قورئان گەورەترین و باشترین و خێردارترین پەڕتووکە لە نێو پەڕتووکە ئاسمانێکان و تەواوی پەڕتووکەکانی جیهان، بە خوێندنەوەشی خێرێکی ئێجگار گەورەی لیی دەست دەکەوێت تەنانەت بۆ هەر پیتێکی دە خێر بۆ خوێنەرەکەی دەنوسرێت، ئەی ئەگەر لە بەر کرێت و بکرێت بە بەرنامەی ژیان و لە نێو خودی مرۆڤەکاندا ڕەنگ بداتەوە ئەبێ خێرەکەی چەند زیاتر‌و گەورەتربێت! پێشینان (ئەهلی سەلەف) و زانایانی ئیسلام و بۆ خوا سوڵحاوان و خۆفرۆشان بە خوای گەورە زۆر بە باشی لە گەورەی و فەزڵی قورئان تێگەشتبوون، هەر بۆیە بەتەواوەتی تەدەبوریان پێوەدەکرد و لە واقیعی ژیانیاندا ڕەنگی دەدایەوە، لەگەڵ قورئاندا دەژیان، هەمیشە دۆستی ئەم پەڕتووکە خوایە بوون، بۆیە نەوە بە نەوە باسیان دەکرێت و ناویان وون نابێت، مێژووش ئەو گەواهیەیان بۆ دەدات، با بچینە خزمەت عبداللە کوڕی مبارک و بزانین چۆن ئەو چیرۆکەمان بۆ دەگێڕێتەوە کە گفت‌و گۆیەکی قورئانییە>! عبد اڵلەی کوڕی مبارك (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەڵێت لەیەکێک لە سەفەرەکانما بۆ حەج پێش ئەوەی بگەمە مەککە، لە بیابانیکدا بەڕێوەبووم لەدوورەوە شتێکی ڕەشم بینی لێی نزیک بوومەوە کاتێک کە ڕوانیم سەیر دەکەم پیرە ژنێکی بەتەمەنە! تەواو لێی نزیک بوومەوە و سڵاوم لێکرد ووتم: السلام عليك ورحمة اڵله وەڵآمی دامەوە بە ئایەتیکی قورئان و ووتی: سَلَامٌ قَوْلًا مِنْ رَبٍّ رَحِيمٍ (يس :٥٨) هاوڕێ له‌گه‌ڵ سڵاو ڕێزدا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و دلۆڤانه‌وه. وتم: ئەی چی ئەکەی لێرا بەتەنها؟ وتی: مَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَا هَادِيَ لَهُ ۚ (الأعراف :١٨٦) ئه‌و که‌سه‌ی خوا گومڕای بکات (به‌هۆی لاساری و بێ دینی خۆیه‌وه) ئه‌وه هیچ ڕێنموویکه‌رێکی نیه. عه‌بدوڵڵای کوڕی مبارك دەڵێ ئیتر بەما زانیم کە ئەم ئافرەتە ڕێگای ون کردوە هەر پر سیاریکم لی ئەکرد هەر بەقورئان جوابی ئەدامەوە. وتم: ئەتەوێ بۆ کوێ بڕۆیت؟ وتی: سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى (الإسرا‌ء :١) پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) له مزگه‌وتی (حرام، که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه) بۆ مزگه‌وتی (الاقصی) له (بیت المقد‌س) ) ئیتر زانیم حەجی تەواو کردووەو دەیەوێت بگەڕێتەوە وتم: چە نێکە لە م جێگای؟ وتی: ثَلَاثَ لَيَالٍ سَوِيًّا (مريم :١٠) سێ شه‌وی ته‌واو. وتم: هیچ خواردنێکت پی نابینم چۆن ژیاویت ئەم چەند ڕۆژە؟ وتی: وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ (الشعرا‌ء :٧٩) ئه‌و زاته‌ش خۆی خۆراکم پێ ده‌به‌خشێت و تینویه‌تیم ده‌شکێنێت... وتم: ئەی خۆ ئاوت پێ نیە چۆن دەست نوێژ ئەشۆی؟ وتی: فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا (النساء :٤٣) ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن و ده‌ست نوێژ گرتن) ئه‌وا ته‌یه‌موم بکه‌ن به‌خاکێکی پاک. وتم: من هەندێ خواردنم پێ یە لەگەڵم ئەخۆی؟ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ ۚ (البقرة :١٨٧)) ووتی: له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت) زانیم کەبەڕۆژوە . وتم: خۆ ئەم مانگە مانگی رەمەزان نیە ئیتر بۆ بەڕۆژویت؟ وتی: وَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَإِنَّ اللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ (البقرة :١٥٨) . ئه‌وه‌ش خۆبه‌خشی ده‌كات و (عه‌مره و ته‌واف)ی زیاتر ده‌كات با بزانێت كه خوا سوپاسگوزارو زانایه وتم: ئەزانی کاتێ کەلە سەفەردابیت مۆڵەتمان پێدراوە کە ڕۆژوەکانمان بشکێنین؟ وتی: ۚ وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ ۖ (البقرة :١٨٤) ئەگەر بەڕۆژوو بن چاکترەو پاداشتی زۆرترە) وتم: ئەی بۆ وەک من قسە ناکەی؟ وتی: مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (ق :١٨) هه‌ر قسه‌یه‌کی له‌ده‌م ده‌رده‌چێت خێرا چاودێرێکی ئاماده، تۆماری ده‌کات . ووتم ئەی خەڵکی کوێی لەچ قەبیلەیەکی؟ ووتی: وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۚ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا (الإسرا‌ء :٣٦) ئه‌ی ئینسان) له شتێك مه‌دوێ و شوێنی شتێك مه‌که‌وه که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه، چونکه به‌ڕاستی ده‌زگاکانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌ر هه‌مووی، به‌ر پرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه. وتم: داوای لێ بوردن ئەکەم ئەو پرسیارە هەڵەیەم کرد وتی: لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ اللَّهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (يوسف :٩٢) خه‌متان نه‌بێت ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ سه‌ر زه‌نشتێکتان له‌سه‌ر نی یه، خوا لێتان خۆش بێت، بێگومان ئه‌و زاته له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتره. وتم: مێردت کردوە پیاوت هەیە..؟ وتی: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ) (المائدة :١٠١) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕواتان هێناوه پرسیار مه‌که‌ن له شتانێك ئه‌گه‌ر ئاشکرا بکرێن بۆتان ناخۆش و خراپ ده‌بێت بۆتان. وتم: ئەتەوێ سواری سەر وڵاخەکەی من کەوی، تا خێرا بڕۆین کاروانەکە بگرینەوە؟ وتی: وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّهُ ۗ (البقرة :١٩٧) هه‌رچی بکه‌ن له‌چاکه خوا پێ ی ده‌زانێ ئینجا ملی وڵاخەکەم گرت بۆ ئەوەی سەرکەوێ وتی: قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ، (النور :٣٠) ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ به پیاوانی ئیماندار چاوی خۆیان (له سه‌یر کردنی نامه‌حره‌م) داخه‌ن و بپارێزن. وتم: سەرکەوە.. کەویستی سەرکەوی وڵاخەکە جوڵا تۆزێ لە پۆشاکەکەی دڕا و وتی: وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ، (الشورى :٣٠) وه هه‌ر ناخۆشی یه‌کتان تووش بووبێ ئه‌وه به‌هۆی کرده‌وه‌ی (خراپی) خۆتانه‌وه‌یه وتم: پەلەمەکە با ملی بگرم.. وتی: فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ (الأنبياء :٧٩) ئه‌وسا ئێمه ئه‌وه (دادوه‌ری چاکتر) مان فێری سوله‌یمان کرد وتم: ئیستا سەرکەوە؟ سەرکەوت و وتی: سُبْحَانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَٰذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ، وَإِنَّا إِلَىٰ رَبِّنَا لَمُنْقَلِبُونَ (الزخرف:١٣،١٤) بڵێن پاك و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و (خوایه) ی که ئه‌مه‌ی بۆ ڕام هێناوین که ئێمه توانا‌مان به‌سه‌ریدا نه‌بوو. وه به‌ڕاستی ئێمه بۆ لای په‌روه‌رگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه. پاشان زنجیر (ڕەشۆ)ی وڵآخەکەم گرتوو خێرای رام دەکرد بۆ ئەوەیی کاروانەکە بگرمەوە وتی: وَاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ وَاغْضُضْ مِنْ صَوْتِكَ (لقمان :١٩) وه له ڕۆشتندا مام ناوه‌ندی به (نه هێواش به نه‌په‌له) (له قسه کردندا) ده‌نگت نزم بکه‌ره‌وه ئینجا هێواشم کردەوە ڕۆیشتنەکەم و دەستم کرد بە شیعر خوێندنەوە وتی: فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنَ الْقُرْآنِ ۚ (المزمل :٢٠) ئینجا بخوێننه‌وه له قورئان ئه‌وه‌نده‌ی که بۆتان ئاسانه وتم: زۆر سودو قازانجت پیگەیاندم وتی: وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ (البقرة :٢٦٩) جا بێجگه له ژیر و هۆشمه‌نده‌کان که‌سانی تر له‌و به‌هره‌یه تێناگه‌ن و په‌ند وه‌رناگرن وتم: ئەی پیاوت هەیە؟ وتی: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ (المائدة :١٠١) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پرسیار مه‌که‌ن له هه‌ندێک شت، که ئه‌گه‌ر ئاشکرا بکرێت بۆتان سه‌غڵه‌تتان ده‌کات. ئیتر قسەم لەگەڵ نەکرد هەتا کاروانەکەمان لێوە دەرکەوت.. وتم: ئەوە کاروانەکەیە کەست هەیە تیایدا؟ وتی: الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ (الكهف :٤٦) ماڵ و سامان و وه‌چه، زینه‌ت و جوانین بۆ ژیانی دنیا، ئیتر تیگەشتم کە منداڵی هەیە لە نێو کاروانەکەدا.. وتم: ئەی ئەوان بۆ هاتوون لەگەڵتا بۆ حەج؟ وتی: وَعَلَامَاتٍ ۚ وَبِالنَّجْمِ هُمْ يَهْتَدُونَ (النحل :١٦)) هه‌روه‌ها نیشانه‌ی زۆر‌و زه‌به‌ندی له زه‌ویدا دابین کردووه (وه‌کو که‌ژو کێوه‌کان و، چه‌م و ڕووباره‌کان و به‌رزی و نشێوه‌کان، تا ون نه‌بن، له شه‌وگاریشدا)و به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه خه‌ڵکی ڕێی خۆیان ده‌ربکه‌ن. تێگەشتم کە منداڵەکانی لەگەڵ خۆی هێناوە بۆ ئەوەی رێی پێ نیشان بدەن. وتم: ئەی ناویان چیە؟ وتی: ( واتخذ اللە إبراهيم خليلا). نسا‌ء ١٢٥،{ وكلم الله موسى تكليم) ا.نسا‌ء ١٦٤ ،{ يا يحيى خذ الكتاب بقوة) مریم ئیتر زانیم کە ناوی کوڕەکانی ئیبراهیم و مو‌سا و یەحیایە. کە نزیک بوینەوە لە کاروانەکە هاوارم کرد يا إبراهيم، يا موسى، يا يحيى .سێ منداڵی چاوگەشی ڕووخاسار گەشی وەک مانگ لەبەردەممدا قوت بونەوە. ئیتر بە خۆشحاڵیەکەوە ڕووی تێکردن و وتی: فَابْعَثُوا أَحَدَكُمْ بِوَرِقِكُمْ هَٰذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ فَلْيَنْظُرْ أَيُّهَا أَزْكَىٰ طَعَامًا فَلْيَأْتِكُمْ بِرِزْقٍ مِنْهُ (الكهف :١٩) ده یه‌کێکتان بنێرن با ئه‌م پاره زیوه‌تان ببات بۆ شار، جا سه‌رنج بدات، بزانێت کێ خۆراکی خاوێن تری هه‌یه، با له‌و خۆراکه‌تان بۆ بکڕێت و بۆتان بهێنێت،. یەکێ لەمنداڵەکان ڕۆشت خواردنی کڕی و هێنایەوە ودوای ئەوەی خستیانەبەردەستم وتی: كُلُوا وَاشْرَبُوا هَنِيئًا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (الطور :١٩) پێیان ده‌وترێت بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشی گیانتان بێت له‌پاداشتی کرده‌وه‌ی چاک و ڕێک و پێکتاندا ئینجا بە کوڕەکانیم ووت: خواردنتان لەمن حەرامە هەتا پیم نەڵێن ئەم باس و مەسەلەیە چیە؟ وتیان: ئەمە دایکمانە زیاد لە ٤٠ دانە ساڵە لە غەیری قورئان قسە ناکەت لە ترسی خوا، هەر بەمجۆرە قسەمان لەگەڵ دەکات و ئێمەش لێی تی دەگەین. وتم: ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (الجمعة :٤) ئه‌وه ڕێز‌و به‌هره‌یه‌کی خواییه ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سه‌ی که خوا خۆی ئاره‌زووی بکات و شایسته بێت، خوایش خاوه‌نی به‌خشش و به‌هره‌ی گه‌وره و بێسنووره. تیبینی: ئایەتەکان بە تەفسیری ئاسان و تەفسیری پوختەی قورئان تەفسیرکراون، زۆر سوپاسی برای بەڕێزم کاک سەنگەر ئیسلام دەکەم لە هاوکاریکردنی بۆم بابەتە، خوای گەورە جەزای بەخێری باتەوە..