندێك ده‌ڵێن (سری كوڕی موغلیسی سه‌قه‌تی)یه، هه‌ندێك ده ڵێن وشه‌ی (سه‌قه‌ت) (سقط) واته (ورده) ئه‌مه نازناوه چونكه ئه‌و له‌پاش ته‌واوكردنی خوێندن (دوكانی ورده فرۆش)ی هه بووه. ـ شێخ (سڕ) ده فه‌رمووێت: ڕۆژێك شێخ (مه‌عروف) كه سێكی هه‌ژارو هه تی‌وی هێنا بۆدوكان، فه‌رمووی پۆشته‌ی بكهوكراسی بۆبكڕه؟ ده‌فه‌رمووێت منیش پۆشته‌م كرد. شێخ (مه‌عروف) دوعای بۆكردم وفه‌رمووی: یاڕه‌بی خوا ئاسوده‌ت بكات. ده فه‌رمووێت له پاش دوعاكه‌ی شێخ دونیا‌م لهبهرچاوكهوت. ـ جارێكیش له‌دوكان به‌خشیم به شێخ (حه‌بیبی راعی) پێی وتم: خودا خێرت به نسیب بكات ئه‌ویش كاری تێ كردم. ـڕۆژێك بۆنوێژی به‌یانی كه‌چووم بۆمزگه‌وت پێیان وتم: ئه‌م شه‌و ئه‌و بازاڕه‌ی كه دوكانه‌كه‌ی تۆی لێ بووه هه‌مووی سوتاوه ته‌نها دووكانی تۆنه‌بێت، ده‌فه‌رموێت ئه‌و حاڵه‌م چاو پێكه‌وت هه‌رچی له دوكانه‌كه‌م دا بوو به خشیم و ڕووم كرده خواپه‌رستی. ـ شێخ (جونه‌یدی به‌غدادی) ده فه‌رمووێت: تائێستا كه‌سم نه‌دیوه وه‌ك (شێخ) له خودا په‌رستی دا كامڵ وته‌واو بێت. ده‌فه‌رموێت: له‌وم بیستووه ڕۆژی چه‌ند جار له ئاوێنه ده‌ڕوانم نهوهكم ڕووم گۆردرابێت له‌به‌ر ژه‌نگی تاوان! ده‌فه‌رمووێت: له‌ماوه‌ی (نه‌وه‌ت وهه‌شت) ساڵی ته‌مه‌نیدا له سه‌ر (كه‌له‌كه) ولاتهنیشت ڕانهكشا لهبهرخواپهرستی جگه له كاتی نه‌خۆشی یه‌كه‌ی نه‌بێت. هه‌میشه خودای ده‌په‌رست. ـ ده‌فه‌رموێت: ماوه‌ی (سی) ساڵ له‌به‌ر شوكرانهیهك له خودا پاڕامه‌وه، وتیان چۆن شوكرانه به‌گوناه ئه‌ژمێردرێت، فه‌رمووی: ئه‌وكاته‌ی وتیان دوكانه‌كان سوتاوه دوكانه‌كه‌ی من نه‌بێت، ووتم سوپاس بۆخودا كه ئه‌وه‌ی من نه سووتاوه. به‌رژه‌وه‌ندی خۆم پێش خهڵكیخست. ـ بوشری حافی (بشر حافی) فه‌رموویه‌تی: هیچم له‌كه‌س داوانهكردووه له شێخ (سڕ) نه‌بێت، چونكه ده‌مزانی ئه‌و كات له هه‌مووكات كه‌یف خۆش وخۆشحاڵتره كه یه‌كێك داوای لی بكات وپێی ببه‌خشێت. ـ شێخ فه‌رموویه‌تی: ئه‌ی خه‌ڵكی نا شه‌رم له‌خودا بكه‌ن، چونكه كه‌سێك شه‌رمی نه‌بوو خودانانسێت ، پێتان بڵێم مه‌عریفه‌ی (الله) وه‌ك باڵدارێك وایه، له ئاسمانه‌و دێته خواره‌وه‌و ده‌فڕێ وده گه‌ڕێت تادڵێك ده بینێته‌وه كه پڕبێ له‌شه‌رم وحه‌یا ئینجا ده‌چێته‌ناوی. ـ شێخ (جونه‌ید) ده‌فه‌رمووێت: له‌شێخ (سڕ)م بیستووه چوار خه‌سڵه‌ت مرۆڤ بهرزده كاته‌وه بۆلای په‌روه‌ردگار: یه‌كه‌م: زانست و زانیاری. دووه‌م: ئه‌ده ب و ئیحتیرام. سێیه‌م: پاكی و داوێن پاكڕاگری. چواره‌م: خیانه‌ت نه‌كردن له ئامانه‌ت دا. ـ ده