نوسينى: هيمن عبدالعزيز له ساڵی ١٩٩١ ئه‌و كاته‌ی به‌نده سایه‌قی -خوا لێی خۆش بێت- مامۆستا (كه‌یفی) بووم كه له ڕۆژی ٢٧/١٢/١٩٩٣ له‌گه‌ڵ شه‌ڕی یه‌كێتی شه‌هید بوو -خوا به‌شه‌هیدی وه‌رگرێت-. مامۆستاكه‌م (كاك زانا ڕووستایی) زۆر باسی ئه‌م مامۆستا (عه‌بدوڵڵای قه‌سرێ)یه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم و ده‌یگوت: برام كوڕگه‌لی وا هه‌ن، كه زۆر له ئێمه شیاوتر و كارامه‌ترن به‌م شوێنه‌ی كه ئێمه‌ی تێداین. هه‌ڵسووڕاندنی كاری ئیسلامی به‌ڕاستی پیاوی ئه‌وێ. شه‌ونخوونی و ماندووبوونی سه‌دان شه‌و و و ڕۆژی ئه‌وێ. سه‌دانی وه‌ك مامۆستا (عه‌بدوڵڵا)ی خواناسی ئه‌وێ. ئه‌و كاته‌ی كه ئایین و به‌رنامه‌ی خوا پێویستی به پێشڕه‌وی ئه‌بێ، خواناسێكی وه‌ك باوكی موسلمی پێویست ئه‌بێ. كه‌سێ پیاوی ئه‌و مه‌یدانه‌یه كه كارامه بێ و چوستوچالاك مه‌ردانه بێ. هه‌میشه مامۆستاكه‌م ئه‌مه‌ی دووپات ده‌كرده‌وه و ده‌یگوته‌وه، كه پێویستیمان زۆر به‌م پیاوه خاسه چاونه‌ترس و خواناسه‌یه، كه مامۆستای مه‌به‌ست بوو. بۆیه ڕۆژێ گوتمان ده‌ی بۆ له‌گه‌ڵی هه‌وڵ نه‌ده‌ین، داخوا ئه‌مه خوایه ڕازی بێ و بێته ده‌ست و بێ په‌رچوگرێ ئه‌م كاره وه‌رگرێ. من كه خۆم هێشتا نه‌مبینیبوو ته‌ماحی ئه‌وه‌م بوو كه به دیداری شاد بم و كاكه و براله‌ی خۆشمانی له‌گه‌ڵ بكه‌ین. به‌په‌له داوان بووم كه بگه‌مه خزمه‌تی. بۆیه پیلانمان كێشا كه چۆن بچینه خزمه‌تی و ئه‌م باسوخواسه‌ی كاری ئیسلامیى پێ یه‌كلاكه‌ینه‌وه. (هه‌ڵبه‌ت مامۆستا به‌ر له‌وه‌ش خۆی خه‌ریكی ئه‌م كاره بوو، به‌ڵام ئه‌و ته‌نها له به‌ر مه‌سئولییه‌ت ڕایئه‌كرد و به‌س) ئه‌وه بوو له مانگی ٦ی ١٩٩١ چووینه خزمه‌تی. بینیم كه ئه‌و پیاوه له ئه‌هلی سه‌ر زه‌وی ناچێت. پیاوێكی تا بڵێی ڕووخۆش و قسه‌خۆش و هۆشمه‌ند بوو. هه‌موو قورئانی له ساڵی (١٩٨٤)ه‌وه له‌به‌ر بوو. وێڕای ئه‌وه ده‌نگێكی زۆر خۆش و زوڵاڵی هه‌بوو. ئینسانێكی تابڵێی به‌هه‌یبه‌ت و شانوشه‌وكه‌ت و خزمه‌ت بوو. داوامان لێیكرد كه بێت تیپێك له ناوچه‌ی قه‌سرێ بكاته‌وه. پێمانگوت كه هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی تۆوه دڵنیاین چه‌ندین لاوی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ئاماده‌ی چه‌كله‌شان ئه‌بێ و به‌مه‌ش هێنده‌ی تر بازووی پۆڵایینی ئیسلام به‌هێزتر و به‌بڕشتتر ئه‌بێت، به تایبه‌ت له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كه شاخه‌كانی وه‌ك بڵێی خوا ته‌نها بۆ جیهاد و ده‌به‌رێكڕاچوونی كوفری خوڵقاندووه! هه‌ر كه ئه‌مه‌ی بیست زۆر ناڕه‌حه‌ت و خه‌میگرت. گوتی تۆ ئه‌و خوایه گه‌ر ئه‌م كاره‌م به‌كۆلدا بده‌ن! من هه‌ر برا بچووكی ئه‌كه‌م و سه‌ربازێكی ئه‌و ئیسلامه ئه‌بم وه‌لێ به‌رگه‌ی هه‌ڵگرتنی تاوانه‌كانی خۆم ناگرم چ جای نازگرتن و چاودێریكردنی نازی بێنازی موجاهیدان كه باشترین مه‌خلوقی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌ن. ئه‌و زۆر چاك ئه‌یزانی كه مه‌سئولییه‌ت نه‌دامه‌ت و په‌شیمانییه بۆیه هه‌ر ده‌یفه‌رموو: پێغه‌مبه‌ر (صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: إنكم ستحرصون على الإماره وستكون ندامه یوم القیامه. زۆرمان لێیكرد و زۆرمان ده‌گه‌ڵی ڕ‌اكێشا، به‌ڵام بێهووده و بێ‌ئاكام بوو. پاش چه‌ند ڕۆژی تر هه‌مدیس چووینه‌وه سه‌روه‌ختی و هه‌مان داوامان لێیكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وجاره گوتی ده‌ی من ئه‌سڵه‌ن ئێره‌م پێ په‌سند نییه كه قسه‌ی لێبكه‌ین. شوێنێكی گونجاو شك ئه‌به‌م كه ئه‌وێ زۆر گونجاوه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. ئێمه‌ش ڕازی بووین و گوتمان به هه‌وه‌سی خۆت بكه. ڕۆیشتین تا له نزیك (جوندیان) له ناوچه‌ی سۆران گوڕستانێكی لێ‌بوو گوتی: لێره بووه‌سه با بچینه ناو ئه‌م گۆڕستانه!! (من و كاك زانا نه‌مانده‌زانی كه مه‌به‌ستی چییه) ئه‌و دابه‌زی و ئێمه‌ش وه‌دوایدا تا گه‌یشتینه ناوه‌ڕاستی گۆڕستانه‌كه؛ گوتی: با دابنیشین! ئینجا گوتی: ئێوه له‌خوا ناترسن كه ده‌ستم له‌سه‌ر هه‌ڵناگرن؟! كه‌سێ كه ئاقیبه‌تی وابێ ده‌بێ ته‌مای چی وه دونیا بێ؟!! كه‌سێ كه هه‌ر ئه‌بێ ئه‌م ڕێگه‌یه ببڕێ، چۆن ئه‌وێرێ و زات ئه‌كات ئه‌و مه‌سئولییه‌ته هه‌ڵگرێ!! چۆن ڕازی ئه‌بێ نه‌ك مه‌سئولییه‌تی موجاهیدان بگره چاو له مه‌سئولییه‌تی مێشووله‌یه‌كیش هه‌ڵبڕێ؟! برام من حه‌ز ئه‌كه‌م خه‌ڵك بۆ ئیسلام من به‌كار بهێنێ نه‌ك من ببم به به‌رپرسی ئه‌و كاره! به‌ڵام كاك زانا خوا پاداشتی بداته‌وه له‌كۆڵی نه‌ئه‌بووه‌وه، بۆیه گوتی ئینجا كه‌واته ئه‌م كاره هه‌ر به تۆ ئه‌شێت. هه‌ڵگرتنی یان هه‌ڵسووڕاندنی كاری موجاهیدانی ڕه‌شوڕووت به كه‌سێ ئه‌كرێ كه چاك وه‌ك تۆ له نازی موجاهیدان گه‌یشتبێ. نه‌خێر مامۆستا گیان تۆ ئه‌بێ بیر له‌وه بكه‌یته‌وه كه‌وا جیهاد پێویستی به ئینسانی ده‌مپاك و دڵپاك و ده‌ستپاك هه‌یه كه ڕایپه‌ڕێنێت. دوای ئه‌م گفتوگۆ و ده‌مه‌ته‌قێیه، فه‌رمووی ده ئه‌ی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وه من خۆم داوای ناكه‌م (تۆ به‌شایه‌ت به!) و یارمه‌تیم به كه ئاقیبه‌تم خێركه‌یت له‌سه‌ر ئه‌م كاره ڕاسته‌ڕێمكه‌یت. ئه‌وه بوو ڕازی بوو و پاشان گه‌ڕایه‌وه نێو گونده‌كه‌ی خۆی و قوتابییه‌كانی خۆی كۆ كردنه‌وه و تیپێكی له گوندی قه‌سرێ له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی پێكهێنا و ناوی نا تیپی شه‌هید (عبدالله عزام)! به‌ڵام چۆن تیپێك؟! هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی فێری شه‌ونوێژ و قورئانخوێندن و جیهادكردن بوون. پێشی هه‌مووان خزمه نزیكه‌كانی خۆی وه‌ك (كاك عەبدولوەهاب و كاك بیلال و كاك هێرش) هه‌موو ئه‌وانه ئێستا شه‌هید بوون و هه‌ر یه‌كه‌ی به جۆرێك كرد به سه‌ربازێكی پاكی ئه‌م ئیسلامه. له‌وانه كاك عەبدولوەهاب كه كوڕه‌پووری بوو به‌دیلی لای یه‌كێتی گیرا و یه‌ك ڕسته گولله‌ی بیكه‌یسیان پێوه‌نا و شه‌هیدیان كرد! (خوا به شه‌هیدی قه‌بووڵ بكات). كاك بیلال به‌دیلی له قه‌لادزه گیرا و گولله‌باران كرا. كاك هێرش له شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌ردا له داره‌شمانه شه‌هید بوو. وه‌ك من ئاگادار بم بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا تا ئێستا به‌خۆیه‌وه شه‌ش كه‌سی تیا شه‌هید بووه. له‌و كاته‌ی كه‌وا سه‌رتیپ بوو بیرمه ئه‌و كاته كه‌وا مامۆستا (عه‌بدولقادری برایه‌تی) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چوار بوو له كاولۆكانی ناوچه‌ی سۆران، كه هێشتا مه‌ڵبه‌ندمان نه‌هانیبووه هه‌ولێر، ڕۆژێك هه‌موو سه‌رتیپه‌كانی كۆ كرده‌وه كه زیاتر له هه‌شت تیپ ئه‌بوون. (كاك ئازاد حوجرانی سه‌رتیپی حوجران بوو، كاك ئه‌ییوب ئه‌فغانی سه‌ر تیپی ئه‌بابیله بوو، كاك مه‌لا مه‌ڕوان سه‌رتیپی سۆران بوو ، مه‌لا كه‌مال سه‌رتیپی سه‌روچاوه بوو، مامۆستا عه‌بدوڵڵای قه‌سرێش سه‌رتیپی (عه‌بدوڵڵا عه‌ززام) بوو له قه‌سرێ و زۆری تریش كه ئێستا نایه‌نه‌وه یادم هه‌موو دانیشتبوون تێكڕا سكاڵای كه‌مده‌رامه‌تی و نه‌بوونی داراییان ده‌كرد و داوای زیاتریان له مامۆستا برایه‌تی ئه‌كرد. به‌ڵام به‌ڕاستی كه من ئه‌مزانی تیپه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدوڵڵا كه‌مده‌رامه‌تترین تیپ بوو له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا، نه له‌و مه‌جلیسه نه ڕۆژێ له ڕۆژان نه‌مبینی سكاڵای نه‌بوونی بكه‌ن! چونكه ئه‌وان جیهادیان به ماڵی خۆشیانه‌وه ئه‌كرد. له‌وێ مامۆستا عه‌بدولقادری برایه‌تی هه‌ڵسایه‌وه گوتی بڕۆن سه‌رنجی تیپه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدوڵڵا بده‌ن ئینجا ئه‌زانن كه جیهاد چۆنه! دیاره ئه‌و كاته داراییی مه‌ڵبه‌ندی چوار زۆر له‌كزی بوو، به‌ڵام چونكه مامۆستا عه‌بدولقادری برایه‌تی زۆر چاوساغ و زیندوو و پرۆژه‌كار بوو، توانی نه‌ك هه‌ر مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی خۆی بگره هه‌موو سه‌ركردایه‌تیش له‌بن باری هه‌ژاری ده‌ربهێنێ!! هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه هه‌ندێ له مامۆستایانی سه‌ركردایه‌تی له سه‌رئه‌شكه‌وتان له بێتواته (ئه‌وانه‌ی كه هامڕای ئه‌و نه‌بوون) له حه‌ساده‌تییان ڕقیان له مامۆستا برایه‌تی ئه‌كێشا!! له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ده‌ورانه‌ی كه تیپه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدوڵڵا له‌هه‌ژاریا وه‌سه‌ری هاتبوو، قه‌ت نه‌مبینییه‌وه ڕۆژێك گله‌یی بكات له‌سه‌ر پاره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌شی زۆر قه‌ڵه‌باڵغ بوو، ته‌نانه‌ت ببووه میوانخانه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاتووچۆی ئێرانیان ئه‌كرد و خه‌ریكى گیرفان-پڕكردن و بازرگانی بوون، بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیش له‌و بازرگانانه بڵێت هانێ دوو عانه‌تان ده‌مێ! له مانگی ١٢ ی ساڵی ١٩٩٣ مامۆستا عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر بوو، كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌ڵگیرسا. تیپه‌كه‌ی شه‌قڵاوه كه كاك كه‌مال هه‌ولێری لاوێك بوو ته‌واوی قورئانی له‌به‌ر بوو و سه‌رتیپی بوو (كه له‌دواییا شه‌هید بوو و خوا به شه‌هیدی وه‌ربگرێت)، به هێزێكی زۆری یه‌كێتی ئابڵۆقه درابوون و ئێمه‌ش ده‌ستمان وه‌به‌ریان ڕانه‌ئه‌گه‌یشت. له مه‌ڵبه‌ند بینیم كه مامۆستا دانیشتووه و ئه‌گریه‌ت. پێمگوت: مامۆستا چ خێره؟ گوتی چۆن ئه‌و برایانه‌ی خۆمان له شه‌قڵاوه گه‌مارۆ دراون و ده‌ستیشمان وه‌به‌ریانا ڕاناگات!!! ڕێگه‌یه‌كیش نییه بۆ ده‌رچوونیان. من كه ئه‌مگوت مه‌سئولییه‌ت كارێكی قورسه كه‌چی ئه‌وه‌تا ئاقیه‌به‌ته‌كه‌ییم بینییه‌وه!!! چه‌ند هه‌ڵوێستێكی قه‌تله‌بیرنه‌كراو ئه‌وانه‌ی كه قه‌ت مامۆستایان به چاكی نه‌ناسیبوو ئێره‌یی زۆریان پێیئه‌برد!!! هه‌میشه له كاری ئه‌وه‌دابوون كه مامۆستا له‌كه‌دار بكه‌ن. من پێم وایه گه‌وره‌ترین داخی سه‌ردڵی مامۆستا عه‌بدوڵڵا (مه‌لا غه‌نی) بوو كه خه‌نی كرابوو به پاره‌ی ئیسلام. له‌ده‌رهه‌ق مامۆستا عه‌بدوڵڵا زۆر غه‌ددار و بێڕه‌حم و بێبه‌زه‌یی بوو. هه‌موو هه‌وڵێكی له‌وه بوو كه چۆن كاره‌كان له مامۆستا عه‌بدوڵڵا تێكبدات. له‌وانه ساڵی ١٩٩٧ كه مامۆستا عه‌بدوڵڵا هێزێكی له ئه‌شكه‌وتسه‌قا بۆ كاك عه‌بدولسه‌تار (كه ئێستا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵه و زاوای مامۆستا عه‌لی باپیره) پێكهێنا. مه‌لا غه‌نی بۆ تێكدانی هێزه‌كه‌ی ئه‌و، هه‌ڵسا مامۆستا سه‌ربازی بانگ كرد (كه بانگه‌وازكارێكی شاری هه‌ولێر بوو –خوا مۆفه‌قی بكات-) هێزێكی بۆ كێبڕكێی هێزه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدوڵڵای له به‌ستۆڕه بۆ پێكبهێنێ!!! (به‌ڵام مامۆستا سه‌رباز ئاقڵتر له‌وه كه كێبڕكێی هێزه‌كه‌ی كاك عه‌بدولسه‌تار بكات) {بۆ زانیاری زیاتر: به‌نده ئه‌م زانیاریانه‌م له كاتی خۆی به‌م شێوه به‌ده‌ست گه‌یشتبوو، بۆ ئه‌مه په‌یوه‌ندیم به مامۆستا سه‌ربازه‌وه كرد، ئه‌و پێی ڕاگه‌یاندم كه ئه‌و وه‌ك مامۆستایه‌ك چووه له ده‌وره‌یه‌كی ئه‌وێ به‌شداری كردووه، نه‌ك وه‌ك سه‌رپه‌رشتیی هێز، منیش له پێشه‌وه ئه‌وه‌م پشتڕاست كردۆته‌وه، كه مه‌لا غه‌نی په‌یوه‌ندی به مامۆستا سه‌ربازه‌وه كردووه - هێزێكی بۆ كێبڕكێی هێزه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدوڵڵای له به‌ستۆڕه بۆ پێكبهێنێ!!! - ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان وا ئه‌بینی كه بۆ به‌هیزكردنی هێزه‌كه‌ی خۆی، له رێی مامۆستا سه‌ربازه‌وه كێبڕكێی هێزه‌كه‌ی كاك عه‌بدولسه‌تار بكات، به‌ڵام مامۆستا سه‌رباز له‌وه ئاقڵتڕه كه كێبڕكێی هێزه‌كه‌ی كاك عه‌بدولسه‌تار بكات..} چونكه وه‌ك باسم كرد، ئه‌مه هۆكاری به‌شێك له ناحه‌زییه‌كانی م. عەبدولغه‌نی بوو له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌بدوڵڵا! ده‌نا دانانی هێز له ناوچه‌ی هه‌ولێر وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند له‌ئه‌ستۆی م. عه‌بدوڵڵا بوو نه‌ك مه‌لا غه‌نی. مه‌لا غه‌نی ئه‌و كاته‌ی كه وه‌زعی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ (مضایقة)كانی یه‌كێتی زۆر ناخۆش بوو، له لۆفه‌كانی مه‌سیف نه‌ئەهاته خواره‌وه. ته‌واوی زه‌خته‌كانی هه‌ولێریش هه‌ر له‌ئه‌ستۆی مامۆستا عه‌بدوڵڵا بوو. به‌ڵام دوای ٣١ی ئاب هاته خواره‌وه و ده هێنده‌ی یه‌كێتی زه‌ختی خستبووه سه‌ر مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێر!!! بیریشمه له ئاخر كۆنگره‌ی یه‌كبوون كه له ٢٠٠٠ له هه‌ڵه‌بجه به‌سترا، له‌ناو كۆنگره غه‌ڵبه‌غه‌ڵبێكی زۆر هه‌ڵایسا. ئه‌وانه‌ی كه به ئه‌نجامی كۆنگره ڕازی نه‌بوون و له كۆنگره‌كه ده‌رنه‌چووبوون، خه‌ریك بوون باره‌كه زۆر بشڵه‌قێنن. خوا ڕه‌حمی كرد ئه‌نا له‌م ڕۆژه ده‌بوایه هه‌رچی له كۆنگره‌كه ده‌رچووبوون به‌دڵی هه‌ندێ له كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووی بزووتنه‌وه نه‌بوون، ئه‌با بكوژرابان!!! ئا له‌و كاته ناسكه‌دا مامۆستا عه‌بدوڵڵای قه‌سرێ هه‌ڵسایه سه‌رپێ و چووه به‌رده‌م مایكره‌فۆنه‌كه و به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ده‌ستی كرد به قورئانخوێندن. به‌ڵام مه‌لا غه‌نی وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی خۆی شه‌قێكی دا له مایكره‌فۆنه‌كه‌ی به‌رده‌م مامۆستا كه قورئانی له‌به‌ر بۆ ئه‌خوێندنه‌وه، به‌ڵام مامۆستا خۆی تێكنه‌دا و هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قورئانخوێندنه‌كه‌ی تا وه‌زعه‌كه كه‌مێ هێور بووه‌وه. به‌ڵام ده‌ردی له‌و گرانتر ئه‌وه بوو كه مه‌لا غه‌نی له به‌زمی خۆی نه‌كه‌وت، به‌ڵكوو له‌بن لێوانیش به‌ده‌ملاركردنه‌وه‌وه هه‌ر لاسایی قورئانخوێندنه‌وه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدوڵڵای ئه‌كرده‌وه!!! مامۆستا عه‌بدوڵڵا پیاوێكی زۆر زاهد و دونیانه‌ویست بوو ڕۆژێ له ماڵی خۆی نانی به‌یانی نابێ كه خۆی و پێنج سه‌ر خێزان بوون. ئه‌وه‌نده له‌ته‌نانه‌یان هه‌بوو بۆ منداڵه بچووكانی جێ هێشتبوو. به‌یانییه‌ك كه قه‌ت مامۆستا ئاوا زوو له ماڵ ده‌ر نه‌ئه‌كه‌وت و نه‌ئه‌هاته مه‌ڵبه‌ند، به‌م به‌یانییه زووه‌وه دێت و ده‌ڵێت چیتان هه‌یه كه بیخۆم!!! گوتمان به خوا مامۆستا پێخۆرمان نه‌ماوه ته‌نها چه‌ند له‌ته‌نانێك نه‌بێ و چاشمان نه‌ماوه، گوتی ئه‌وه‌ش هه‌ر باشه له‌ته‌نانه هه‌ویرداره‌كه‌ی له‌ئاوا هه‌ڵهێنا و ده‌ستی كرد به خواردنی!!! مامۆستا قورئانی به دایكی خۆشی له‌به‌ر كردبوو دایكی مامۆستا كه نه‌خوێنده‌وار بوو، ڕۆژێ له‌گه‌ڵ كاك زانا چووین سه‌رمان له ماڵیان دا. دایكی گوتی تا ئێستا سووره‌تی (یاسین و سافات)، هه‌ندێكی (به‌قه‌ره)م له‌به‌ر كردوون. ئه‌مه‌یه خێزانی به‌خته‌وه‌ر و خێزانی ئیماندار. دواجار كه بینیمه‌وه له مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٠٢ بوو بینیم كه‌مێ ڕیشی سپی بووه. پێمگوت مامۆستا ئێستا وه‌زعت له چییه؟ فه‌رمووی: به خوا چیت پێ‌بڵێم برای خۆم.. زۆریان ماندوو كردووم، ئه‌وه‌تا تووشی نه‌خۆشی شه‌كره و زه‌خت بوومه.. گوتم ده‌ی حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌مشه‌و بێیته‌وه ماڵی خۆمان به‌یه‌كه‌وه پاروه‌نانێ بخۆین. گوتی باشه، به‌ڵام من ته‌نها حه‌ز به ترشیات ئه‌كه‌م گه‌ر بتوانن بۆم دروست بكه‌ن. گوتم به‌سه‌ر چاو! ئه‌وه بوو خۆی و هه‌ر ئه‌و چوار برایه‌ی كه له‌گه‌ڵی شه‌هید بوون هاتنه ماڵمان، به‌ڵام ئه‌مبینی كه مامۆستا زۆر خه‌مباره. ئایا نه‌یبوو؟! ، به‌ڵی نه‌یبوو، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك گوتمان بۆ نه‌بوونی قه‌ت دانه‌ئه‌ما و برسێتی زۆر لا گرنگ نه‌بوو، وه‌لێ ته‌نها خه‌می ئه‌وه‌ی بوو كه مسوڵمانان وه‌زعیان باش نییه. به‌ڕاستی مامۆستا و سه‌دانی وه‌ك مامۆستا، ئه‌و كه‌ڵه‌پیاوه بوون كه خوا به (رجال) ناویانی بردووه: مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلاً. (الاحزاب: ٢٣). خوا خۆشی ویست بۆیه ئه‌و خه‌مه‌ی كه ئه‌و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیا ئه‌ژیا له‌گه‌ڵ فیچقه‌ی یه‌كه‌م دڵۆپه خوێنی خودای گه‌وره ئه‌و خه‌مه‌ی له‌سه‌ر لابرد و فه‌رمووی: وَلا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتاً بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ. (ال عمران: ١٦٩). كاتێ كه عوسمانی كوڕی عه‌ففان شه‌هید كرا، خێزانه‌كه‌ی هاواری كرد و گوتی: چۆن ده‌ستتان هات كه عوسمان شه‌هیدكه‌ن، كه هه‌ر ئه‌مشه‌و هه‌موو قورئانی له ڕكاتێكا خوێندووه؟!!! منیش ئه‌ڵێم چۆن ده‌ستتان هات ئه‌م كه‌ڵه‌پیاوه شه‌هیدكه‌ن كه هه‌موو قورئانی له‌سنگا بوو؟!!! له‌به‌ر خوا هه‌موو دونیای وه‌لا نابوو! ده‌ك ده‌سته‌كانتان بڕزێ و په‌نجه‌كانتان هه‌ڵوه‌رێ ئه‌و كه‌سه‌ش كه گوڵشه‌ن به‌ده‌ردی گوڵخه‌ن به‌رێ! ............................................................ تێبینی: ئه‌م بابه‌ته ساڵی ٢٠٠٥ نووسراوه.