سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سەیید قوتب چی بۆ هەیەو چیشی لەسەر هەیە.؟
سەیید قوتب چی بۆ هەیە و چیشی لەسەر هەیە.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1407


نووسینى : ئەبو بەصیڕى طەڕطوسى 

بەكورديكردنى: ئەبو ئەنەسی تەوحیدی 

ئەمە بەشی دووەمە لە: (زنجیرە فەتوای زانایانی متمانە پێكراو..دەربارەی سەییدی لە سێدارە دراو). 

بسم الله الرحمن الرحیم 
پرسیارێكم بۆ هاتووە دەڵێت: بەڕاستی لەم دواییانەدا قسە زۆر بووە لەسەر سەیید قوتب ڕەحمەتی خوای لێبێ‌ لە نێوانی كەسانێك كه تانەو تەشەری لێ‌ دەدەن و كەسانێكیش پێیدا هەڵدەڵێن و مەدحی دەكەن..كارەكە لەلای زۆرێك لە گەنجەكان تێكەڵ بووە..كەواتە هەڵسەنگاندنی ئێوە چییە بۆ ئەم بابەتە و، بۆچوونی ئێوە چییە دەربارەی سەیید قوتب..خوای گەورە پاداشتی چاكەتان بداتەوە؟ 
وەڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگاری جیهانیان. 
لەكاتی قسەكردن دەربارەی گەورە زانایان و ویستی هەڵسەنگاندنیان و، حوكم لەسەردانیان بە خراپە یا بە باشە، پێویستە سەیری چەند شتێك بكرێ‌، لەوانە: دەبێ‌ سەیری هەموو چاكە و هەڵوێست و بارودۆخەكانی ئەو زانایە بكرێ‌.. لەلایەكی ترەوە سەیری هەموو خراپە و هەڵەكانی بكرێ‌ ئەگەر هەبێ‌، وە كرداری پێشخستن و زاڵكردن لە نێوانیان كاری پێ‌ بكرێ‌ و، ڕوون بكرێتەوە كە كامەیان زاڵ دەبێت بەسەر ئەوی تریان..! 
یەكێكی تر: گەڕاندنەوەی ئەو قسە و وتانەى كە مانا و مەبەستەكانیان ڕۆشن نییە(المتاشبه)بۆلای ئەو قسە و وتانەى كە مانا و مەبەستەكانیان ڕۆشنە (المحكم).. وە حوكم دان لەسەر خۆی و فیكرەو ڕێبازەكەی لە ئەنجامی ئەو قسە موحكەمانەی كە لێوەی دەرچووە، نەك بە گوێرەی قسە موتەشابیهەكانی..چونكە هیچ زانایەك نییە ئیللا هێندێك دەستەواژە و وتەی وای هەیە كە موتەشابیهن وهەڵگری چەند مانایەكن، ئەگەر بەتەنها وەریبگری و، لەسەر ئەو بنچینەیە حوكمی لەسەر بدرێ‌ ئەوە ستەم لە زانایەكە دەكرێ‌ و بە هەڵەش لە وتەكەی حاڵی دەبى‌، بەڵكو لەوانەیە گومڕا و فاسق بكرێ‌..بەڵام كاتێك ئەو قسە و هەڵوێستە موتەشابیهانە دەگەڕێندرێتەوە بۆ لای موحكەمەكان، ئەوە شتەكە زیاتر ڕوون دەبێتەوە و، حوكم و بڕیاردانەكەش نزیكتر دەبێت لە ڕاستی و دروستی و دادپەروەرییەوە. 
یەكێكی تر: سەیركردنی هەموو قۆتاغەكانی داواكردنی زانست و پەیوەست بوونە بە دین كەوا ئەو زانایە پێیدا تێپەڕیوە ..جیاوازی كردن لە نێوانی قۆناغەكانی پێش پەیوەست بوون بە دین -ئەگەر هەبێ‌- وە لە نێوانی قۆناغەكانی دوای پەیوەست بوون و، پشت بەستن بە قۆناغەكانی دوایی لە ژیانی و، ئیجتیهادەكانی و، قسەكانی..چونكە عیبڕەت بە كۆتاییە و، بەو حاڵەتەش كە مرۆڤ لەسەری دەمرێت. 
بۆیە بەڕاستی زۆر ستەمە مرۆڤ هەڵبسەنگێندرێ‌ لە ماوەی ژیانی لادانیدا سەردەمی نەزانی –ئەگەر هەبێت- وە چاو بنوقێندرێ‌ لە قۆناغی دوایی لە گەڕانەوە و بەردەوام بوون و پەیوەست بوون بە دین و جیهاد كەوا كۆتایی ژیانی پێ‌ هاتووە...! 
وە یەكێكی تر لە خاڵەكان: ڕەچاوكردنی ئەو بارودۆخ و سەردەمەی دەوری ئەو زانایەی داوە لەو كاتەی كە كەوتۆتە ناو هەڵەوە، ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە بۆ تێگەیشتنی مەبەست و نیازی كەوا هەڵەی تێدا كردووە و...ئەو هۆكارەش كە بویتە هۆی كەوتنە ناو هەڵەكەوە! 