فه‌رمووێت: شێوازی سوپاس گوزاری ده‌ربڕین یان (شكر) بۆپه‌روه‌ردگار سێ ڕووی هه‌یه: "یه‌كه‌م: (شكر) به‌زمان (لسان) وتن: هه‌میشه بڵی (الحمدلله) دووه‌م: (شكر) به لاشه (بدن) : واته ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌شت به‌كار نه‌هێنیت بۆتاوان و حه‌رام ته‌نها بۆخودا نه‌بێت. سێیه‌م: (شكر) به‌دڵ (القلب) بڵێ ده‌زانم ههموونیعمهتێك كه پێم ده‌درێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه‌یه. " ـ ده فه‌رمووێت: باشترینی كاره‌كان پێنجن؛ یه‌كه‌م: گریان له‌سه‌ر كردنی تاوانه‌كان. دووه‌م: چاككردنی عه‌یب و كه‌م و كوڕیهكانت. سێیه‌م: په‌رستنی په‌روه‌ردگاری نادیار. چواره‌م: چوڵكردن و نه‌هێشتنی تاوان له‌دڵه‌كاندا. پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی نه‌بێت كه ئاره‌زووه كانی داوای لێ ده كات كه پێیداسهركهوێت. ـ ده‌فه‌رمووێت: ئه گه‌ر له‌خودا ترسایت هه‌مووشت لێت ده ترسێت، وه نیشانه‌ی (إستدراج) و داكه‌وتن، ئه‌وه‌یه وعه‌یبی خۆت بشاریه‌وه. دوای عه‌یبی خه‌ڵكی بكه‌ویت. ـ ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئاینت سه‌لامه‌ت بێت و دل ولاشهت ئاسوده بێت، له خه‌ڵكی داببڕێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی من سه‌رده‌می دابڕان و ته‌نهایی یه. ـ (ئه‌بوبه‌كری عهتشی) به (سری سه‌قه‌تی) وتوه: ئایه ئه‌هلی برسی له برسێتی چی یان ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ ئه‌ی ئه‌هلی تێر چیان له‌تێری ده‌ست ده كه‌وێت؟ له وه‌ڵامدا فه‌رموویه‌تی: ئه‌هلی برسی دانای و ئه‌زمونیان ده‌ست ده كه‌وێت. به‌ڵام ئه‌هلی (تێر) غه‌م وپه‌ژاره‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت. ـ له كتێبی (سفینه الاولیا‌ء) نووسراوه ده كرێت قوتابی پله‌ی بگاته مامۆستاكه‌ی؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رموویه‌تی به ڵێ ده‌بێت جاری وا هه‌یه پله‌ی له مامۆستاكه‌شی بهرزترر ده‌بێت ، ده‌فه‌رموێت به ڵگهشم (جونه‌ید) كه پله‌ی له من به‌رزتره. كاتی وه‌فاتی: شێخ (جونه‌یدی به‌غدادی) ده‌فه‌رمووێت: شێخ (سری سه‌قه‌تی) فه‌رموویه‌تی زۆرم پێ ناخۆشه له شاری (به‌غداد) ده‌مرم، به‌ڵام به ده‌ست خۆم نی یه فه‌رمووی: ئه‌ی جونه‌ید ئه‌و خه‌ڵكه واده‌زانن من پیاوی باشم منیش ده‌ترسم له به‌ر خراپیم زه‌وی به خۆم نه گرێت، ئه‌و له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی (سێ شه‌ممه ) (30) مانگی ڕه‌مه‌زان له ساڵی (250) یان (251) ی كۆچی وه‌فاتی كردوه، له گۆڕستانی (الدیر العتیقه) ته‌نیشت كه‌رخ، ناونراوه به گۆڕستانی شێخ مه‌عروف نێژراوه، له ته‌نیشت گۆڕی شێخ (مه‌عروف). شێخ (جونه‌یدی به‌غدادی) ناوی (الجنیدبن محمد الخزار القواریری) نازناو كونیه‌ی (ابوالقاسم) ه، ڕه‌چه‌ڵه‌كی له شاری (نه‌هاوه‌ند)ه له شاری (ئازه‌ر) له شاخه‌كانی ئێران، به‌ڵام خۆی له به غداد له دایك بووه‌و گه‌شه‌ی كردووه ساڵی ( 215) ی كۆچی، (ابو عبدالرحمن السلمی) ده‌فه‌رمووێت: ئه‌و هه‌موو ئه‌هلی سوننه لێی ڕازی بوون (به‌ئیمام و پێشه‌وای دووهۆز) ناسراوه، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك قوتابی بووه، (سری سه‌قه‌تی، الحارس المحاسبی) خاڵی بوون، وانه‌ی فیقهی شه‌ریعه‌ی لای (عه‌لی ئه‌بی سه‌ور) (علی ابی ثور) وه‌ماوه‌ی بیست ساڵ له كۆڕیدا دانیشتووه، ئه‌و فه‌رمووده ی نه‌نووسیوه‌و قورئانی له‌به‌رنه‌بووه، به‌ڵام په یوهست بوو به قورئان و سونه‌ته‌وه ، له‌هاوه‌ڵه كانی شێخ (جونه‌ید) وه‌ك: (ابوبكرالشبلی، ابومحمد جریری، إبن اعرابی، إسماعیل بن نجید، ابوالحسن بن هند القرشی الفارسی، علی بن بندار، عبدالله بن محمد الشعرانی) مامۆستاكانی (سری سه‌قه‌تی محمد إبراهیم بغدادی البزاز بشر بن حارس) ، له‌گه‌ڵ (ابی تراب ) گه‌شتی كردوه، له‌لاویدا خوێندنی ته‌واو كردووه. به‌سه‌رهات وپه‌ندو كه‌راماته‌كانی (شێخ جونه‌ید) و ( شێخ سڕ) : ـ له ته‌مه‌نی منداڵی دا یاری ده‌كرد شێخ (سڕ)ی خاڵی له‌ناو كۆمهمهڵێكد پێی ده‌ڵێت: (ماتقول فی شكر یاغلام؟ قال الجنید: الشكرأن لاتستعین بنعمه علی معاصیه) او (الشكرألا تعصی الله بنعمه) واته: ئه‌ی لاو چی ده‌ڵێیت له‌سه‌ر (شوكر) وسوپاسگوزاری؟ ووتی: شوكر ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار پێی داویت، به‌كاری نه‌هێنیت له گوناه و تاواندا (ئه‌وكات سوپاسی په‌روه‌ردگارت كردووه به لاشه‌ت) . له پاش ده‌ست خۆشی له‌و وه‌ڵامه، پێی فه‌رموو: جونه‌ید ئه‌ترسم ئاره‌زوو قسه‌ی تۆبهسه به‌زاره‌كی بێت، واتا زانای ڕووكه‌ش بیت و بۆڕووپامای بێت؟ جونه‌ید فه‌رمووی: هه‌میشه بیرم ده‌كه‌وێته‌وه ده‌گریم له و قسه‌یه‌ی خاڵم پێی وتم. ـ (شیخی جامی) له‌كتێبی (نفحات ألانس) دا فه‌رموویه‌تی و وه له مالپه‌ڕه عه‌ره‌بی یه كانیشدا نووسراوه، شێخ (جونه‌ید) فه‌رموویه‌تی: جارێك خاڵم واته شێخ (سڕ) پێی وتم: بچۆ وتار بۆ خه‌ڵكی بده‌و ئامۆژگاری وئاگاداری خه‌ڵكی بكه‌ره‌وه؟ ده‌فه‌رمووێت: به‌ڵام دڵم ڕێگربوو له‌خۆم ڕانه‌ده‌بینی و یه كلانهدهبوومهوه له‌سه‌ر ئه‌و داوایه، له‌شه‌وی هه‌ینی دا خه‌ونم بینی به پێغه‌مبه‌ری خوداوه (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رمووم: قسه بۆخه‌ڵك بكه‌و خه‌ڵكی ئاگادار بكه‌ره‌وه، ده‌فه‌رمووێت به‌یانی زووچوم بۆخزمه‌تی شێخ (سر) و له ده‌رگام دا، له‌پاش ده‌رگاكردنه‌وه وپێش هیچ باسێك پێ ی وتم: تا پێیان نه‌وتیت باوه‌ڕت بهقسهكهم نهكردوبهڕاست گۆت نه‌زانیم. ـ ڕۆژێك كوبونهوهو وتاری بۆ خه‌ڵك دا له‌مزگه‌وت، له‌ناو خه‌ڵكی بڵاو بووه‌وه كه ووتار ده‌دات، واڕێكه‌وت لاوێك لیباسی مسوڵمانانی له به‌ردابوو لهووتارهكهیدابوو ، كه سێكی نه‌ناسراو بوو لای هه‌موولا نه‌ده‌زانرا ئه‌م لاوه مه‌سیحی یه، له ناو كۆڕه‌كه‌دا پێی فه‌رموو: ئه‌ی شێخ واتای ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغهمبهرچی یه؟ (صلی الله علیه وسلم) كه ده فه‌رمووێت: (إتقوا فراسهَ المۆمن فإنه ینڤر بنور الله) واته: خۆت بپارێزه له (زهكاوهت) و زیره‌كی كه سی باوهڕدارچونكه به نووری خودا ته‌ماشاده‌كات وده‌بینێت. ده‌فه‌رمووێت: سه‌ره‌تا كه‌مێك بێ ده‌نگ بووم له‌پاشدا سه‌رم به‌رزكرده‌وه‌و وتم: واتای ئه‌وه‌یه تۆئێستا ته‌سلیم ببی وببی به‌مسوڵمان، چونكه ئێستا وه‌ختی مسوڵمان بوونته. لاوه‌كه‌ش ڕاسته‌وخۆ مسوڵمان بوو. ئیمامی شافیعی فه‌رموویه‌تی: شێخ له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئهولاوهدا دووجار كهراماتی نواندووه؟ یه‌كه‌م: ئهوزانیویهتی مسوڵمان نییهومهسیحییه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌جل وبه‌رگ وشێوه‌دا واده‌ركه‌وێت. دووه‌م: ئهوپێشبینی كردوهبهپێ ووتنی ده‌بێت به مسوڵمان. ـ شێخ ئه‌بوجه‌عفه‌ری حه‌داد فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر ژیری هه‌مووكه‌س بكرێت به‌وێنه ده‌بێ له‌سه‌ر وێنه‌ی (جونه‌ید) بێت، چونكه كه‌سم له‌و ئاقڵ تر نه‌بینی وه. ـ بۆچونێك هه‌یه كه خۆی فه‌رموویه‌تی: (ئیبلیس) شه‌یتان هاتۆته لام له‌سه‌ر شێوه‌ی (نقیب) ووتویه‌تی: ده‌مه‌وێت خزمه‌تت كه‌م به‌بێ كرێ و پاداشت! (جونه‌ید) فه‌رموویه‌تی: بیكه. ئیبلیس ماوه‌ی (ده) ساڵ خزمه‌تی كردووه، نه‌یبینی وه دڵی غافڵ بێت له په‌روه‌ردگار بواری چونه ژووره‌وه‌ی ناودڵی نه‌بووه، له پاشدا پێی وتووه: من ( ئیبلیس) م. جونه‌ید فه‌رموویه‌تی: ئه‌زانم تۆ ده‌ناسم كێ ی له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مزانی، تۆ تائێستا نه‌ت توانیووه بچیته ژووره‌وه، به‌كارم هێناویت وه‌ك سزایه‌ك چونكه تۆهیچ پاداشت و كردارێكت له دواڕۆژدا لێ وه‌رناگیرێت. (ئیبلیس) پێ ی وتووه: هێزه‌كه‌ت نابینم ئه‌ی (جونه‌ید) ؟ ، (جونه‌ید) پێی فه‌رموو: بڕۆ ئه‌ی نه‌فره‌ت لێكراو (ملعون) ده‌ته‌وێت له ڕێگای پیا هه‌ڵدان وله‌ڕێگه‌ی (إستدراج) ه‌وه بێیته ناووه‌وه. له‌پاشدا به‌سه‌ر شۆڕی ڕۆیشت. ـ فه‌رموویه‌تی: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م داواكردنی دواڕۆژ داوایه‌كی گه‌وره‌یه، هیچ درێغی مه‌كه له جگه‌له‌وانه‌ی له‌سه‌رت حه‌رام كراوه، به‌سه‌ر خۆبه زل زانینت دا سه‌ركه‌وه چونكه تۆله‌و پێناوه‌دا بوویت، كاره‌كانت به‌دڵسۆزی‌و بێڕوپامای به ئه‌نجام بگه‌یه‌نه. ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م ده‌غیلت بم دینه‌كه‌ت دینه‌كه‌ت؟ پهنابگره له خودا له ئاگری دۆزه‌خ، چونكه ئاگره‌كه‌ی ناكوژێته‌وه وسزاكه‌ی كۆتای نایه‌ت، وهنامریت، ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م تۆ وه‌ستاویت له ژێر ده‌ستی په‌روه‌ردگارتدا، كه مردیت هه‌واڵێك ده‌بیستیت تۆلێپرسراویت له‌وه‌ڵامه‌كه‌ی. كاتی وه‌فاتی: (أبومحمد جریری) ده فه‌رموێت كاتی وه‌فاتی له‌سه‌ری بووین، ڕۆژی هه‌ینی بوو، زانایان بۆچونیان لهڕۆژهكهی جیاوازه، به بۆچونێكی تر له‌ڕۆژی شه‌ممه له (27) ی مانگی ( ڕه جه‌ب) ، له ساڵی (298) یان (297) ی كۆچی وه‌فاتی كردووه، (ئه‌بو به‌كری عه‌تار) ده‌فه‌رمووێت: جونه‌ید له نێوان كۆمه‌ڵێك له‌هاوڕێكانی دا وه‌فاتی كردووه، نوێژی ده كرد به دانیشتنه‌وه‌و قاچیشی ڕاكێشابوو، جوڵه‌ی قورس بووبوو، هه‌ندێك له هاوه‌ڵه‌كانی بینیان، ووتیان چیته ئه‌وه ئه‌ی (ئه‌بو قاسم) ؟ فه‌رمووی: ئه‌وه نیعمه‌ته، به‌م شێوه‌یه بوو له نوێژدا. له پاشد (إبن عه تا) سه‌لامی لێ‌كرد، وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، پاش سه‌عاتێك وه‌ڵامی دایه‌وه‌و داوای لێ بوردنی لێكرد‌و وتی له (خه‌ڵوه‌ت) دا بووم، ئینجا ڕه‌نگی گۆڕایه‌وه بۆ پێشتر‌و گیانی ده‌رچوو. (أبو محمد جریری ) شۆردی له گۆڕستانی (شونیزیه) لای شێخ مه‌عروفی كه‌رخی نێژرا. (ئه‌ستێره‌كانی ئه‌ولیا) سه‌رچاوه‌کان: 1ـ كتێبی (مه‌جليسى ئهوليا) به‌رگی (2، 1) ، ، (مه‌لا محمدى شلماشى) لاپه‌ڕه (119 بۆ (141) ساڵی1991. 2ـ كتێبی (طبقات الاولياْ) إبن ملقن لاپه‌ڕه (126) . 3ـ كتێبی (الكواكب الدرية) (عبد الرؤوف المناوى) به‌شی (1) لاپه‌ڕه (213) بۆ (217) . 4ـ كتێبی (تذكرة الاولياْ) (مرتضى بن محمد النظمى البغدادى) لاپه‌ڕه (173 بۆ176) 5ـ موقع (ويكيبيديا) الموسوعة الحرة. 6ـ منتدى الحوار الإسلامي، موسوعة الرفاعية.