(به‌شى یه‌كه‌م) به‌رایی.. له مێژووی نوێ و هاوچه‌رخدا سه‌ركرده كلاسیكه‌كانی كورد پۆلێك ڕابه‌ری ئایینی بوون، كه ڕۆڵێكی سیاسیی گرنگیان له ئاراسته‌كردنی مێژوو و ڕێبه‌رایه‌تیكردنی بزاڤی ڕزگاریدا گێڕِا. ئه‌م سه‌ركردانه ته‌نها هه‌ڵگری سه‌رمایه‌یه‌كی ڕه‌مزیی ئایینی نه‌بوون، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س به مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ست جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكوو به جه‌وهه‌ر هه‌ڵگری فیكر و دنیابینیی ئایینی بوون. ئه‌م دیدگا و هه‌ڵوێستگرتنه‌شیان سازگار بووه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی ئایینی ئیسلامدا؛ چونكه ئه‌م ئایینه به سروشت دژی زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه بووه و خوازیاری به‌رپاركردنی داد و یه‌كسانییه له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا به‌بێ جیاوازیی ڕه‌نگ و زمان و ئه‌تنیك وهتد.... بۆیه هه‌ڵوێستی شۆڕِشگێرِانه‌ی ئه‌م سه‌ركرده ئایینییانه له‌و قۆناغه مێژووییه‌دا پێش ئه‌وه‌ی واجبێكی نه‌ته‌وه‌یی بێت، ئه‌ركێكی ئایینی بووه، كه له پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌باتدا بن دژ به سیستم و ده‌سه‌ڵاتێك كه به ناوی ئایینه‌وه مافی ژیان له خه‌ڵك زه‌وت بكات. به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌مزه ئایینییانه پێویست بووه له زه‌مینه‌یه‌كدا كار بكه‌ن كه شه‌رعییه‌تی ئایینی له‌و ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتارانه بسێننه‌وه. بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری (شه‌مزینی) ناو و ژیانی: (شێخ عوبه‌یدوڵڵای كورِی سه‌ید ته‌های كورِی شێخ ئه‌حمه‌د شیهابه‌ددین)ـه و له گوندی نه‌هری له ناوچه‌ی شه‌مزینان له ساڵی (1830)ز له‌دایك بووه و باوكی سه‌ید ته‌ها توانی شێخنشینییه‌ك له نه‌هری دابمه‌زرێنێت، پاش مردنی باوكی، شێخ عوبه‌یدوڵڵا جێگه‌ی باوكی گرته‌وه و كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی هه‌بووه، بۆیه بووه رابه‌ری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆری له پێشینانیه‌وه به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه، خۆیشی كابرایه‌كی ساده و دادپه‌روه‌ر و به‌دین و خواناس و په‌رۆشی خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵك بووه. زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شۆرِشه‌كه‌ی: له سه‌رده‌مانێكی زووه‌وه بوو كه سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی كوردی به ده‌ست میره‌كانه‌وه بووه، ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانیان هه‌بووه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شیان له‌لایه‌ن سوڵتانه‌كانی (عوسمانی)یه‌وه دانی پێدا نراوه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا ده‌وڵه‌تی عوسمانی به ده‌ستی هێزه ئه‌وروپییه‌كان تووشی چه‌ندان تێك‌شكان بوو، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رقاڵ بوو به چاكسازیی كارگێرِی و فیكری و سه‌ربازییه‌وه، ئیبن خه‌لدون گوته‌نی (ئاساییه دۆرِاو لاسایی سه‌ركه‌وتوو بكاته‌وه)، له‌به‌ر ئه‌وه راوێژكارانی سوڵتان سه‌لیمی دووه‌م و سوڵتان مه‌حموودی دووه‌م و پیاوانی ته‌نزیمات، برِیاریان دا واز له سیسته‌می ئیداریی عوسمانی (ئه‌یالات)ى لامه‌ركه‌زی بهێنن و ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای فره‌رِه‌گه‌زی بگۆرِن بۆ ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شێوازی رۆژئاوا، دواتر ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی گۆرِا بۆ ناسیۆنالیستی تۆرانی. له‌م سۆنگه‌یه‌وه (محه‌مه‌د ره‌شید) پاشای چه‌ركه‌سی سه‌دری ته‌عزیمی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و، والیی كوردستان (محه‌مه‌د بێرقدار) ئه‌ركی له‌ناوبردنی میرنشینه كوردییه‌كانیان له‌ئه‌ستۆ گرت، له‌م هه‌ڵمه‌ته‌شدا قونسوڵه‌كانی به‌ریتانیا و ڕووسیا پشتگیری به‌هێزی ده‌وڵه‌ت بوون. ئه‌مانه‌ش بوونه هۆی نه‌مان و ڕووخانی سه‌ركردایه‌تیی ته‌قلیدی كورد، كه خۆی له میره كورد و خانه‌واده ده‌ره‌به‌گه‌كاندا ده‌بینییه‌وه، بێگومان به‌مه‌ش بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی له كۆمه‌ڵی هۆزایه‌تیی كوردیدا دروست كرد و بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی ته‌نگژه‌یه‌ك له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی نێوان بنه‌ماڵه و هۆزه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كاتانه بارودۆخی ئابووریی وڵات به‌هۆی شه‌رِی وێرانكه‌ری نێوان ڕووس و عوسمانییه‌وه وه‌ها خراپ بوبوو، كه حكومه‌ت بۆی چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كرا، ئه‌و باج و سه‌رانه زۆره‌ش كه حكومه‌ت به‌زۆر له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرت ئه‌وه‌نده‌ی تر بێزاری كردبوون، هه‌تا له نێوان ساڵانی (1878-1880) گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كه ئیتر كه‌س له توانایدا نه‌مابوو بێده‌نگ دا‌نیشێت و دژایه‌تیی حكومه‌ت نه‌كات، رۆژنامه‌ی (له‌نده‌ن تایمس) له ژماره(5)ى مارسی(1880)دا و له باسی ئه‌و رۆژانه‌دا ده‌ڵێت "هه‌ژاری و برسێتی و گرانی له ناوچه‌كانی دیاربه‌كر و موسڵدا گه‌یشتبووه ڕاده‌یه‌ك، به جۆرێك دانیشتووان له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ته‌وه ڕووت ده‌كرانه‌وه و خه‌ڵك ئه‌وه‌نده‌ی بۆ نه‌ده‌مایه‌وه به‌شی ژیانی رۆژانه‌ی بكا، له شوێنێكى وه‌ك ناوچه‌كانی (هه‌كاری)دا نزیكه‌ى بیست هه‌زار كه‌سیان لێ مرد، "هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی (مشاك)ى ئه‌رمه‌نی له ژماره (84) ساڵی (1880)ز باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه چۆن به هه‌زاران له دانیشتووان له‌به‌ر برسێتی و نه‌بوونی ناچار شوێنه‌كانی خۆیان به‌جێ هێشتووه و ده‌ستیان له ڕووسه‌كان پان كردۆته‌وه كه به‌شكو یارمه‌تییان بده‌ن. له سه‌رده‌مێكی ئاوا پرِ له هه‌راو پاشاگه‌ردانیدا ڕێگا بۆ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی تاقمێكی تازه له رێبه‌ران هاته‌كایه‌وه، كه ئه‌وانیش شێخان بوون (واتا پیاوانی ئایینی) به حوكمی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ناو خه‌ڵكی كورددا بوون به‌جێنشینی میر و رێبه‌ره دونیاییه‌كان و خه‌ڵكانی سه‌ر به‌م چینه له نیو سه‌ده‌ی دواتردا رۆڵێكی سیاسیی گرنگ ده‌گێرِن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌سانی شاره‌زا بوون له بواری ئایینی‌دا و له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌دا رۆڵی میانكاره‌ییان ده‌دی و، له‌توانایاندا بوو باشتر گوزارشت له‌و زوڵم و زۆره بكه‌ن كه تووشی كورد هاتووه، جگه له‌وه مۆتیڤێكی تر بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی شێخانی ته‌ریقه‌ت ئه‌وه بووه كه ئه‌و كات ته‌وژمێكی جیهادیی ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌ری شۆرِشگێرِ دونیای گرتبووه‌وه، به‌تایبه‌ت شۆرِشه‌كانی (شێخ عه‌بدولقادر جه‌زائیری) و بزاڤه‌كانی قه‌وقاز به‌سه‌ركردایه‌تیی (شێخ شامل) و شۆرِشی (شێخ عوسمان دان فیدۆ) له نێجیریا، ئه‌مه‌ش بێگومان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان هه‌بووه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و لادانه‌ی ئیتیحادییه‌كان له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدا، رێبازی سۆفیگه‌ری له كوردستاندا له گه‌شه‌كردندا بوو، بۆیه له پاكی و خواپه‌رستیدا، نه‌ستی كورد ڕووی له كابرایه‌ك كرد كه به‌ناوبانگ بوو به ده‌ستپاكی و خواپه‌رستی و لێزانی، ئه‌ویش شێخ (عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری)یه، كه له‌و قۆناغه‌دا وه‌ك رابه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركه‌وت، جگه له‌وه‌ی كه رابه‌رِێكی ئایینیی بوو و شیاوی ڕێز و حورمه‌تیش بوو. شێخ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كى زۆری كورده‌وه پشتیوانیی لێ ده‌كرا و ده‌شێ بزوتنه‌وه‌كه‌ی به‌سه‌ره‌تای بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی مۆدێرنی كورد بژمێرین. سه‌ره‌رِای ئه‌وانه شێخ به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی جوانیه‌وه توانیبووی هه‌زاران له موریده‌كان به‌لای خۆیدا رابكێشێت، (جه‌لیلی جه‌لیل) ئاماژه به كتێبى نووسه‌رێك كردووه (G.wilson) له كتێبه‌كه‌یدا (Prsainlife) و له لاپه‌رِه (11)دا وتوویه‌تی ("خه‌ڵك سوڵتان و شه‌ریفی مه‌ككه و، شێخ عوبه‌یدوڵڵایان به پیرۆزی داناوه") و شێخ نه‌ك هه‌ر له‌ناو كورد، به‌ڵكوو له دیوی قه‌وقاز و له كوردستانی ئێرانیشدا ڕێزی لێ گیراوه، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پایه‌به‌رزی كورد ته‌ماشا كراوه، هه‌روه‌ها شێخ پیاوێكی دادگه‌ر بووه و به ڕووی زوڵمدا توند بوو، چه‌ند كه‌سی له نه‌وه‌ی هۆزه‌كه‌ی خۆیدا له سێداره دابوو، له كاتێكدا كه گوێبیستی ئه‌وه ببوو كه یه‌كێك له گونده‌كانی دراوسێى به ده‌ستی ئه‌وانه‌وه تووشی تاڵانی بوون. ئاگاداریی دوا گۆرِانكارییه‌كانی ئه‌وكاتی جیهانی ئیسلامی بوو، به‌تایبه‌تی ململانێی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئه‌وروپییه‌كان، ته‌نانه‌ت جێگه‌ی ڕێزی گاور و ئه‌رمه‌ن و نه‌ستورییه‌كانی كوردستانیش بوو. جگه له مه‌سه‌له‌ی ره‌وشت و پایه‌به‌رزی ئایینه‌كه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵا هۆكارێكی تر بوو، بووه هۆی ئه‌وه‌ى كه شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات و فراوانبوونی نفوزی پێ بدات، ئه‌وه بوو توانی ئه‌وكات له شه‌رِی نێوان (رووس ـ عوسمانی)دا به‌شداری بكات و ئه‌م كاره‌ی بۆ مه‌رامێكی سیاسی بوو، چاوه‌رِوانی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه سوود له ئه‌نجامه‌كانی شه‌رِ وه‌ربگرێت و، هه‌وڵ بدات له‌و شه‌رِه‌دا ببىَ به‌سه‌ركرده‌ی ئه‌و كوردانه‌ی كه به ناوی (غه‌زا)وه كۆبوونه‌ته‌وه، هه‌تا بتوانێت له كاتی پێویستدا ئه‌و هێزه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد به‌كار بهێنێت، چونكه گومانی تێدا نییه ده‌وڵه‌تی عوسمانی له پیاده‌كردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دوور كه‌وتبووه‌وه، گه‌نده‌ڵیی كارگێرِی په‌رِیبووه ناو ده‌زگا سه‌ربازی و سیاسییه‌كانیه‌وه. ئه‌نجامی به‌شداریكردنی شێخ عوبه‌یدوڵڵا له شه‌رِی ناوبراودا هۆشیاریی سیاسیی قوڵتر كرد و باشتر ئاگاداری دیوی ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و گیروگرفته‌كانی بووه و له ڕاستی و سروشتی دینی ده‌وڵه‌ت و رواڵه‌ته‌كه‌ی و مه‌به‌ست و مه‌غزا جیهادییه‌كه‌ی عوسمانییه‌كان گه‌یشتووه، زۆرتر له‌گه‌ڵ پیاوانی تری كورددا ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تیی په‌یدا كرد و هه‌ر له‌و شه‌رِه‌دا هه‌ندێ چه‌ك و تفاقیشی ده‌ست كه‌وت، تا له‌و ساته‌وه‌ختانه‌دا خه‌ڵكی له‌ژێر باری نه‌بوونی و ناهه‌مواریی ژیاندا بوون، بۆیه په‌نایان بۆ شێخ عوبه‌یدوڵڵا برد، چونكه نه ته‌نها وه‌ك رابه‌رێكی ئایینی، به‌ڵكوو وه‌ك رزگاركارێكیش ته‌ماشایان ده‌كرد، ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای خه‌ڵك نوێنه‌ری خۆی نارد بۆ ئه‌سته‌مبوڵ، تا سنوورێك بۆ ئه‌و نارِه‌واییانه دابنێنن، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه بێ ئاكام بوون. جگه له‌وه‌ش شێخ گومان و ترسی هه‌بوو له په‌یمانی به‌رلین، كه ده‌ره‌ئه‌نجامی شكستی عوسمانییه‌كان بوو له شه‌رِی (1877-1878ز) له‌گه‌ڵ ڕووسدا، به‌پێى ماده‌ی (6)ى ئه‌و په‌یمانه هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی به‌یه‌كه‌وه داوای پاراستنی مافی كۆمه‌ڵی ئه‌رمه‌نییان كردبوو، ئه‌مه‌ش به قسه‌ی موسڵمانان یه‌كه‌مین هه‌نگاوی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت بوو بۆیان له‌سه‌ر خاكی كوردستان. شێخ به‌سه‌ر سوورِمانه‌وه له كاربه‌ده‌ستێكی توركی پرسیبوو (چیم گوێ لێ ده‌بێ؟ ئه‌رمه‌نییه‌كان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ له‌وان دروست ده‌كه‌ن و نه‌ستورییه‌كان ئاڵای به‌ریتانیا له‌سه‌ر ماڵه‌كانیان هه‌ڵده‌كه‌ن). لێره‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش هه‌ستی زۆربه‌ی شاعیرانی ورووژاندووه، حاجی قادری كۆیی له شیعرێكدا ئه‌م ڕاستییه به‌ده‌ر ده‌خات و ده‌ڵێت: خاكی جه‌زیره‌ی بۆتان یه‌عنی وڵاتی كوردان سه‌د حه‌یف و سه‌د مه‌خابن ده‌یكه‌ن به ئه‌رمه‌نستان مه‌سجید ده‌بێته دێره و ناقوسیان موئه‌زین مه‌تران ده‌بێته قازی موفتی ده‌بێته ڕه‌هبان بۆیه شێخ عوبه‌یدوڵڵا ئاگاداری ڕووداوه‌كانی كوردستانی به ئه‌ندازه‌ی نارِه‌زایی و بێزاریی كوردی ده‌زانی، له‌م سۆنگه‌یه‌وه كه‌وته یه‌كخستنی خیڵه‌كان بۆ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئامانجه نیشتمانی و سیاسییه‌كانی و پشت ئه‌ستور به ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و ڕێز و حورمه‌ت، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بۆ په‌یداكردنى دۆست و هاوكار نوێنه‌ری نارد بۆ لای شه‌ریفی مه‌ككه و خدیۆی میسر، هه‌روه‌ها بۆ لای كونسوڵه‌كانی ڕووس و له (وان و ئه‌رز رِووم)، تا بزانێت ده‌وڵه‌تی قه‌یسه‌ر هه‌ستی به‌رامبه‌ر به كورد چییه. هه‌وڵیشى دا خۆی له ئینگلیزه‌كان نزیك بكاته‌وه، ئه‌گه‌رچی سوور ده‌یزانی ته‌قه‌لاكه‌شی بێ سوود ده‌بێت، له‌و سۆنگه‌وه نامه‌یه‌كی ناردووه بۆ (دكتۆر كوهران) و تێیدا ده‌ڵێت (مه‌لا سمایلم نارد بۆ ئه‌وه‌ی به نهێنی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێم وتووه دۆخی ئێره‌تان بۆ ڕوون بكاته‌وه، تكا ئه‌كه‌م دۆخی كوردستان و سه‌فه‌ری كورِه‌كه‌م بۆ"سنه" به ڕاستی به حكومه‌تی به‌ریتانیا بگه‌یه‌نن و ڕوونی بكه‌نه‌وه. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: یه‌كگرتوو ژماره: 622