پاشان ئەو بارودۆخ و سەردەمەی كە دەورەی داوە ئەگەر نەشبێتە ڕێگر لەبەردەم بە هەڵە دانانی و ئاماژەكردن بۆ قسەكەی یا كردەوەكەی بەوەی هەڵەیە ئەوە بێ‌ گومان دەبێتە ڕێگر لەبەردەم كافركردن یاخود بە گومڕادانانی یا بە فاسق دانانی...! 
یەكێكی تر لەوانە:خۆپاككردنەوە لە هەوا و ئارەزو و لادانی ستەمكارانە، وە هەروەها بڕیاردانی پێشو كاتێك مرۆڤ دەیەوێ‌ مرۆڤێكی تر هەڵبەسەنگێنێ‌، بە تایبەتی ئەگەر ئەو كەسە زانایەك بێت لە زانایاكانی ئەو ئوممەتە، پێشتر جیهادی كردبێ‌ و لە پێناوی خوا تاقیكرابێتەوە...ئای چەند كەمن ئەو دادپەروەرانەی خۆیان داڕنیوە لە هەواو ئارەزوویان بۆ حەق لەم سەرەمی ئێمەدا!! 
ئەمە سەرەتایەكی گرنگ و پێویست بوو پێش وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی كە لەسەرەوەدا هاتووە، كە تایبەتە بە سەیید ڕەحمەتی خوای لێبێ‌...وەڵامی ئەو پرسیارە كورت و پوخت دەكەمەوە لەو خاڵانە: 
١-سەیید قوتب ڕەحمەتی خوای لێبێ‌ لە ژیانیدا بە سێ‌ قۆناغ تێپەڕیوە: قۆناغی پێش پەیوەسن بوون بە دین و، قۆناغی گۆڕان بۆ ئیسلام و كاركردنی ئیسلامی، وە هەوەها قۆناغی پێ‌ گەیشتن و پەیوەست بوون و دەرچوونێكی ڕاست و تێكۆشەرانە بۆ بانگەوازكردن بۆ ئەم دینە و جیهادكردن لە پێناوی خوا، وە ئەم قۆناغەی كۆتایی ڕەشكەرەوەی قۆناغەكانی پێشوو ترە. 
جا قۆناغی پێش پەیوەست بوون بە بانگەوازو كاری ئیسلامی ئەوە نزیكەی درێژ بۆتەوە تاوەكو ساڵی ١٩٤٥..لەو ماوەیەدا گۆڕاوە لە نێوانی كاركردن لەگەڵ هەردوو حیزبی وەفد و سەعدیەین، وە سەرخستنی عەققاد و ئەدەب و فیكرەكەی.. وەهەروەها لەم قۆناغەدا سەیید چەند وتار و توێژینەوەیەكی نووسی، كەوا زۆر ڕەخنەی لێ‌ دەگیرێ‌ لەو شتانەی كەوا نووسیویەتی..ئینجا ئەگەر بێتو مرۆڤ بیەوێ‌ سەیید هەڵبسەنگێنێ‌ لە ئەنجامی ئەو نووسین و هەڵوێستانەی ئەو قۆناغەی كەوا كۆتایی پێ‌ هێنا بە كیتابە ناسراوەكەی(التصویر الفني في القرآ‌ن)ئەوە بەڕاستی چەندان كارەسات و هەڵەی گەورەی وا دەردەكات كە بەكەم داناندرێ‌ لە تەرازووی بیروباوەڕ و یەكخواپەرستیدا...بەڵام ئەم ماوەیەی ژیانی ڕەش بوویتەوە بە نسبەت ئەو شتانەی كە لە دوای ئەو قۆناغەوە لێی دەرچووە لە نووسین و هەڵوێستەكانی. 
كەواتە ئینصاف و دادپەروەری نییە كە مرۆڤ بمێنێتەوە لەسەر نووسینەكانی سەیید لەو قۆناغەدا-ئەو قۆناغەی كەوا سەیید لە چەندان شوێنی(في ظلال)و جگە لەویش ناوی دەنێ‌ بە قۆناغی بە فیڕۆچوون- پاشان بێت بە خەڵكی بڵێت سەیركەن سەیید چی دەڵێت..ئەوە هەڵوێستەكانی سەییدە؟!! 
هەرچی قۆناغی دووەمە: كە بریتیە لە قۆناغی گۆڕان بۆ كاری ئیسلامی، كەوا كۆتایی پێ‌ هات نزیكەی لە كۆتایی ساڵی ١٩٥٠.. لەم قۆناغەدا سەیید توانی هێندێك شت بنووسێ‌ كەوا هیچ كەس پێشی نەكەوتووە، ئەمە لەكاتێكدا پێش ئەوەی شارەزا و لێهاتوو ببێت لە زانستە ئیسلامییەكان بە تایبەتی هەردوو زانستی فەرموودە و فیقه، ئەمەش لەسەرەنجامدا بووە هۆی كەوتنە ناو هێندێك هەڵەی وا كەوا ڕخنەی لێ‌ گیرا، هەروەكو لە كیتابی(العدالة الاجتماعیة)دا، ئەم كیتابە بە یەكەم كیتابی ئیسلامی سەیید دادەندرێ‌...كەوا لە نزیكەی ساڵی١٩٤٨ نووسیویەتی لە لوتكەی گەشەسەندنی ئیشتراكییەت و بڵاوبوونەوەی لە شارەكاندا، ئەمەش وای لە هێندێك بانگخواز كرد ئەو كاتی دەربارەی(ئیشتڕاكيیەتی ئیسلام!) قسەبكەن و بنووسن،وەكو لەگەڵ ڕۆیشتنێكی ئەو تەوژمە بە خوڕەی كە بانگەوازی بۆ ئیشتڕاكيیەت دەكرد....یەكێك لەو هەڵانەی كە بەڕەخنە لە سەیید گیرا لەو كیتابەی كە باسكرا تانەدانی بوو لە هێندێك هاوەڵ و لەسەرویانەوە عوسمانی كوڕی عەففان(ڕەزای خوا لە هەموویان بێت)لەم كارەشدا پشتی بەستبوو بە هێندێك ڕیوایەتی تەحقیق نەكراو،كه زۆربەیان هەڵبەستراو و درۆبوون- لە دروستكراوی ڕافیزەكان بوون- نە لە ڕووی سەنەدەوە نە لە ڕووی واتاوە ڕاست و دروست نەبوون..! 
جا ئەگەر بگوترێ‌ سەیید قوتب مەبەستی ئەوە نەبووە تانە بدات وەكو تانەدانی ڕەوافیزە پیسەكان...بەڵكو مەبەستی ئەوەبووە كە گەورەيی یاسای ئابووری لە ئیسلامدا دەربێخی و، ئەو یاسایەش چۆن تووشی خراپە و لادان بووە لە كۆتاییەكانی سەردەمی خەلیفەی سێیەم عوسمان ڕەزای خوای لێبێ‌.....؟! 
دەڵێم: هەرچی بوترێت دەربارەی ئەو هۆكار و بارودۆخەی وای لە سەیید كرد- لەو ماوە و قۆناغەدا - ڕەخنەی برینداركەر بگرێ‌ لە هێندێك لە هاوەڵان ڕەزای خوایان لێبێ‌ ئەوە هەر هەڵەیە و، هەڵەكەشی بەسەردا دەدرێتەوە و لەو هەڵەیەدا شوێنی ناكەوین...! 
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە قۆناغێكە دروست نییە بە هۆیەوە سەیید ڕەحمەتی خوای لێبێ‌ هەڵبسەنگێندرێ‌...بە تایبەتی لە سەیید نەقڵ كراوە كەوازی لێ‌ هێناوە و لە زۆرێكیش لەو شتانەی لەو قۆناغەدا نووسیویەتی..هەروەكو چۆن ئەمە نەقڵ كراوە لە برایەكەی موحەممەد قوتب و جگە لەویش لە توێژەرەوەكان،سەیری كیتابی(سەیید قوتب لەهاتنە دونیاوە تا شەهید بوون،لاپەڕە ٥٠٩ بكە)! 
قۆناغی سێیەم:بریتییە لە قۆناغی پێگەیشتن و تێكۆشان و،تاقیكردنەوە..ئەم قۆناغە بە ڕەشكەرەوەی هەموو قۆناغەكانی پێشووتری ژیانی سەیید دادەندرێ‌،كە لە سەرەتاكانی پەنجایەكانەوە دەستی پێكردووە و.. كۆتاییشی هاتووە بە كۆتاییهاتنی ژیانی سەیید بە هەڵواسراوی لەسەر پەتی سێدارەی تاغووتەكان،ئەمەش دوای دە ساڵ لە ژیان بردنە سەر لە زیندانی ستەمكارەكان!! 
وە لەم قۆناغە ڕەشكەرەوەیەدا سەیید ڕەحمەتی خوای لێبێ‌ ئەم كتێبانەی نووسی: في ظلال و،هذا الدین و،المستقبل لهذا الدین و،خصائص التصور الإسلامي و،مقومات التصور الإسلامي و،الإسلام ومشكلات الحضارة و،كیتابە گەورەكەی معالم في الطریق.. 
جا هەركەسێك بیەوێ‌ سەیید قوتب ودەستكەوتە زانستییەكانی هەڵبسەنگێنێ‌،پێوستە لەسەری ڕابووەستێ‌ لەسەر ئەم قۆناغەی ژیانی و،ئەو دەستكەوتە زانستییانەش كە بەرهەمی هێناوە لەم فۆناغە چالاكەی ژیانی. 
-٢ لەكاتی هەڵسەنگاندنی سەیید-ڕەحمەتی خوای لێبێ‌- پێویستە سەیری هەموو لایەنەكانی سەیید بكرێ‌:لەوانە: سەرەڕای داهێنانە زانستییەكانی،هەڵوێستە بانگخوازی و جیهادییەكانی، وەهەروەها ئەوشتانەی كە تووشی بوو لە تاقیكردنەوە و ئازاردانی لە پێناوی بانگەوازكردن بۆلای خوا..هەروەكو چۆن پێویستە سەیری كۆتایی ژیانی بكرێ‌ كەوا سەیید وەفاتی لەسەر كردووە،ئەمەش ڕەش كەرەوەی قۆناغەكانی پێشووە، كە بریتی بوو لە كۆتاییەكی باش و شەهید بوون إن شا‌ء الله ولا نزكیه علی الله..ئا ئەمانە هەرهەموویان پێویستە ڕەچاو بكرێن لە كاتی هەڵسەنگاندن و بڕیاردان لەسەر سەیید! 
چونكە زۆرێك لە بانگخوازان هێندێ‌ كتێبی زۆرباش و جوان دەنووسن..بەڵام ئەم كتێبانە هیچ هەڵوێستێكی بانگەوازی وای بەدوادا نایێ‌ كە خاوەنەكەی بگەیێنێتە پلەی ئەو وشانەی كە نووسیویەتی لە كتێبەكانی..ئەگەر سەیری زۆرێك لەوانە بكەی دەیانبینی لەبەر دەرگای تاغووتەكان ڕادەوەستن داوای خەڵات و بەخشیشیان لێ‌ دەكەن..لەگەڵ ئەوەی دەشزانن كە ئەم تاغووتە بەرامبەر ئەم بەخشینە كەمترین شت كە لێیان قەبوڵ بكات بریتییە لە خۆشەویستی و بەرگریكردن لێی بە ناحەق و درۆ...جا وێنەی ئەمانە كتێب و داندراوە ڕازاوە و پاڵپشتیكراوەكانیان چۆن سوودی دەبێت..ئەوان لە هەمان كاتدا ئەم كتێبانەی خۆیان بە هەڵوێستە كردارییەكانیان بە درۆ دەخەنەوە، دیارە ئەم هەڵوێستانەش ڕاستگۆترن لە دەربڕینی ئەو نەخۆشی و دەردانەی كە لە دەروونیاندا هەیە!! 
-٣بێ‌ گومان سەیید قوتب- ڕەحمەتی خوای لێبێ‌- كەوتۆتە ناو چەند هەڵەیەكەوە كە نابێ‌ شوێنی بكەوین و، دانی پێدابنێین...بەڵكو هەركەسێك بیەوێ‌ كتێبەكانی سەیید بخوێنێتەوە لەو هەڵانە ئاگادار دەكرێتەوە ، وەكو: كەوتنە ناو تەئویلكردنی زەمكراو و هاوڕابوونی لەگەڵ ڕێبازی ئەشعەرییەت لە سیفەتەكانی خوا...وە ڕەتدانەوەی فەرموودەی ئاحاد لە بیروباوەڕدا، ئەمەش پێچەوانەی ئەو بیروباوەڕەیە كە ئەهلی سوننە و جەماعە لە سەرینە...! 
ئا لەم هەڵانەدا نابێ‌ شوێنی سەیید بكەوین و..پێویستە دان بنێین بەوەی كە ئەمانە هەڵەن و بێ‌ گومان سەیید هەڵەی كردووە لەم بابەتانەدا...وە سەركەوتوو نەبووە بۆ دۆزینەوەی حەق و ڕاستی لەم بابەتانەدا....ئەمەش سروشتنی مرۆڤە كەوا دروست بووە هەڵە دەكات و تەواویێتیش كەم و دەگمەنە.. تەنها خوای گەورەش هەڵە ناكات!! 
-٤سەیید یەكەم كەس و دواین كەس نییە كە هەڵەی كردووە لە بابەتی سیفات و..هەروەها فەرموودەی ئاحاددا..چونكە زۆرێك لە كەڵە پیاوان و زانایانی ئوممەت كەوتوونەتە ناو ئەم جۆرە هەڵانەوە و..سەییدیش شوێنی ئەوان و قسەكانیان كەوتووە...وە ئەمەش نابێتە ڕێگر لەبەردەم ئینصاف بوون لە گەڵیان و بە باشە باسكردنیان لەوشتەی كە پێكاوییانە تێیدا.. وەهەروەها سوود وەرگرتن لە زانست و كتێبە بە سوودەكانیان!! 
جا ئینصاف لەم حاڵەتەدا وا دەخوازێ‌ كە بووترێ‌: لەو شتەدا پێكاویەتی و..لەوشتەشدا هەڵەی كردووە...نەك بڵێین لەو شتەدا هەڵەی كردووە و چاوی خۆشمان بنووقێنین- لەبەر هەوا و ئارەزوو- لەو شتەدا كە پێكاویەتی و ڕاستی كردووە...وە ئەم لایەنەش چەند زۆرە لەلای سەیید- ڕەحمەتی خوای لێبێ‌-؟!!! 
-٥ سەیید قوتب- ڕەحمەتی خوای لێبێ‌- چەندان چاكەی هەیە كە خۆی دەبینێتەوە لە جیهاد و حەق بێژییەكەی، وە هەوەرها ئەو تاقیكردنەوە گەورەیەی كە تووشی بوو لە پێناوی ئەم بانگەوازەدا..هیوامان وایە إن شا‌ء الله بۆی ببێت بە كەفارەتی ئەو شتانەی كە هەڵەی تێدا كردووە...چونكە چاكەكان خراپەكان لادەبن، وەهەروەها تاقیكردنەوە خاوەنەكەی پاك دەكاتەوە لە گوناهو تاوان تاوەكو وای لێ‌ دەكات لەسەر زەوی دەڕوات یەك تاوانیشی لەسەر نەماوە...وە تاقیكردنەوە بە نسبەت ئیماندار بە تایبەتی زانا كاركەرەكان بەڵگەیەكی ئاشكرا و ڕوونە لەسەر بەهێزی ئیمان و دینیان. 
هەروەكو لە فەرموودەدا هاتووە: ((يبتلى الرجل على حسب دينه فإن كان في دينه صلبا اشتَّد بلاؤه، وإن كان في دينه رقة ابتلي على قدر دينه، فما يزال بالعبد حتى يَتركه يمشي على الأرض وما عليه خطيئة)). 
واتە:پیاو بە گوێرەی دینەكەی تاقی دەكرێتەوە، جا ئەگەر لە دینەكەی پتەوی هەبێت ئەوە تاقیكردنەوەكەی توند دەبێت، وە ئەگەر هاتوو لە دینەكەی لاوازی هەبوو ئەوە بە گوێرەی دینەكەی تاقی دەكرێتەوە، جا ئەو تاقیكردنەوەیە بەردەوام لەگەڵ بەندەدایە تاوەكو كە وازی لێ دێنێ‌ لەسەر زەوی دەڕوات هیچ تاوانێكی لەسەر نەماوە. 
وە دەفەرمووێ‌: (وما يزال البلا‌ء بالمؤمن والمؤمنة في نفسهِ وولده وماله، حتى يلقى الله وما عليه خَطيئة). 
واتە:بەردەوام تاقیكردنەوە لەگەڵ ئیمانداری پیاو و ئافرەته لە نەفسی و منداڵی و ماڵ و سامانەكەی، تاوەكو ئەو كاتەی دەگاتەوە خوای گەورە هیچ تاوانی لەسەر نەماوە. 
وە هەروەها دەفەرمووێ‌: ((أشد الناس بلا‌ء الأنبیا‌ء ثم الأمثل فَالأمثل)). 
واتە:تاقیكردنەوەی پێغەمبەران لەهی هەموو كەس قوڕس تر و زۆرترە، پاشان ئەوەی وەكو وانە پاشان ئەوەی وەكو وانە.(واتە:چەند زیاتر دەست بە بەرنامەی پێغەمبەرانەوە بگری زیاتر تاقی دەكرێیتەوە-وەرگێڕ) . 
سەیید قوتب-ڕەحمەتی خوای لێبێ‌-بەبێ‌ گومان تووشی تاقیكردنەوەیەكی زۆر توند بوو لە پێناوی بانگەوازكردن بۆلای خوا و دینەكەی..لە پێناوی شایەتی یەكخواپەرستی كە لا إله إلا الله یە...بە شێوەیەك ماوەی گیرانەكەی لە زیندانی تاغووتەكان درێژ بۆوە بۆ زیاتر لە ١٠ ساڵ..تا ئەوەبوو ئەو تاغووتە حوكمی لە سێدارەدانی بۆ دەركردن...وە سەییدیش دەیتوانی خۆی ڕزگار بكات لە هەموو ئەو ماندووبوونە بە یەك وشەی داوای لێبوردنكردن كە بۆ ئەو تاغووتەی بنووسێ‌، هەروەكو ئەو تاغووتە ئومێد ئەوەی لێ دەكرد-زۆرێك لە بانگخوازانی ئەم سەردەمە ئەوانەی كە ڕەخنە لە سەیید و جیهاد و ئارامگرتنەكەی دەگرن لەسەر تاقیكردنەوە وشەیەكی داوای لێبوردنكردن بەڵكو چەندان وشەی بە گەورە دانان و خۆشەویستی و قوربانی دەنووسن..لە پێناوی پارچە نانێكی كەم كە ئەو تاغووتە بۆیان فڕێ‌ دەدات، یاخود لە پێناو بەشێكی دونیا لەلای ئەو داوای دەكەن..نەك لە پێناوی ڕزگاركردنی گەردەنی خۆیان لە حوكمی لە سێ‌ دارەدان- بەڵام سەیید ئەمەی قەبوڵ نەكرد و ڕاستگۆ بوو لەگەڵ ئەو وشەیەی كه ماوەیەكی زۆربوو دەینووسی و بەرگری لێ دەكرد ئەگەرچى ئەمەش سەربكێشێ‌ بۆ هەڵواسینی بە پەتی سێدارەی تاغووتە ستەمكارەكان! 
