سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئيبنو سيرين کێیە.؟
ئيبنو سيرين خه‌ونزانی بلیمه‌ت بناسە.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1450

(ئیبنوسیرین)ابو به‌کر موحه‌ممه‌دی کوڕی سیرینی به‌سڕی ئه‌نساری له‌ سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی کوڕی عه‌ففان له‌سالِی (٣٣) ی کۆچی، به‌رامبه‌ر (٦٥٣) ی زایینی له‌ دایک بووه‌، یه‌کێکه‌ له‌ تابعین، که‌ ناسراو بووه‌ به‌ زاهدو وارع، پێشه‌وای سه‌رده‌می خۆی بوو له‌ زانسته‌ شه‌رعیه‌کاندا.. هه‌ر به‌ زاناو شاره‌زاو لێکده‌روه‌ی خه‌ونه‌کان ناوبانگی کردبوو. 
مامۆستاو قوتابیه‌کانی ئیبن و سیرین : 
ئیبن و سیرین گوێ ی گرتووه‌ له‌ کۆمه‌ڵێ له‌ یارانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ، له‌وانه‌ (عبدالله بن عمر و جندب بن عبدالله البجلي و أبو هريرة عبدالله ابن الزبير و و عمران بن حصين و عدي بن حاتم و سليمان بن عامرو ) هه‌روه‌ک گوێ ی گرتووه‌ له‌ کۆمه‌ڵێ له‌ تابعین، له‌وانه‌: ( عبيدة السلماني و مسلم بن يسار و شريح و قيس بن عباد و علقمة و الربيع بن خيثم و معبد بن خيثم و معبد و حميد بن عبالدرحمن الحميري و عبدالرحمن بن ابي بكر و واخته حفصة بنت ابي بكر ) و کۆمه‌ڵێ له‌ تابعینی تر. 
ئه‌گێڕنه‌وه‌ که‌وا به‌ سی (٣٠) له‌ یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گه‌یشتووه‌، وه‌ زۆرێک له‌ تابعین گوێ یان لێ گرتووه‌ له‌وانه‌: ( الشعبي و أيوب , وقتادة و سليمان التيمي ) وکۆمه‌لِی تر له‌ تابعین. 
( ابن عون ) ده‌ڵێ: کاتێ که‌ ئیبن و سیرین قسه‌ی ده‌کرد، له‌ قسه‌کانیا زۆر پارێزگاری ده‌کرد، حه‌زه‌ری له‌ وه‌ڵامه‌کانی ئه‌کرد.. 
( جریر ي کوڕی حه‌زم ) ده‌ڵێت: گوێم له‌ ( محمد بن سیرین ) بوو که‌ قسه‌ی له‌ گه‌ڵ پیاوێکا ده‌کردو گوتی: من پیاوه‌ ڕه‌شه‌که‌م نه‌بینیوه‌، پاشان گوتی: ( استغفر الله ) هیچ نازانم ئه‌وه‌ نه‌بێ که‌ غیبه‌تم کرد. 
( مورق العجلي ) ده‌ڵێت: هیچ که‌سم نه‌بینـیوه‌ له‌ ( ابن سیرین ) تێ گه‌یــشتوو تربێت و له‌م وارع تر بێت. 
( ابو قلابة‌ ) ده‌ڵێت: له‌ کوێ هاتوون بۆ وێ بڕۆنه‌وه‌، که‌سێ ئه‌بینن که‌ له‌ هه‌مووتان خواناسرترو له‌ هه‌مووتان وارع تره‌.. 
( ابو عوانة‌ ) ده‌ڵێت: موحه‌ممه‌دی کوڕی سیرینم بینی، که‌ به‌ نێو بازاڕا دا ڕه‌ت ئه‌بوو، خه‌ڵکی که‌ ئه‌یانبینی له‌ خۆشیانا ته‌کبیریان لێ ئه‌دا. 
( ابن سیرین ) خۆی ده‌ڵێ: گه‌ر خوا خێری که‌سێکی بوێت دڵی وا لێ ئه‌کات که‌ ببێت به‌ واعیزو فه‌رمان که‌ر به‌ چاکه‌و ڕێ گر به‌ خراپه‌. 
له‌ ( اشعث ) ده‌گێڕنه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ: موحه‌ممه‌دی کوڕی سیرین، که‌ پرسیاری شتێکیان لێ کردبایه‌ له‌ باره‌ی حه‌لال و حه‌ڕامه‌وه‌، ڕه‌نگی هه‌ڵئه‌بزرکاو و تێک ئاڵۆز ئه‌بوو، وای لێ ئه‌هات که‌س نه‌یئه‌ناسی یه‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ ( ابن سیرین ) ه‌.!! 
ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌وا ئه‌نه‌سی کوڕی مالک وه‌سیه‌تی کردبوو که‌وا گه‌ر مرد ( موحه‌ممه‌دی کوڕی سیرین ) بیشوات، کاتێ که‌ ئه‌نه‌س وه‌فاتی فه‌رموو: هاتن به‌ ( ابن سیرین ) یان ڕاگه‌یاند، ئه‌ویش فه‌رمووی: ئاخر من ئه‌وه‌تا له‌ زیندانم، ئه‌وانیش پێیان فه‌رموو: خاترجه‌م به‌، ئێمه‌ ئیزنمان له‌ پێشه‌وای مسوڵمانان وه‌رگرتووه‌، ئه‌ویش ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێ داویت، ئه‌میش فه‌رمووی: چۆن ئاخر پێشه‌وای مسوڵمانان منی به‌ند نه‌کردووه‌، بگره‌ ئه‌و که‌سه‌ منی به‌ند کردووه‌، که‌ هه‌ق ته‌نها لای ئه‌وه‌، ئه‌م خاوه‌ن هه‌قه‌ که‌ ئیزینی داوم تا ده‌رچم و ئه‌م کاره‌ ڕاپه‌ڕێنم، ئینجا چوو ( أنس ) ی شت. 
هه‌روه‌ها له‌ ( رجاء بن ابي سلمة‌ ) رضي الله عنه ده‌گێڕنه‌وه‌ ده‌ڵێت: گوێم له‌ ( یونس بن عبید ) بوو ده‌یفه‌رموو: ( ابن سیرین ) ئه‌وه‌نده‌ حاڵی بوو گه‌ر دوو پرسیاریان لێ بکردایه‌، ئه‌و هه‌ڵئه‌سا وه‌ڵامی قوڕسه‌که‌یانی ئه‌دایه‌وه‌. 
( حفصه‌ ) ی کچی ( سیرین ) ئه‌ڵێت: موحه‌ممه‌دی کوڕی سیرین گه‌ر بهاتایه‌ لای دایکی له‌ حزووریا زۆر قسه‌ی نه‌ئه‌کرد له‌به‌ر ئه‌ده‌ب و ڕێزی بۆ دایکی. 
(ابن سیرین ) ده‌ڵێ: چه‌شنێ له‌و زوڵمانه‌ی که‌ له‌ ده‌رهه‌ق براکه‌تا ئه‌نجامی بده‌یت، ئه‌وه‌یه‌ که‌ شته‌ باشه‌کانی فه‌رامۆش که‌یت و خراپه‌کانیشی لێ له‌ هه‌للا ده‌یت. 
ته‌فسیره‌کانی بۆ خه‌ون 
ابن سیرین ناسراوه‌ به‌ ڕاڤه‌ که‌رو لێکده‌ره‌وه‌ی خه‌ونه‌کان، زۆر جار له‌ قسه‌کانی دا که‌ ئامۆژگاری خه‌ڵکی پێ ئه‌کردو ئه‌یفه‌رموو: له‌کاتی ئاگاییا له‌ خوا بترسه‌، له‌کاتی خه‌وا ئه‌م ئه‌تپارێزێ. 

هێندێ له‌ لێکدانه‌وه‌ سه‌یره‌کانی 
١-( یوسف الصباغ ) ئه‌ڵێت، ( ابن سیرین ) به‌ ڕه‌حمه‌ت بێت ئه‌ڵێت: هه‌ر که‌سێک خوا له‌ خه‌ونا ببینێت ئه‌چێته‌ به‌هه‌شت. 
٢- ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌وا شه‌وێک ( مالک ) خه‌ون به‌ ( ملک الموت ) ئه‌بینێ و لێ ی ده‌پرسێ، که‌ ئه‌مرم؟ ئه‌ویش پێ ی ئه‌ڵێت: ( پێنج )، مالک له‌ خه‌وا ڕا ئه‌بێ و زۆر دوو دڵ و به‌د گومان ئه‌بێ له‌ خۆی، نازانێ ئه‌و پێنجه‌ چیه‌، ئایا، پێنج ساڵی تره‌، پێنج مانگی تره‌، پێنج ڕۆژی تره‌، یان پێنج کاژمێری تر؟.. ئه‌چێته‌ لای ( ابن سیرین ) خه‌وه‌که‌ی بۆ ئه‌گێڕێته‌وه‌، ئه‌میش خه‌وه‌که‌ی بۆ لێک ئه‌داته‌وه‌و ئه‌ڵێت: که‌ ( ملک الموت ) گوتوویه‌تی پێنج، واته‌: ئه‌وه‌ که‌ بزانیت که‌ی ئه‌مریت! ئه‌وه‌ یه‌که‌ له‌و پێنج زانسته‌ی که‌ جگه‌ له‌ خوا که‌سی تر نایزانێت..!! 
٣- له‌ ( ابی قلابة‌ ) ده‌گێڕنه‌وه‌ ، که‌وا پیاوێ هاته‌ خزمه‌ت ( ابن سیرین ) و گوتی: شه‌و له‌ خه‌وما له‌جیاتی میز خوێنم ئه‌هانی، ئه‌ویش فه‌رمووی: تۆ سه‌رجێ ی له‌ گه‌ڵ خێزانتا ئه‌که‌یت و له‌کاتێک که‌ ئه‌و له‌ حه‌یزایه‌، ده‌جا له‌ خوا بترسه‌ جاری تر شتی وا دووباره‌ مه‌که‌وه‌..! 
٤- ( أبی جعفر ) ئه‌ڵێت: یه‌کێک هاته‌ خزمه‌ت ( ابن سیرین ) و گوتی له‌ خه‌وما منداڵێک له‌ باوشما بوو و ئه‌یقیژاند؟! ئه‌میش فه‌رمووی: له‌ خوا بترسه‌ جاری تر عود مه‌ژه‌نه‌. 
٥- حه‌بیب ئه‌ڵێت: ئافره‌تێ له‌ خه‌ویا شیر له‌ مه‌مکه‌کانی به‌ مارێک ئه‌دات!! ( ابن سیرین ) یش ده‌ڵێت: شیر فیتره‌یه‌، و ماریش دوژمنه‌، له‌ فیتره‌که‌یا هیچ شتێ نیه‌، ئه‌وه‌ نه‌بێ خه‌ڵکانی دونیا دۆست و هه‌وه‌س په‌رست هاموو شۆی ئه‌و ئافره‌ته‌ ئه‌که‌ن. 
٦- ابن سیرین له‌ خه‌ویا بینی یه‌کێ له‌ ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌کان پێش ئه‌ستێره‌ بچووکه‌کان ئه‌که‌وێت، ئه‌مه‌یـش له‌ وه‌سیه‌ته‌که‌ی خۆیــا نووسی: شێخ حه‌سه‌نی به‌ێری وه‌فـات ئه‌کاو منــیش به‌ دوای ئه‌وا ئه‌چم و ئه‌مرم.!! 
٧- پیاوێ هاته‌ لای ( ابن سرین ) و گوتی شه‌و هه‌نگوینم له‌ قاپێکی گه‌وهه‌را ئه‌لسته‌وه‌، ئه‌ویش پێ ی فه‌رموو: له‌ خوا بترسه‌، به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر قوڕئان خوێندنه‌که‌تا، چوون تۆ پیاوێکی قوڕئان خوێن بوویت و ئێستایش بیرت چۆته‌وه‌. 
٨- پیاوێک به‌ ( ابن سیرین ) گوت: من له‌ خه‌وما له‌ ئه‌ڕزێکا ئه‌مکێڵا که‌چی حاسلاتیشی نه‌ ئه‌بوو، ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌وه‌ تۆ له‌ خیێزانه‌که‌ی خۆتا دوور که‌وتوویته‌وه‌!! 
٩- پیاوێک هاته‌ لای ( ابن سیرین ) گوتی: من له‌ خه‌وما هه‌رچه‌ندی جله‌کانم ئه‌شت که‌چی پاک نه‌ ئه‌بوویه‌وه‌! ئه‌میش پێ ی فه‌رموو: ئه‌وه‌ تۆ له‌ گه‌ڵ براکه‌ی خۆتا زۆر توون و ڕه‌ق و لاملیت. 
١٠- پیاوێک هاته‌ لای ( ابن سیرین ) گوتی: له‌ خه‌وما بینیم له‌ نێوان ئاسمان و زه‌ویا ئه‌فڕیم ! ئه‌میش فه‌رمووی: تۆ پیاوێکی زۆر ته‌مه‌ننا ئه‌که‌یت و خواست ئه‌نوێنی.! 

هه‌ندێ هه‌ڵوێسته‌کانی ژیانی: 
١- ( ابن عوانة‌ ) ده‌گێڕته‌وه‌، ده‌ڵێت: گه‌ر خه‌ڵکی له‌ ته‌ک ( ابن سیرین ) باسی خراپه‌ی که‌سێکیان بکردایه‌، ئه‌و یه‌کسه‌ر ده‌ستی به‌ بژار کردنی چاکه‌کانی ئه‌و که‌سه‌ ئه‌کرد. 
٢- ابن سیرین گه‌ر بانگڕاهێشرایه‌ بۆ داوه‌تی وه‌لیمه‌، به‌ری هه‌موو شت ئه‌چوو له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی تێر سویه‌قی ئه‌خوارد ( سوه‌یق پێک هاته‌ی گه‌نم و جۆیه‌ )!! پێیان گوت: ئاخر تۆ بۆ داوه‌ت بانگهێشراوی، بۆچی خۆت به‌ سوه‌یق تێر ئه‌که‌یت؟ ئه‌ویش له‌ وه‌ڵاما ئه‌یفه‌رموو: ئاخر من خۆشیم له‌وه‌ نایه‌ که‌ برسێتی یه‌که‌م هه‌ڵگرم و له‌سه‌ر خواردنی خه‌ڵکی تینی برسێتیه‌که‌م پێ دا مرکێنم.!! 
٣- ( ابن شوذب ) ئه‌ڵێت: ابن سیرین ڕۆژێ نا ڕۆژێ به‌ ڕۆژوو ئه‌بوو! 
٤- ( موسی بن المغیرة ) ئه‌ڵێت: موحه‌ممه‌دی کوڕی سیرینیم بینی نیو دانه‌ ڕۆژ له‌ بازاڕا ئه‌سووڕایه‌وه‌ به‌ ده‌نگی به‌رز ( الله اکبر ) و ته‌سبیحات و استغفر الله و زیکری خوای ئه‌کرد! پیاوێ پێ ی گوت: ئه‌ی باوکی ئه‌بو به‌کر، خۆ کات کاتی ئه‌وه‌ نیه‌! ئه‌میش فه‌رمووی: نا، ئه‌و کاته‌ کاتی غه‌فله‌ته‌! 
