یه‌كێكه له باشترین خواناسان و پیاوچاكانى تابیعی، ناوى ته‌واوى(أویس بن عامر بن بن جریر بن مالك المرادى القرني) به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك یه‌مه‌نى‌یه, ژیانى له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا بووه(صلى الله علیه وسلم)، به‌ڵام به‌خزمه‌تى نه‌گه‌یشتبوو. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) له باسى (وه‌یس) دا فه‌رمویه‌تى: (أویس القرنى خیر التابعین) واته (وه‌یسى قه‌ره‌نى) باشترین و چاكترینى تابیعینى ئه‌سحابى منه, وه زۆر جار ڕووى موباره‌كى ده‌كرده وڵاتى یه‌مه‌ن و ده‌یفه‌رموو: (إنى لاجد نفس الرحمن من قبل الیمن) ده‌یفه‌رموو: من بۆن و هه‌ناسه‌ى خواپه‌رستى ڕاسته‌قینه له(یه‌مه‌نه)وه ده‌كه‌م به‌هۆى یه‌كێك له ئه‌ولیایانى ئومه‌ته‌كه‌م كه (وه‌یسى قه‌ره‌نی‌یه), ئه‌م پیاو چاكه خاوه‌نى چه‌ندین دوعاى به ناوبانگه. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) لاى هاوه‌ڵان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ى هاوڕێیانم, ئێوه نازانن له ناو حازرانى ئوممه‌تى مندا به‌نده‌یه‌كى خواى گه‌وره هه‌یه، ئه‌وه‌نده لاى خوا خۆشه‌ویسته له‌ڕۆژى دوایدا به‌هۆى شه‌فاعه‌تى ئه‌وه‌وه خواى گه‌وره به ئه‌ندازه‌ى تووكى مه‌ڕى تایفه‌ى (ڕه‌بیع و موزه‌ر) له گوناهـبارانى ئوممه‌تى من خۆش ده‌بێت. هاوه‌ڵان زۆریان ئه‌و فه‌رمایشته‌یان لاسه‌یر بوو, فه‌رموویان: قوربان ئه‌وه كێ‌یه؟ چى كه‌سه؟ و چى كاره‌یه؟ فه‌رمووى: به‌نده‌یه‌كه له به‌نده‌كانى خودا, فه‌رموویان: ئیمه هه‌موومان به‌نده‌ی خوداین, وتیان ناوى چى‌یه؟ فه‌رمووى: (وه‌یسى قه‌ره‌نى)یه, وتیان: قوربان تائێستا به‌خزمه‌تت گه‌یشتووه, یان ده‌گات؟ فه‌رمووى: تائێستا به چاوى سه‌ر منى نه‌دیوه، به‌ڵام به چاوى دڵ زۆر جار هاتۆته لام و منى دیوه, هاوه‌ڵان ئه‌وه‌نده‌ى تر سه‌ریان سوڕما ووتیان: قوربان ئه گه‌ر ئه‌وه‌نده عاشقى دیدارى جه مالى جه‌نابته بۆ تائیستا نه‌هاتۆته خزمه‌تت, فه‌رمووى له‌به‌ر دووشت: یه‌كه‌م: زۆربه‌ى كات مه‌جزوبه و له حاڵه‌تى جه‌زبه‌دایه و منى له‌به‌ر چاوه. دووه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له شه‌رع لانه‌دا و پێ‌ى نه‌كراوه بێته لام، له‌به‌رئه‌وه‌ى دایكێكى زۆر پیرى هه‌یه كوێربووه, خزمه‌تى ده‌كات، فه‌رمووى: (وه‌یسى قه‌ره‌نى) به‌ڕۆژ ده‌چێته لاى وشتر و مه‌ڕوماڵ, كه ئێواره‌ش ده‌بێت ده‌چێته خزمه‌تى دایكى و بێ دڵی دایكى ناكات, له‌به‌رئه‌وه‌ى دایكى به‌جێ نه‌هێڵێت بۆیه نایه‌ته لام. هاوه‌ڵان وتیان: ئه‌ى خۆشه‌ویستى خودا ئایه ئێمه چاومان به (وه‌یسى قه‌ره‌نى ) ده‌كه‌وێت، پیغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كه‌مێك بێده‌نگ بوو پاشان سه‌رى به‌رز كرده‌وه و ڕووى كرده حه‌زره‌تى ئه‌بوبه‌كرى سدیق(ڕه‌زاى خوداى له‌سه‌ربێت) فه‌رمووى: تۆ ((وه‌یسى قه‌ره‌نى)) نابینى, به‌ڵام له‌م كومه‌ڵه‌تان (عومه‌ر) و (عه‌لى) ڕه‌زاى خودایان له‌سه‌ر بێت چاویان پێده‌كه‌وێت. فه‌رموویان: قوربان ناونیشانى چى‌یه؟ فه‌رمووى: ئیستا شوانه وه‌لاى چه‌پى له به‌رى ده‌ستى به‌قه‌ده‌ر درهه‌مێك خاڵێكى سپى پێوه‌یه, به‌ڵام ئه‌و خاڵه په‌ڵه‌و به‌ڵه‌كى نى‌یه، به‌ڵكو نیشانه‌یه. فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر چاوتان پێكه‌وت سه‌لامى منى پێبگه‌یه‌نن و پێ‌ى بڵێن: دوعا بۆ ئومه‌تم بكات. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) (وه‌یسى قه‌ره‌نى) زوَر خۆش ویست، وه ده‌ڵێن: كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نه‌خۆش كه‌وت پێ‌یان فه‌رموو: قوربان ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته جه‌نابت وه‌فاتت فه‌رموو جبه‌ى موباره‌كت بده‌ین به‌كێ وه شایه‌نى شانى كێ‌یه؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووى: بیده‌ن به (وه‌یسى قه‌ره‌نى) زۆرى نه‌خایه‌ند پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) وه‌فاتى فه‌رموو, له پاشدا حه‌زره‌تى ئه‌بوبه‌كر(ڕه‌زاى خوداى له سه‌ربێت) دوساڵ و سێ مانگ خه‌لافه‌تى كرد و له ته‌مه‌نى شه‌ست و سێ ساڵیدا ئه‌ویش له ساڵى سیانزه‌ى كۆچی‌دا وه‌فاتى كرد، له سه‌رده‌مى حه‌زره‌تى (عومه‌ر) دا ڕه‌زاى خوداى لێبێت كه چوار جار ته‌شریفى هێناوه بۆ وڵاتى(شام)، جارێكیان ڕێى ده‌كه‌وێته شارى كوفه‌ى لاى نه‌جه‌ف كه حه‌زره‌تى (عه لى) له‌و سه‌فه‌ره‌دا له گه‌ڵ ده‌بێت, له ڕۆژى هه‌ینى‌دا حه‌زره‌تى (عومه‌ر) ڕه‌زاى خوداى لێ بێت ده‌چێته سه‌ر مینبه‌ر و وتارى هه ینى ده‌خوێنێته‌وه و له پاشان ڕوو ده‌كاته خه‌ڵكه‌كه و ده‌ڵێت: ئه‌ى خه‌ڵكینه له تایه‌فه‌ى (قه‌ره‌نى) كه‌ستان له ناودایه؟ كه‌سیان لێ ده‌ناسن؟ وتیان: به ڵێ ئه‌ى خه‌لیفه چه‌ند كه‌سێكیان هه‌ڵسانه سه‌رپێ وخۆیان نیشاندا، حه‌زره‌تى عومه‌ر فه‌رمووى: كه‌ستان (وه‌یسى قه‌ره‌نى) ده‌ناسن فه‌رموویان: به ڵێ قوربان ده‌یناسین، وتیان: به‌ڵام وه‌یس پیاوێكى وانیه جه‌نابت ئه‌حواڵى بپرسیت, كابرایه‌كى شێتى دێوانه‌یه به‌زۆرى له ده‌شت و سه‌حرا ده‌ژى, هه‌ر شوێنێك خه‌ڵكى لێ بێت ڕووى تێ ناكات, كاتێ خه‌ڵك كه‌یف خۆشه‌و پێ ده‌كه‌نێ ئه‌و ده‌گرى, كه خه‌ڵك غه‌مبارن ئه‌و پێ ده‌كه‌نێ, حه‌زره‌تى عومه‌ر فه‌رمووى: ده‌زانن ئێستا له كوێیه؟ ووتیان: به‌ڵێ ئێستا له فڵان جێ‌یه, حه‌زره‌تى (عومه رو عه‌لى) ڕه‌زاى خودایان لێ بێت و چه‌ند پیاوێكى شاره‌زا ڕۆیشتن, كه چوون ته‌ماشاین كرد له سوجده‌دایه و نوێژ ده‌کات، له پاش ته‌واو بوونى نوێژه‌كه سه‌لامیان له یه‌ك كر،د حه‌زره‌تى عومه‌ر فه‌رمووى: ئه‌ى شوان ناوت چییه؟ وتى عه‌بدوڵا، فه‌رمووى: هه‌مومان عه‌بدى خواین, فه‌رمووى: ناوم(وه‌یس)ه, پێ‌ى فه‌رموو: ده‌ستى ڕاستم نیشان بده, وه‌یس ده‌ستى ڕاگرت، حه‌زره‌تى (عومه‌ر) ئه‌و نیشانه‌ى بینى كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموو بووى. حه‌زره‌تى عومه‌ر ده‌ستى گرت و ماچى كرد، فه‌رمووى: ئه‌ى (وه‌یس) پێغه‌مبه‌رى خودا(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: هه‌ر كاتێ چاوتان به‌وه‌یس كه‌وت سه‌لامى منى پێ بگه‌یه‌نن, ئه‌و جبه‌ى منیشى به خه‌ڵات بده‌نێ و پێ‌ى بڵێن: دوعاى خێر بۆ ئومه‌تم بكات. (وه‌یسى قه‌ره‌نى) ووتى: كوا خه‌ڵاته‌كه‌م بده‌نێ تادوعا بۆ ئوممه‌تى پێغه‌مبه‌ر بكه‌م, جبه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه وسلم)یان دایه و هه‌ندێك دوركه‌وته‌وه به سو‌جده‌دا كه‌وت دوعاى بۆ ئوممه‌ت كرد., وتیان پێ‌ى: تۆ كه ئه‌وه‌نده دڵسۆزى بوى، بۆچى به خزمه‌تى نه‌گه‌شتى؟ وتى: ئه‌ى عومه‌ر سوێند به خوا كه هه‌واڵى شكاندنی ددانى پێغه‌مبه‌رم بیست (صلى الله علیه وسلم) قه‌رارم نه‌گرت و ئارامم لێ بڕا له تاودا, ته‌واوى دانه‌كانى خۆمم هه‌ڵكه‌ندن, هه‌رددانێكم هه‌ڵده‌كه‌ند ده‌م ووت: له‌وانه‌یه ئه‌وه‌یان نه‌بوبێ ئازارى گه‌شتبێت. فه‌رمووى: ئه‌ى خه‌لیفه مه‌رجى خۆشه‌ویستى ئه‌وه‌یه له خۆشى و ناخۆشیدا خۆت بكه‌یت به هاوبه‌شى دۆست وخۆشه‌ویستت. هه‌ندێك له‌مێژووناسان ده‌ڵێن: له غه‌زاى (صفین) دا له‌گه‌ڵ (عه‌لى كوڕى ئه‌بوتالیب) دا شه‌هید بوو له ساڵى 37 ى كۆچى به‌رامبه‌ر به ساڵى 657 ى زاینى, به‌ڵام له كتێبى (سفینه الاولیا) ده‌ڵێت: له ساڵى بیست و دوو وه به‌ڕیوایه‌تێك له ساڵی سی و دوو له غه‌زادا شه‌هید كراوه, به‌ڵام زاناى به‌ناوبانگ (ئه‌حمه‌دى كوڕى عبدالله‌ى ئه‌سفه‌هانى) له كتێبى (حلیه الاولیا) كه له زمانى چه‌ند كه‌سێكه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه كه له سه‌رده‌مى حه‌زره‌تى عومه‌ردا له‌غه‌زاى ئێران‌دا شه‌هید كراوه. سه‌رچاوه‌كان : 1_كتێبى (مه‌جلیسى ئه‌ولیا),به‌ر گى 1,2 ساڵى1991, نووسینى مامۆستا مه‌لا محمدى شڵماشى . 2_ منتدیات نسمه غرام.