-٦سەیید پێش ئەوەی پەیوەست بێت بە ئیسلامەوە ئەدیبێكی شارەزا و زیرەك بوو..خۆی خەریككردبوو بە ئەدەب و بابەتەكانییەوە چ لە ڕووی نووسین یا خوێندنەوە یان بە دەرس گوتنەوە، تاوەكو واى لێهات لە گەورە ئەدیب و ڕەوانبێژەكانی سەردەمی خۆی لێهاتوو تر بوو.. وە ئەمەش بەبێ‌ گومان كاریكردە سەر شێوازەكەی كاتێك دەربارەی ئیسلام شتی دەنووسی لە قۆناغەكانی دوایی.. بۆیە خوێنەر جاروبار هێندێ‌ دەستەواژە و دەربڕینی وادەبینێ‌ كە ئاڵۆزە و باش لێی حاڵی نابێ‌ و مۆركی ئەدەبی و رەوانبێژی پێوە دیارە..جا بۆیە دادپەروەری نییە بۆ نموونە كتێبێكی وەكو(في ظلال)ئەم كار گەورەو بە سوودە كەوا ژمارەى لاپەڕەكانی لە چوار هەزار لاپەڕ تێپەڕی كردووە، حوكمی لەسەر بدرێ‌ بە گومڕایی و تاریكی(ضلال وظلام)و جگە لەمانەش لەو وەسفە ستەمكارانە..لەبەر ئەو چەند دەستەواژە و دەربڕینە ئاڵۆز و نادیارانە...! 
دادپەروەری و ئینصاف نییە كە حوكم لەسەر ئەو كیتابە گەورەیەی(ظلال) ژمارەی لاپەڕەكانی لە چوار هەزار لاپەڕه تێپەڕی كردووە بدرێ‌ بە سووتاندن و لە ناوبردن-هەروەك هێندێك كەسی جێ‌ گومانی ئەم سەردەمە وادەڵێن- ئەمەش لەبەر چەند هەڵەیەك كە كورتهەڵدێ‌ لە لاپەڕەیەك یا دووان؟!! 
ئەگەر ئەم قسە چەوت و ستەمكارە ڕاست بێت، ئەوە دەبێ‌ هەرچی كتێب و داندراوی ئەهلی عیلمە بسووتێندرێ‌..كتێبی یەك زاناش بە سەلامەتی نەدەمایەوە بۆ ئەو ئوممەتە! 
چونكە هیچ زانایەك نییە ئیللا لە بابەتێك یا چەند بابەتێك ڕەخنەی لەسەرەو...هیچ كتێبێكیش نییە ئیللا قسەی لەسەركراوە و ڕەددی دراوەتەوە..جگە لە كیتابەكەی خوای گەورە و..ئەو كیتابانەش كە فەرموودەی صحیح و جێگیریان لە خۆگرتووە..! 
-٧ئەو هەڵانەی كە سەیید تێی كەتووە-پێشتر ئاماژەمان پێكرد-نەبوونە ڕێگر لەبەردەم شێخی فەرموودەناس محمد ناصر الدین الألبانی- ڕحمەتی خوای لێبێ‌- لەوەی بە باشە باسی سەیید بكات و، قسەكانی سەیید بێنێتەوە و باسی بكات، هەروەكو لە پێشەكی كیتابەكەی(مختصر العلو)قسەی سەیید قوتبی هێناوەتەوە- بە شێوەی مەدح و پشتگیری كردن- كە سێ‌ لاپەڕە دەبێت و، سەرەتای قسەكەی وادەست پێ‌ دەكات: ئائەوە مامۆستای گەورەیە سەیید قوتب ڕەحمەتی خوای لێبێ‌...پاشان دەست دەكات بە هێنانەوەی قسەكانی..! 
لێرەدا پرسیارێك: ئەگەر بێتوو شێخ ئەلبانی سەیید قوتب وەسف بكات بە مامۆستای گەورە و ڕەحمەتی بۆ بنێرێ‌ و..زیاتر لە سێ‌ لاپەڕەی یەك لە دوای یەكی قسەكانی بێنێتەوە بەس لە پێشەكی كیتابەكەی..ئیتر چۆن ڕەبیع مەدخەلی و شوێنكەوتووەكانی لە موقەللیدە نەزانەكان جوێنی پێ‌ دەدەن و تۆمەتباری دەكەن بە گومڕایی و جگە لەمەش لە دەستەواژە ستەمكارەكان..وە هەروەها چۆن تەحزیر لە خۆیی و كیتابەكەی دەكەن...؟! 
كامەیان لەسەر حەق و ڕاستین شێخ ناصر یاخود مەدخەلی..؟!! 
وە كامەیان شارەزاترن بە بنەما و بنچینەكانی جەرح و تەعدیل...شێخ ناصر یان مەدخەلی..؟!! 
وە كامەیان لە پێشترن بۆ شوێنكەوتن و تەقلیدكردن، ئەگەر تەقلید دروست بێت لە وێنەی ئەم شوێنانەدا- شێخ ناصر یان مەدخەلی..؟! 
وە هەورەها كامەیان سەلەفینە و ڕەئی سەلەفییەتی سەردەم دەنووێنن شێخ ناصر یاخود مەدخەلی..؟! 
ئێوە گوتتان: بەڕاستی شێخ بەكر ئەبو زەید- ڕەحمەتی خوای لێبێ‌-هەڵەی كرد و لە سەلەفییەت دەرچوو. وە ئەهلی بیدعەی سەرخست..ئەمەش كاتێك بوو كە موافیقی مەدخەلی نەبوو لەسەر نەزانین و دەستەواژە ستەمكاریيەكانی بەرامبەر بە سەیید ڕەحمەتی خوای لێبێ‌- جا ئایە دەوێرن ئەو قسەیەی بە شێخ بەكرتان گوت هەمان قسەش بە شێخ ئەلبانی بڵێن..؟! 
-٨ بەشێك لەو قسانەی سەیید كە شێخ ئەلبانی دەیهێنێتەوە و بە شێوەی مەدح و پشتگیریكردن.. هەمان ئەو قسانەیە كە مەدخەلی زۆر بە توندی ئینكاری لێ‌ دەكات و - ئینجا بە هۆی نەزانینی بە بنەماكانی تەكفیر- وادادەنێت كە سەیید بەو وشانە خەڵكی و كۆمەڵگاكانی كافر كردووە..!! 
فەرموو ئەمەش ئەو وشانەی سەییده كە شێخ ئەلبانی- ڕەحمەتی خوا لە هەردووكیان بێت- دەیهێنێتەوە، شێخ ئەلبانی دەفەرمووێ‌: پاشان سەیید-ڕەحمەتی خوای لێبێ‌-باسی دوو هۆكاری تر دەكات، پاشان دەفەرمووێ‌: ئێمە ئەمڕۆ لە جاهییلیەتێك داین وەكو ئەو جاهیلیەتەی سەرەتای ئیسلام یان تاریكتریش، هەموو ئەو شتانەی لە دەور و بەرمانن جاهیلیەتن..بیركردنەوە و بیروباوەڕی خەڵك، عادات و داب و نەریتیان و، سەرچاوەی ڕۆشنبیریان، هونەر و ئەدەبیان، شەریعەت و یاسا و دەستوریان، هەتا زۆرێك لەوەی كە ئێمە بە ڕۆشنبیری ئیسلامی و، سەرچاوەی ئیسلامەتی و، فەلسەفەی ئیسلامی و، بیركردنەوەی ئیسلامییانەی دادەنێین...ئەویش بە هەمان شێوە لە بەرهەمی ئەو جاهیلیەتەیە..كەواتە: پێویستە لە ڕێبازی بزوتنەوەی ئیسلامیدا لە ماوەی پەروەردەكردن و دروستكردندا خۆمان دابڕنین لە هەموو ئەو كاریگەرییە جاهیلیەتەی كە تێیدا دەژین و لێی وەردەگرین...!! 
ئەمە ئەو قسانەیە كە شێخ ئەلبانی لەسەرەتای كیتابەكەی(مختصر العلو)بە شێوەی مەدح و پشتگیركردن دەیهێنێتەوە..بەڵام مەدخەلی- بە هۆی نەزانینی بە ڕێكخەر و بنەمەكانی تەكفیر- ئەم قسەیە وادادەنێت كە تەكفیركردنى خەڵك و كۆمەڵگاكانە بە دیاریكراوی..!! 
وە ئەوەشی كەوای لە مەدخەلی كردووە ڕق و قین و بێزاری خۆی دەرببڕێ‌ بەرامبەر بە سەیید ئەم دەربڕینە و هاوشێوەكانییەتی كەوا تاغووتە ستەمكاراەكان توڕە دەكەن..بەڵام سەیركە- ئەی برای پرسیاركەر- جیاوازی نێوان هەڵوێست و تێگەیشتنی شێخ ناصر بۆ ئەم وشانە وە لە نێوانی هەڵوێست و تێگەیشتنی مەدخەلی بۆ ئەم وشانە.؟!! 
لێرەدا ئەوەی لە پێشتر پرسیمان دووبارەی دەكەینەوە: كامەیان سەلەفییە و، سەلەفییەتی سەردەم دەنووێنن شێخ ناصر...یاخود مەدخەلی..وە كامەیان زیاتر تێگەیشتنیان زیاترە بۆ سەلەفییەت شێخ ناصر یان مەدخەلی...؟! 
وە هەروەها كامەیان زیاتر بە غیرەتن بۆ سەلەفییەت شێخ ناصر یا مەدخەلی..؟! 
-٩هەموو ئەو شتانەی پێشتر باسمانكرد وامان لێ‌ دەكات چەندان ئاماژەی پرسیاری دابنێین لەسەر هەڵوێستەكانی رەبیع مەدخەلی زیادەڕەو بەرامبەر سەیید و كتێبەكانی سەیید..؟! 
چ شتێك وای لە ڕەبیع كردووە ئاوا ڕق و قینی لە سەیید ببێتەوە و،ئەم بانگەشە چڕوپڕە لە دژی سەیید و كتێبەكانی بۆچی..ئایا لە پێناوی سەرخستنی حەق و مەنهەجی سەلەفییە هەروەكو ئەو بانگەشە دەكات..یاخود ئارەزوویەكی سەركەشانەیە بۆ خزمەتكردنی تاغووتەكانی حوكمی سەردەم، ئەوانەی كتێب و فیكرەكانی سەیید تووڕە و دڵتەنگیان دەكات..ئەم ئارەزووەش لە ئەنجامی دوورخستنەوەی خەڵكی دێتەجێ‌ لە فیكر و كتێبەكانی سەیید ڕەحمەتی خوای لێبێ‌؟! 
كێ‌ سوودمەند دەبێ‌ لەو هێرشە پەرش و بڵاو و بێ ئەقڵانەیە لەسەر سەیید و فیكر و كتێبەكانی ...قوتابیانی عیلم.. مەنهەجی سەلەفی..یاخود تاغووتەكانی حوكم و كوفر و ستەم..ئەوانەی هەدەفی سەیید بوون لە زۆرێك لە كیتاب و، قسە و، هەڵوێستەكانی؟! 
یەك تاغووتم بۆ بێنن لەو تاغووتانەی سەر زەوی ئەوانەی حوكم لەناو موسڵماناندا دەكەن بە یاساكانی كوفر و شیرك وستەم..كە ڕەبیع مەدخەلی بەیەك وشە قسەی لەسەریان كردبێ‌..دەڵێین بەیەك وشە نەك بەو شێوەی كە قسە لەسەر سەیید دەكات..یاخود مەقالەیەك و چەند لاپەڕێكی لەسەر نووسیبێ‌ نەك چەندان كتێب و داندراو هەروەكو لەسەر سەییدى نووسیوە و داناوە...یان ئەو ئوممەتەی ئاگادار كردبێتەوە لە خراپە و كوفر و ترسناكییەكەی هەروەك خەڵكی ئاگادار دەكاتەوە لە سەیید و فیكرەكەی ..؟! 
یاخود ئاگاداركردنەوەی ئوممەت لە كوفر و تاوان و ناحەقییەتی تاغووتەكان خزمەت بە بانگەوازی سەلەفییەت و گەنجی سەلەفی ناكات..وەكو ئەو خزمەتەی لە ئاگاداركردنەوەی سەیید و فیكرەكەی دا هەیە؟!! 
هەموو ئەو خاڵانە وامان لێ‌ دەكات چەندان ئاماژەی پرسیاری دابنێین لەسەر ئەو هێرشە گوماناویە(بەرامبەر بە سەیید و كتێب و فیكرەكەی ڕەحمەتی خوای لێبێ‌)كە ڕەبیع مەدخەلی و ئەوانەشی لە گەڵینە لە شوێنكەوتوو و موقەللیدەكانی وەكو عەلی حەلەبی و سەلیم هیلالی سەركردایەتی دەكەن!! 
ئەگەر بێتوو بابەتەكە لە سنووری ئەوە بووەستێ‌ كە ڕەخنەگرتن بێت لەسەیید لەو شتەى كە هەڵەی كردووە و ڕوونكردنەوەی حەق لەو بابەتەدا- بەبێ‌ زیادەڕەوی و كەمڕەوی- وە بە خۆ یەكلاییكردنەوە وئینصافیشەوە بێت، ئەوە بەرامبەر بە سەیید هێچ كێشە نەدەبوو لەگەڵ ڕەبیع مەدخەلی و جگە لەویش لەوانەی تەقلیدی دەكەن...چونكە هیچ كەس ناڵێ‌ سەیید پارێزراوە لە هەڵە یا لەسەرووی ئەوەیە كە هەڵەكانی بخرێتە ڕوو و بەرپەرچی بدرێتەوە..بەڵكو ئەویش یەكێكە لەوانەی هەڵە دەكات و دەشپێكێت...شتی لێ‌ وەردەگیرێ‌ و ڕەددیشى دەدرێتەوە..بەڵام ئەمە هەر هەمووی دەبێ‌ لە سنووری ئینصاف و دادپەروەریەوە بێت كە پێویستە توێژەری ئیسلامی خۆی پێ‌ بڕازێنێتەوە..ئەمەش هەستی پێ‌ ناكەین لە مەدخەلی كاتێك دەنووسێ یا قسە دەكات دەربارەی سەیید و جیهاد و، زانستەكەی...!! 
ڕەحمەتی خوا لە سەیید قوتب بێت و..لە هەڵەكانی ببورێ‌ و..لە بەهەشتی بەرین جێگیری بكات لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدەكان..هەروەكو قسەی حەقی كردو..ڕێگەی ڕاستی ڕوونكردەوە و...نەفسی خۆی بەخشی لە پێناوی خوا...وە بەسەرەپەنجەكانی(في ظلال))و(معالم في الطریق)ی نووسی. 

وآ‌خر دعوانا أن الحمد الله رب العالمین. 

١٩/١٢/١٤٢١ هـ. عبد المنعم مصطفى حليمة 
١٤/٣/٢٠٠١ م. أبو بصير 

  ژمارەی بینین 1118

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram