عەلی عیزەت بیگۆڤیچ: پياوى زيندان و جەنگ و ئاشتى لە بەلقان.! (١٨) ساڵ بەسەر کۆچی دوایی زاناو موجاهيدو بیرمەندی گەورەی جیهانی ئیسلاميدا تێدەپەڕێ. سەركردە و بیرمەندو موجاهیدی گەورە عەلی عیزەت بیگۆڤیچ: - سەركردەی موسوڵمانانی بۆسنەو سیاسەتمەدارو نوسەر: عەلی عیزەت بیگۆڤیچ لە 8 ئابی 1925 لە دایكبووە. - لە ساڵی 1962 بڕوانامەی بەدەستهێناوە لە یاسا. دەستی كردوە بە كاری سیاسی لە پێناو سەربەخۆیی موسڵمان و لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری داوەو چەند جارێك بەند كراوە و توشی ئەشكەنجەو لێدان بۆتەوە. - لە ساڵی 1989 حیزبی كاری دیموكراتی دامەزراند. - لە ساڵی 1990 بەشداری هەڵبژاردنی كردوەو زۆرترین دەنگی بەدەست هێناو بووە بە یەكەم سەرۆكی موسوڵمانی بۆسنە. - خاوەن چەند كتێبێكە لەوانە: ( البیان الاسلامی . عوائق النهضة الاسلامیة. الاسلام بین الشرق والغرب . هروبي الی الحریة). ئەم كتێبانە بەچەند زمانێكی وەكو توركی و عەرەبی و ئەڵمانی و ئینگلیزی و كوردی وەرگێڕاون. - لە 19 تشرینی یەكەم ساڵی 2003 كۆچی دوایی كرد. خاوەن چەند بڕاوانامەیەكی ڕێزلێنانی جیهانییە لەوانە: 1- بڕوانامەی مەلیك فەیسەل بۆ خزمەتكردنی ئیسلام لە ساڵی 1993 وەرگرت. 2- بڕوانامەی بیرمەندی ساڵ لە لایەن دەزگای عوسمان و عەلی لە ساڵی 1996 وەرگرت. 3- بڕوانامەی مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی بۆ بەرگری لە ئاینی ئیسلام لە توركیا وەرگرت. هەریەكە لە زمانەكانی فەرەنسی و ئینگلیزی و ئەڵمانی و زمانی یوگسلاڤی دەزانی. لە ١٩/١٠/٢٠٠٣ کۆچی دوایی کرد. خواى گەورە لە پێناو ماندووبوون و خزمەت و جيهادەكەى پاداشتى نەبراوەى پێ ببەخشێ و لەگەڵ گەورە پياوانى ئەهلى ئيسلام حەشرى بكات. ئامادەكردنى: زانا قەرەداغی. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org