٥- له‌ جه‌عفه‌ری کوڕی مه‌رزووق ده‌گێڕنه‌وه‌ ئه‌لِێت: ( ابن هبیرة‌ ) وه‌ دوای ( ابن سرین ) و ( حه‌سه‌ن ) و ( شه‌عبي ) دا هه‌نارد، ئه‌وانیش دێن و ئه‌چنه‌ لای، ( ابن هبیرة‌ ) به‌ ( ابن سیرین ) ی گوت: چیت بینی کاتێ له‌ ده‌رگاکه‌مانا نزیک که‌وتیته‌وه‌؟ ئه‌میش پێ ی ئه‌ڵێت: زوڵم و سته‌م !! ئه‌ڵێت: برازاکه‌ی ابن سیرین شانێکی دا له‌ ( ابن سیرن ) ا وه‌ک بیه‌وێ بێ ده‌گی بکات، ( ابن سیرین ) یش ڕووی تێ کردو گوتی: خۆ پرسیار له‌ تۆ نه‌کراوه‌، پرسیار له‌ من کراوه‌و منیش وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه‌! ( ابن هبیرة‌ ) ش له‌ دواییا سه‌روو چوار هه‌زار دیناری بۆ دیاری بۆ ئه‌و سێ که‌سه‌ نارد، تێکڕا وه‌ریان گرت و ته‌نیا ابن سیرین نه‌بێ وه‌ری نه‌گرت و ڕه‌تی کرده‌وه‌. 
( جعفر بن ابی الصلت ) پێ ی ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌ بۆچی دیاری ( ابن هبیرة‌ ) ت ڕه‌ت کرده‌وه‌؟ ئه‌میش پێ ی ئه‌ڵێت: ئه‌ی باوکی عه‌بدولڵا ئه‌م ئه‌و دیاریه‌ی بۆ ناردوو وم، له‌ سه‌ر خێرێکایه‌ که‌ ئه‌و گومانی پێ بردوو وم، خۆ گه‌ر من به‌ ڕاستی جێگه‌ی گومانی چاکی ئه‌و بم، ئه‌وه‌ ناشێت من دیاریه‌که‌ی لێ وه‌رگرم ( چونکه‌ گومانه‌ خێره‌که‌ی بۆ من به‌سه‌ ) خۆ ئه‌گه‌ر واش نه‌بێ که‌ من گومانی بۆ ئه‌به‌م، دیسان بۆ من ناشێت که‌ دیاریه‌که‌ی لێ وه‌ربگرم ( واته‌ ئه‌و له‌ به‌ر چاکی من نیه‌ که‌ ئه‌و دیاریه‌م پێ ئه‌دات ). 

به‌ندایه‌تى یه‌کانی: 
١- ( عاصم الأحول ) ئه‌ڵێت: زۆربه‌ی زۆری قسه‌ی ( ابن سیرین ) بریتی بوو له‌ ( سبحان الله وبحمده سبحان الله العظیم ) 
٢- ( هشام بن حسان ) ده‌ڵێت: له‌ نیوجه‌رگه‌ی شه‌وا گوێم له‌ گریانی موحه‌ممه‌دی کوڕی سیرین بووه‌ که‌ له‌ نوێژا ئه‌گریا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ( ابن سرین ) هه‌موو شه‌وانی ڕه‌مه‌زانی ئه‌ژیانده‌وه‌و نه‌ ئه‌خه‌وت. 
٣- ( دهیر ) ده‌ڵێت: گه‌ر ( ابن سرین ) باسی له‌ مردن بکردایه‌، هه‌موو له‌شی له‌ جووله‌ِ ئه‌که‌وت! هه‌روه‌ها ( مه‌هدي ) ئه‌ڵێ ئێمه‌ له‌ مه‌جلیسی ( ابن سیرین ) دا ئه‌نیشتین و قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌کردو قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌کردین، گه‌ر باسی مردنی بکردایه‌ ڕه‌نگی تێک ئه‌چوو و زه‌رد هه‌ڵئه‌گه‌ڕاو، وای لێ ئه‌هات و نه‌ ئه‌ناسرایه‌وه‌. 
وه‌فات کردنی 
له‌ساڵی سه‌دو ده‌ی کۆچی و له‌ ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵی دوای وه‌فاتی حه‌سه‌نی به‌سڕی به‌ 100 ڕۆژ له‌ به‌سڕا وه‌فاتی فه‌رموو. 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
سه‌ر چاوه‌: سیر أعلام النبلاء، وصفه‌ الصفوه‌، ووفیات الأعیان

  ژمارەی بینین 1771

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram