سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  وتەیەكى ڕاست و دروست دەربارەى سەیيد قوتب.؟
وتەیەكى ڕاست و دروست دەربارەى سەیيد قوتب
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1408



وتنى: شێخ و پێشەواى بەڕێز: حەمودى كوڕى عەقلائى شوعەیبى(ڕەحمەتى خواى ليبێ) 

وه‌رگێڕانی: ئه‌بووئه‌نه‌سی ته‌وحیدی 

ئەمە بەشی یەكەمە لە:(زنجیرە فەتوای زانایانی متمانە پێكراو..دەربارەی سەییدی لە سێدارە دراو). 
وتەكان زۆر بووینە دەربارەى سەیید قوتب(ڕەحمەتى خواى لێبێ)، كەسى واهەیە بەدوورى دەگرێت لە هەموو هەڵەیەك، وە كەسى تریش هەیە لە ڕێزى خراپەكاران یاخود لە ڕێزى كافرانى دادەنێ، جا ڕاستى لەو بابەتەدا چیيە؟ 
وەڵام: الحمدللە رب العالمین، والصلاة والسلام على من لانبي بعدە. وبعد: 
بەڕاستى بیرمەند و ئەدیب سەیيد قوتب (ڕەحمەتى خواى لێبێ) دوژمنەكانى زۆرن، لە نێوان خۆیان جیاوازن لە چۆنیەتى ڕەخنەگرتن و مەبەست و ئامانج لەو ڕەخنانە، بەڵام لە بەرژەوەندیيە هاوبەشەكان ڕێك دەكەون ويەكدەگرنەوه، وە پێش ئەوەى پەردە لابدەم لەسەر بەتاڵییەتى ئەو تانەو تەشەر و قسە ناتەواوانەى كە ئاڕاستەى سەید قوتب كراوه(ڕەحمەتى خواى لێبێ) ، لەسەرەتادا ئەوە ڕوون دەكەمەوە كە بۆچى سەیيد قوتب بە تایبەتى بە هەدەف گیراوە، وە كێ سودمەندە لەخستنى؟ 
سەید(ڕەحمەتى خواى لێبێ) لەسەر دەمى خۆیدا بە دروشمێك لەو دروشمانە دادەنرێت، كە خاوەن ڕێبازى ڕووبەڕووبوونەوەى ستەمكار و كوفركردن بووە پێیان، وە یەكێك بووە لە بانگخوازە دەگمەنەكان، كە بانگەوازى كردووە بۆ ئەوەى خەڵكى تەنها پەروەردگاریان بپەرستن و، حوكمیش تەنها بگێڕنەوە بۆلاى خوا، تەنها كورسى دوژمنانى خوا و پێغەمبەرەكەى(صلى اللە علیە وسلم) دەڕووخاند، وەكو جەمال عبد الناصر و هاوشێوەكانى....هتد. 
وە هیچ كەسیش ئەوەندەى ئەوان دڵخۆش نەبوو بە كوشتنى، ئەو تاغووتانەى دڵیان تەنگ ببوو بەو پاڵەوانە، جا كاتێ دڵنیا بوون لەوەى كە سەیيدیان كوشتووە، ئەو كات بە خوێنەكەى ڕێبازەكەى زیندووكردەوە و، گەرم و گوڕیەكیشى بەخشى بە وشەكانى، بۆیە لەنێو موسڵمانان زیاتر قەبوڵیان كردوو و، زیاتریش كتێبەكانى بڵاوبۆوە، چونكە بە هۆى ڕاستگۆیى و بوێریەكەى بەهێزى ڕێبازەكەى خۆى نیشاندا، بۆیە دووبارە هەوڵیان دا تانەوتەشەرى لێ بدەن، ئەو جارەیان بۆ كوشتنى ڕێبازەكەى، بەڵام چۆن ئەمەیان پێدەكرێ!!!. 
بە ئامانج(هەدەف)گرتنى سەیید قوتب(ڕەحمەتى خواى لێبێ)،مەبەست لێى تەنها كەسایەتى ئەو نەبوو، چونكە ئەو تەنها نییە لە نێوان زانایان كە هەڵەى هەبێ، بێگومان هەڵەى هەیە نكووڵى لێناكەین، بەڵام قسەى ناشیرن وتن بە سەیید بۆ خستنى خودى ئەو نییە، لەبەر ئەوەى ئەو گەڕاوەتەوە لاى پەروەردگارى و، داوادەكەین لەخوا كە پلەى شەهیدى پێ ببەخشێ، بەڵام ئەوەى بەردەوام تا ئێستاش دوژمنەكانى سەیید و شوێنكەوتوەكانیانى شپڕزە كردووە، بریتییە لە رێبازەكەى، كە دەترسێن لەوەى بڵاو ببێتەوە لە نێو موسڵماناندا. 
وە من كاتێ گوێم لەو قسانە دەبێ دەربارەى سەیید قوتب(ڕەحمەتى خواى لێبێ)، بەلامەوە سەیر نییە، لەبەر ئەوەى خواى پەروەردگار دەفەرمووێ: (وكذلك جعلنا لكل نبي عدوا). الفرقان:31.واتە: ئا بەو جۆرە بۆ هەموو پێغەمبەرێك دوژمنێكمان داناوە. 
هەركەسێك نورى پێغەمبەرایەتى پێبێ ئەوە دوژمنى هەیە لە ئەهلى باتڵ، بەئەندازەى ئەم میراتە (زانستە) كە لە پێغەمبەرمان موحەممەد (صلى اللە علیە وسلم) بۆى ماوەتەوە، قسە گوتنى ئەوان هیچ زەرەر و زیانێك بە سەیید ناگەیەنێ، بەڵكو ئەوە پلە بەرزییە بۆ ئەو و، زیادبوونى چاكەكانیەتى، بەڵام ئەوەى كە سەیرە بریتییە لە كردەوەى ئەو خەڵكانەى بانگەشەى شوێنكەوتنى حەق دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا لە تەرازوودا فێڵ دەكەن و، بە تەرازوویەكى ڕاست و دروست شتەكان ناكێشن، خواى گەورەش دەفەرمووێ: (ویل للمطففین، الذین إذا اكْتالوا على الناس يستوفون،وإذا كالُوهم أَو وازنوهم یُخسرون) المطففین:1-3 واتە:هاوار بۆ یاریكەران بە پێوانە و تەرازوو، ئەوانەى كاتێ پێوانە بۆ خۆیان بكەن و شت لەخەڵكى بكڕن، بەڕێك و پێكى ئەنجامى دەدەن و بەتەواوى وەرى دەگرن، وەكاتێ پێوانە یان كێشانە بۆ خەڵك بكەن و شتیان پێ بفرۆشن بە ناتەواوى بۆیان ئەنجام دەدەن. 
جا ئەوانە ئەگەر بیانەوێ بەسەر یەكێكدا هەڵبڵێن (مەدحى بكەن)، ئەگەر چیش ڕەخنەى واى لێگیرابێ كە لە سەرووى ڕەخنەكانى سەید بێت بە چەند جار، ئەوە قسە بەناوبانگەكەیان دەڵێن:(هەڵەكانى نقوم دەبێ لەدەریاى چاكەكانیدا)، وە دەڵێن(ئەگەر ئاو گەیشتە قوللەتەین پیس نابێ)، وەجگە لەم وتانەش، وە ئەگەر بشیانەوێ ڕەخنە لە یەكێك بگرن، وەكو سەید(ڕەحمەتى خواى لێبێ)كە بەنوێكەرەوەى دین دادەندرێ لەبوارى(إن الحكم إلا لله)، ئەوە ڕێگەى خەواریج دەگرنە بەر لەگەڵى و، كافرى دەكەن بەتاوان و هەڵەكانى. 
ئینجا ئێمە بانگەشەى پارێزراوى لە هەڵە ناكەین بۆ سەیيد، بەڵكو دەڵێین:بە تأكید هەڵەى هەیە ئێرە بوارى درێژە پێدان نیيە، بەڵام ئەو هەڵانە زەرەر بە بنچینە(أصل)ى بانگەواز و ڕێبازەكەى ناگەيێنێ، هەروەكو چۆن جگە لەسەییدیش هەڵەى واى هەیە، كە پلە و پایەیان لەكەدار ناكات، هەر بۆنموونە(إبن حجر،و النووي،و إبن الجوزي،و إبن الحزم)، ئا ئەوانە هەڵەیان هەیە لەبوارى بیروباوەڕ(العقیدة)دا، بەڵام هەڵەكانیان نەبویتە ڕێگر لەبەردەم هیچ كەسێك لە نەوەكانى ئەم ئوممەتە، كە سوودیان لێوەرگرن، یاخود مافیان بخۆن و، نكووڵى لەشتە باشەكانیان بكەن، چونكە ئەوانە پێشەوانە جگە لەو شتانەى كە هەڵەیان تێدا كردووە، وە بەهەمان شێوە ئەو ڕێیەش دەگیردرێتە بەر لەگەڵ سەیید، هەڵەكانى زەرەر لە ئەصلى ڕێباز و بانگەوازەكەى نادات، كە بانگەوازى كردووە بۆ تەوحیدى حاكمیەت و، تەنها خوا پەرستى. 
وەهەروەها ئەو بنچینە(قاعدە)ش كە پێویستە دانى پێدا بنرێ لەو حاڵەتانەدا، بریتیە لەو بنچینەیەى كە لە وتەى خواى گەورە وەردەگیرێ: (يسألونَك عَنِ الخَمر والمیسِر قُل فیهما إثم كَبیر ومنافِع لِلناس و إثمُهما أكبَر من نفعِهما) البقرة:219.واتە: پرسیارت لێ دەكەن دەربارەى عەڕەق و قومار، بڵێ: لەم دووانە گوناهى گەورە و چەند قازانجێكى هەیە بۆ خەڵكى، بەڵام گوناهەكەى گەورەترە لە قازانجەكەیان. 
بۆیە هەركەسێك ئەو بەشەى كە پێویستە لەسەرى بیهێنێتەدى لە بوارى بیروباوەڕدا، هێنایەدى و تەواوبوون ئەوە دواى ئەوە سەیرى سەرتاپاى ڕێبازەكەى دەكرێت، ئەگەر بێتوو هەڵەكانى زیاتر بوو لە ڕاستیەكانى، وە زیانەكانى زاڵ بوو بەسەر سوودەكانى، ئەوە وتەكانى پشتگوێ دەخرێ و كتێبەكانى دادەخرێ و ناگێڕدرێتەوە، بە گوێرەى ئەو قاعیدەیە وتەى یەكلاييكەرەوە دەربارەى سەیید(ڕەحمەتى خواى لێبێ)ئەوەیە:هەڵەكانى داپۆشراوە بە نسبەت شتە باشەكانى و، بەرگریكردنى لە(لاإلە إلا اللە)، بە تایبەتى سەیید بنچینەكانى بیروباوەڕى ڕاست و دروستى هێنایتە دى، ئەگەر چیش هەندێ ڕخنەى لەسەر هەیە، وە هەندێ دەستەواژەى(عبارة)بەكارهێناوە، ئێمە لەگەڵى نین و پێ ڕازى نینە(ڕەحمەتى خواى لێبێ). 
لە كۆتاییدا: دەتوانم تەنها ئەوە باس بكەم كە من سەیید وا تێدەگەم-وەخواش بەسیەتى-ئەو فەرموودەیەى پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) دەیگێڕێتەوە: (سید الشهداء حمزة، ورجل قام عند سلطان جائر فأمر ونهاە فقتلە).صحيح. واتە: گەورەى شەهیدەكان حەمزە و، پیاوێكە لەلاى دەسەڵاتدارێكى ستەمكار هەستێتەوە، ئینجا فەرمانى پێبكات و ڕێگرى لێبكات، ئەویش بیكوژێ. 
بۆیە ئێمە وا دەزانین كە سەید ئەو مەرجەى هێنایتە جێ، كە قسەى حەقى وت لەلاى دەسەڵاتدارى ستەمكار، ئەویش شەهیدى كرد. 
وە ئەو وتەیەى سەییدیشتان (ڕەحمەتى خواى لێبێ) بۆ دەگێڕمەوە، كە بەماوەیەكى كەم پێش لە سێدارەدانى گووتویەتى، كاتێ سەیید قوتب هەواڵى لە سێدارەدانى (شەهیدى)خۆى بیست، دڵخۆش و بەختەوەربوو لەو كاتەدا یەكێك لە ئەفسەرەكان سەرى سوڕما بەم هەڵوێستە چونكە سەیید خەفەتبار و دڵتەنگ نەبوو، وە نەڕووخا و نائومێدیش نەبوو، بۆیە پرسیارى لێكرد پێى وت:تۆ باوەڕت وایە كەشەهید دەبى، كەواتە واتاى شەهید لەلاى تۆ چیە؟ئەویش وەڵامى دایەوە و فەرمووى:شەهید ئەو كەسەیە كە شاهێدى بە خوێن و گیانى خۆى دەدات لەسەر ئەوەى دینى خواى لەلا بەنرخترە لە ژیانى خۆى، بۆیە گیان و ژیانى خۆى دەبەخشى دەیكاتە قوربانى دینى خوا. 
سەیید(ڕەحمەتى خواى لێبێ)چەند هەڵوێست و قسەى واى هەیە، هەركەسێك حەق ناس بێت، گومانى لەوە نامێنێ كە لە دڵێكەوە دەرچووینە بەڕاستى پڕ بووە بە خۆشەویستى خوا و پێغەمبەرەكەى(صلى الله علیه وسلم) و، خۆشەویستى و قوربانى دان بۆ دینەكەى، داوا دەكەین لە خواى پەروەردگار ڕەحممان پێبكات و، لە ئێمە و ئەویش خۆش بێت. 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین. 

وتنى: حەمودى كوڕى عەقلائى شوعەیبى 

16/5/1421 كۆچى 

  ژمارەی بینین 1121

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram