زۆرێك له ناودارانی مێژوو نابینا بوونه، به‌ڵام خوای گه‌وره قه‌ره‌بووی له ده‌ستدانی چاویانی به‌وه بۆ كردوونه‌ته‌وه كه چاوی دڵی بۆ خستوونه‌ته كار به شێوه‌یه‌ك پێشی چاوساغانیان داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌كی بێ به‌ڵگه نییه، به‌ڵكو مێژوو شایه‌تێكی ڕاستگۆیه له سه‌ری، به لایه‌نی كه‌میشه‌وه ده‌توانین بڵێین نابینایان به درێژایی مێژوو كه‌سانی بلیمه‌تیان لێ هه‌ڵكه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌فسوس هه‌ندێك له‌وانه توانا‌و وزه‌ی خۆیانیان له بواری خراپه‌دا – به‌هه‌موو واتایه‌ك ئه‌م وشه هه‌ڵیبگرێت- به‌كارهێناوه. له مێژووی دێریندا ده‌توانین دوو نابینای دژه یه‌كتر له بیروبۆچوون‌دا بكه‌ین به به‌ڵگه: شاعیروفه‌یله‌سووفی به ناوبانگ ئه‌بو عه‌لای مه‌عه‌ڕڕی كه نموونه‌ی وابۆچوونی نامۆ‌و ڕه‌شبین بوو، بیروهزری له سنووری ئایندا ڕانه‌ده‌وه‌ستا، شیعره‌كانیشی په‌یوه‌ست نه‌بوون به هیچ چوارچێوه‌یه‌كه‌وه، هه‌ر ئه‌ویشه كه وتوویه‌تی: حیاة ثم موت ثم نشرُ حدیث خرافة یا أم عمرو نموونه‌ی دووه‌م: زانای دونیا نه‌ویستی خواناس، خاوه‌نی فه‌زڵ و چاكه به‌سه‌ر هه‌مووفێرخوازانی زانست به هۆی خزمه‌ته مه‌زنه‌كانی له بواری زانستی قیرائاتدا،پێشه‌وا (الشاطبي) دانه‌ری زۆرێك له كتێبه به سووده‌كانی ئه‌و زانسته، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه (الشاطبیه) كه له زیاتر له هه‌زار كۆپله‌ی هۆنراوه‌دا قیرائاتی سه‌بعه‌ی هۆیوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌ویشه كه فه‌رموویه‌تی: فيا خير غفار ويا خير راحـــــــم ويا خير مأمول جدا وتفضلا أقل عثرتى وانفع بها وبقصدها حنانيك يا ألله يا رافع العلا ئێستاش با كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی (طه حسين) بزانین: سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و ڕاستیه بخه‌ینه ڕوو كه (طه حسين) یه‌كێكه له‌و ناودارانه‌ی لایه‌كی شاراوه له ژیانیاندا هه‌یه هه‌موو كه‌سێك نایزانێت، ئێمه‌ش لێره‌دا ئه‌م چه‌ند دێڕه‌مان بۆ ده‌رخستنی ئه‌و لایه‌نه ته‌رخانكردووه. (طه حسين) له ساڵی 1889ز له (صعيد)ى میسر له لادێی (كیلۆ) ی سه‌ر به‌پارێزگای (المنیا) له دایكبووه، باوكی فه‌رمانبه‌رێكی ده‌ست كورت بوو له كارگه‌ی شه‌كر كاریده‌كرد، سیانزه مناڵی هه‌بوو ئه‌و حه‌وته‌میان بوو، (طه) له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیداو له ئه‌نجامی تووشبوون به په‌تای ئاوڵه چاوه‌كانی له ده‌ستدا، له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی مناڵی قورئانی له‌به‌ر كرد له سه‌ر ویستی باوكی و زۆر جاریش له ڕووی مامۆستاكه‌ی ڕاده‌وه‌ستاو له شوێنان گاڵته‌ی پێده‌كرد، چونكه هه‌ر له‌و كاته‌ی براوخوشكه‌كانی له مناڵی پێی پێده‌كه‌نین له كاتی نان خواردندا، ئه‌و بارێكی ده‌روونی سه‌ختی بۆ دروست بوو بوو كه هه‌میشه حه‌زیده‌كرد گاڵته‌و سووكایه‌تی به كه‌سانی تر بكات، دواتر بۆ ته‌واو كردنی خۆیندن ڕووی كرده ئه‌زهه‌ر، به‌ڵام به‌هۆی بیروبۆچوونه‌كانی ده‌رباره‌ی زۆرێك له‌مه‌سه‌له ئایینیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو له ئه‌زهه‌ر ده‌ركرا، بێگومان ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی ناوبانگ ده‌ركردنی له‌و كاته‌دا و یه‌كێكیش له ناحه‌زانی ئیسلام كه (احمد لطفي السيد) بوو ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه‌و ده‌رگای ڕۆژنامه‌نووسی له سه‌ر پشت كرده‌وه و ئه‌مجاره‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست رووی كرده (الجامعة المصرية) كه ناوبانگه‌كه‌ی پێش خۆی گه‌یشتبووه ئه‌و زانكۆیه، له‌وێ له‌خوێندن به‌رده‌وام بوو تاكو له ساڵی 1914ز بڕوانامه‌ی دكتۆرای یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا،نامه‌ی دكتۆراكه‌شی ده‌رباره‌ی ( أبو العلاء المعري ) بوو كه له‌و كاته‌دا گێژه‌لووكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه، پاشان نێردرا بۆ زانكۆی سۆربۆن له فه‌ڕه‌نسا، له‌وێیش دكتۆرای دووه‌می به ده‌ست هێنا و نامه‌كه‌شی ده‌رباره‌ی (إبن خلدون) بوو، له ساڵی 1919ز له فه‌ڕه‌نسا گه‌ڕایه‌وه‌و، وه‌كو مامۆستای زانكۆ دامه‌زرا و، بوارێكی له باری بۆ ڕه‌خسا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی كه پێشتر به هۆیانه‌وه له زانكۆی ئه‌زهه‌ر ده‌ركرا، به‌ڵام ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه چی بوون؟ باوكی (طه حسين) زۆر په‌رۆش بوو كوڕه لێهاتووه‌كه‌ی قورئان له‌به‌ر بكات و ببێته مامۆستایه‌كی ئایینی كه سه‌ری باوك و خانه‌واده‌كه‌ی به‌رزكاته‌وه، به‌ڵام وه‌كو موته‌نه‌ببی ده‌ڵێت:(تجری الریاح بما لا تشته‌ی السفن)، چونكه (طه حسين) نه‌ك هه‌ر نه‌بووه مامۆستایه‌كی ئایینی وتارخوێنێك، به‌ڵكو بوو به یه‌كێك له سه‌رسه‌ختترین دوژمنانی ئیسلامیش، نۆبه‌ره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كتێبی (في الشعر الجاهلي) بوو كه تێیدا زنجیره گومانێكی ده‌رباره‌ی ئیسلام ورووژاند و به‌ڕاشكاوی نكۆڵی كرد له كه‌سێتی ئیبراهیم و ئیسماعیل له قوراندا سه‌لامی خوایان لێ بێت و هه‌موو شیعری جاهیلی ڕه‌تكرده‌وه‌و نكۆڵی له‌وه كرد كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ئیسلام و ئایینی ئیبراهیمدا هه‌بێت،به كورتی بێ ڕێزییه‌كی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر به قورئانی پیرۆز نواند،ئینجا له ڕێگه‌ی نكۆڵی كردن له شیعری سه‌رده‌می جاهیلی پاڵپشت به قسه‌ی سه‌رانی له ڕۆژهه‌ڵاتناسان، هه‌وڵیدا گومان له ده‌وری سه‌رجه‌م ده‌قه ئایینییه‌كان درووست بكات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه كتێبه‌كه بووه مایه‌ی تووڕه‌ییه‌كی بی وێنه له نێو هه‌موو چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی میسری، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌زهه‌ر كه له‌و سه‌رده‌مه هێمای به‌رگریكردن بوو له ئیسلام و فه‌توای قه‌ده‌غه‌كردنی كتێبه‌كه دراو خه‌ڵكی چوونه سه‌ر جاده‌كان و ته‌نانه‌ت (سعد زغلول) چووه نێو خه‌ڵكه‌كه و پێی وتن:گریمان شێتێك له‌سه‌ر ئه‌و جاده‌یه‌یه وڕێنه‌یه‌كی كرد، ئایا ئه‌وه چی زیانێك به هۆشمه‌نده‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، ئیسلام به هێزه‌و ئه‌و كه‌سه‌ش گومانی ده‌ربڕیوه نه پێشه‌واو نه‌كه‌سێكی ئایینناسه تاكو له گومانه‌كه‌ی بترسین، با به ئاره‌زووی خۆی گومان بكات، چیمان داوه له مانگا ئه‌گه‌ر تێنه‌گات! (طه حسين) بێ وچان هه‌ر به‌رده‌وام بوو له دژایه‌تی ئیسلام به‌ڵام شێوازه‌كانی ده‌گۆڕی، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاردانه‌وه تونده‌ی له دژی كتێبه‌كه‌ی بینی، هه‌ڵسا به ده‌ربڕینی پاشگه‌زبوونه‌وه و جارێكی تر كتێبه‌كه‌ی چاپ كرده‌وه‌و ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ (في الادب الجاهلي) و ئه‌و شتانه‌ی تێدا ده‌رهێنا، ئه‌م كاره‌شی بێ گومان له ژێر فشاری ئه‌زهه‌رو جه‌ماوه‌ردا به ئه‌نجام گه‌یاند، چونكه زۆری پێنه‌چوو مێشكه ئاخنراوه‌كه‌ی به ڕه‌خنه له دژی ئیسلام پرۆژه‌ی كتێبێكی تری هێناوه به‌رهه‌م ئه‌ویش بریتی بوو له كتێبی (مستقبل الثقافة في مصر) له‌م كتێبه‌شیدا به ڕاشكاوی و به‌بێ په‌رده بانگه‌شه‌ی كرد بۆ شوێنكه‌وتنی شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا به چاك و خراپ و تاڵ و شیرینیه‌وه وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه میسر فیرعه‌ونییه‌و نابێت شانازی به هیچی تر بكات جگه له‌و ئینتیمائه، هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه زمانی عه‌ره‌بی ته‌نها بۆ بابه‌ته ئایینییه‌كان به كار بێت و زمانی یۆنانی و لاتینی ببێته زمانی زانست، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌م جاره‌شیان كه‌ڵه پێاوانی ئیسلام وه‌كو (مصطفى صادق الرافعي) و(محمد محمد حسين) و(محمد لطفي جمعة) و(محمود شاكر) و(أنور الجندي) وزۆری تر به‌رپه‌رچیان دایه‌وه‌و بیرۆكه‌كانیان ڕیسوا كرد. هه‌روه‌ها له كتێبی (حديث الأربعاء) دا وێنه‌یه‌كی شێوێنراوی ناڕاستی گواسته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگای ئیسلامی له سه‌رده‌می ئومه‌وی و عه‌بباسییه‌كاندا كه‌وای ده‌رده‌خات زۆرینه‌ی موسڵمانان هه‌ر خه‌ریكی ڕابواردن و گوێ گرتن له گۆرانی و شتی له‌و جۆره بوونه،چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی باشتری په‌سه‌ند نه‌كرد له‌و باره‌وه پشتی پی ببه‌ستی جگه له كتێبی (الأغاني) ئه‌بو فه‌ره‌جی ئه‌سفه‌هانی كه پڕه له درۆ‌و بوختان وێنه‌ی بی شه‌رمی و هیچ بایه‌خێكی زانستی به‌لای توێژه‌رانه‌وه نییه. ( طه حسين ) پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1930 ڕاگرایه‌تی كۆلێجی ئادابی پێ سپێردرا، هه‌میشه قوتابییه‌كانی هانده‌دا كه وه‌كو هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی تر ته‌ماشای قورئان بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕه‌خنه‌ی لێ‌بگرن و پیرۆزی قورئان نه‌یان به‌سێته‌وه! له ڕاستیدا دكتۆر (طه حسين) قوتابییه‌كی زۆر به ئه‌مه‌ك بوو بۆ سه‌ران و مامۆستایانی له فه‌ڕه‌نساو ڕۆژئاوا به گشتی، وه‌كو (صموئيل زويمر) و (مرغيليوث) و( ماسينيون) و (كولد زيهر) كه دوژمنگه‌لێكی به‌دخووی ئیسلام بوون، ئه‌میش زۆر جار كتومت نووسینه‌كانی ئه‌وانی وه‌رده‌گێڕا- یان بڵێ گومانه‌كانی ئه‌وانی له مه‌ڕ قورئان و سوننه‌ت ده‌قاوده‌ق ده‌گواسته‌وه- هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بوو كه بووه مایه‌ی تۆماتباركردنی له‌لایه‌ن زۆر له توێژه‌رو نووسه‌رانه‌وه به دزی ئه‌ده‌بی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی كه خرانه ڕوو حكومه‌تی عه‌لمانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ركی به گرنگی ڕۆلی ئه‌م پیاوه كرد بۆ تێكدانی واتا ئیسلامییه‌كان و له سه رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پارتی وه‌فدی میسری وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی پێ به‌خشرا، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی سالاَنی ته‌مه‌نی له دژایه‌تی ئیسلامدا له‌وێ به‌كاربهێنێت، به‌ڵام دواتر به‌هۆی هه‌ندێك بارودۆخی سیاسی میسره‌وه له كاره‌كه‌ی لابرا. (طه حسين) زیاتر نه‌بوو له پاشكۆیه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتناسان، قسه‌و گومانه‌كانیانی وه‌كو خۆی بڵاو ده‌كرده‌وه‌و، ئه‌ركی ناشیرنكردنی ئیسلامی پێ سپێردرابوو، ئه‌ویش كۆششی ده‌كرد به‌باشی ئه‌و ئه‌ركه‌ی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له پاش توندبوونه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی زانایان و موسوڵمانان به گشتی له دژی، چه‌ند هه‌نگاوێكی نا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی و قینی خه‌ڵكی و، هه‌ڵسا به نووسینی كتێبی (على هامش السيرة) و (الشيخان) و (الفتنة الكبرى) بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری كتێبه‌كانی تری، به‌ڵام له ڕاستیدا ژاری نێو دێڕی ئه‌م كتێبانه‌ی كه‌متر نه‌بوون له ژاری كتێبه پێشووه‌كانی به‌ڵام به شێوازێكی جیاواز، بۆ نموونه له كتێبی (على هامش السيرة) پشتی به ست به كۆمه‌ڵێكی زۆر له فه‌رمووده‌ی (موضوع) و بێ بنه‌ما و چه‌ندین ڕیوایه‌تی پووچه‌ڵی هێنا و كتێبه‌كه‌ی پڕكرد له ئه‌فسانه،هه‌روه‌ها له كتێبی (الفتنة الكبرى) دا عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌به‌ئو جووله‌كه‌ی به بێ تاوان ده‌ركرد...هت] لێره‌شدا پرسیارێك درووست ده‌بێت: ئایا (طه حسين) له‌بیروبۆچوونه‌كانی دژ به ئیسلام پاشگه‌زبوویه‌وه‌و ته‌وبه‌ی كرد؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش به تێروته‌سه‌ل له‌لایه‌ن بیرمه‌ندو مێژوونووسی گه‌وره (انور الجندي) دراوه‌ته‌وه له كتێبی (هل غير الدكتور طه حسين اراءه في سنواته الاخيرة) هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن نووسه‌ری تریش له سه‌رده‌مه،پوخته‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و تاكو دوا ساته‌كانی ته مه‌نی كه گه‌یشته نه‌وه‌د ساڵ هه‌ر به‌رده‌وام بوو له هه‌ڵویستی خۆی به‌رانبه‌ر ئیسلام و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی خۆی له‌و باره‌وه نه‌گۆڕی،جگه له‌و هۆكارانه‌ش باسمان كرد زۆرێك له نووسه‌ره ناوداره‌كان وه‌كو(محمد محمد حسین) پێیان وایه كه ( طه حسين ) له ڕێگه‌ی سوزانی هاوسه‌ری كه له فه‌ڕه‌نسا ماره‌ی كرد وكچی قه‌شه‌یه‌كی گاور بوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی مانه‌وه‌ی زۆری له ڕۆژئاوا بوو بووه مه‌سیحی و له‌م باره‌شه‌وه نووسینی زۆر هه‌یه كه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت به‌وردی له‌و مه‌سه‌له بكۆڵێته‌وه. ئه‌وكتێبه به‌ناو ئیسلامییانه‌ش ئاماژه‌مان پێیكرد ئه‌ڵقه‌یه‌ك بوون له زنجیره‌ی بێ ڕێزیی نواندنی به‌رانبه‌ر ئیسلام و موسولأمانان كه له مناڵییه‌وه ده‌ستی پێكرد و تاكو دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی له ساڵی 1973ز هه‌ر به‌رده‌وام بوو. ئه‌مڕۆ پاش 38 ساڵ له كۆچی دوایی (طه حسین) خه‌ڵكی له دوو دیدی جیازه‌وه بۆی ده‌ڕوانن: كۆمه‌ڵانێكی زۆر خۆشیانده‌وێت و ڕێزی لێده‌گرن و به (عميد الأدب العربي) و(قاهر الظلام ) ی ده‌زانن، له‌وانه‌شه هه‌ڵوێستی له ئیسلام یه‌كه‌مین پاساوی ئه‌و كه‌سانه بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆشیان بوێت، له‌به‌رابنه‌ردا خه‌ڵكانێكی زۆری تر هه‌ن له‌به‌ر خوا ڕقیان له ( طه حسين ) ه، به هۆی مێژوویه‌كی درێژ كه له دژایه‌تی چه‌مكه جوانه‌كانی ئیسلامدا تۆماری كرد.