كه‌م نین ئه‌وانه‌ی ژیار‌و شارستانێتی ڕۆژئاوایان هه‌ڵسه‌نگاندبێ و به‌ر ڕه‌خنه‌یان خستبێ، به‌ڵام كه‌سانێك خۆیان له ناو هه‌ناو ئه‌و شارستانییه‌ته‌دا ژیاون و له نزیكه‌وه به‌رخوردیان هه‌بووه و پاشانیش پێی سه‌رسام نه‌بوون و خۆیان و خودی خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه كه‌من. موحه‌ممه‌د ئیقیبال یه‌كێكه له‌و شاره‌زاو شاعیر‌و بلیمه‌تانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات كه پاش تێڕوانین و تیاژێانێكی ورد، شارستانێتی ڕۆژئاوای هه‌ڵسه‌نگاندووه‌و پاش دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه خستویه‌تیه ژێر ڕه‌خنه‌وه‌و باسكردن. ئه‌م پیاوه‌ڕۆژئاوای ناسیوه‌و دیراسه‌ی كردووه، بۆیه به ته‌واوی ده‌یناسێت و له‌كه‌و ناته‌واوییه‌كانی شاره‌زایه. مه‌ودودی ده‌ڵێت: ئێمه ئامۆژگاری خه‌ڵكیمان ده‌كردو وریاییمان ده‌دانی له‌شارستانێتی ڕ‌ۆژئاوا، به‌ڵام خه‌ڵكی گوێی لێ نه‌ده‌گرتین، چونكه ئه‌وێمان نه‌دیبوو شاره‌زای ناته‌واوییه‌كانی نه‌بوبوین، به‌ڵام كاتێك موحه‌ممه‌د ئیقبال هاته‌وه‌و له‌و شارستانییه‌تییه وریای كردنه‌وه، گۆییان بۆ شل ده‌كردو به قسه‌یان ده‌كردو په‌ندیان لێ وه‌رده‌گرت. له‌گه‌ڵ گه‌نجێك دانیشتم و قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مریكا ده‌كردو ده‌یگوت: له‌شاری (دلاس) ته‌لارێكم به‌رچاو كه‌وت كه درێژییه‌كه‌ی سه‌دو په‌نجاو شه‌ش قات بوو. له ئه‌مریكادا زیاتر له هه‌زار فڕۆكه‌خانه‌ی لێیه. له ئه‌مریكادا له ژێر زه‌ویدا شه‌قامی تێیدایه كه ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه پێی نازانن. به‌ڵام له ڕاستیدا ئارامی و ئاسووده‌ی ڕۆح‌ی تێدا نییه، ئه‌م جۆره كه‌سانه به بینینی بیناو جاده‌و شوێنی ڕازاوه وا ده‌زانن مرۆڤه‌كان زۆر به‌خته‌وه‌رو ئاسووده‌ن، ئه‌وه‌یان له بیرچۆته‌وه كه خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌وانه ده‌فه‌رموێت: يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِنَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ الآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ، بَلِ ادَّارَكَ عِلْمُهُمْ فِي الآخِرَةِ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ مِنْهَا بَلْ هُمْ مِنْهَا عَمُونَ . كاتێك په‌یڕه‌وی خوایان واز هێنا له ژیاندا وێڵ بوون. كاتێك له لا اله الا الله لایاندا زۆریان خۆیان كوشت و وێران بوون، گرێكانی هاوسه‌رگیری كرانه‌وه و خێزان پیرۆزی خۆی له‌ده‌ست دا، سو‌و په‌ره‌ی سه‌ند، ئافره‌ت بووه كاڵایه‌كی هه‌رزان و بێ بایه‌خ له شوێنه گشتی و مونته‌داكاندا، خه‌ڵكی ئاواتیان بووه تێركردنی جینس و سێكیان، وای لێ هات ئامێر زۆر به‌رێزترو به‌به‌هاتر بوو له مرۆڤه‌كان. به‌ڵام موحه‌ممه‌د ئیقبال ئه‌مانه‌ی هه‌موو بینین، پاشان گه‌ڕایه‌وه ناو میلله‌ته‌كه‌ی و ده‌ستی كرده ئامۆژگارییان، له یه‌كێك له دێڕه هۆنراوه‌كانیدا ده‌ڵێت: "أنت كنز الدر والياقوت في لجة الدنيا وإن لم يعرفوك محفل الأجيال محتاج إلى صوتك العالي وإن لم يسمعوك" كه‌سی تر نییه له دنیادا تۆ نه‌بێت، به هیچ جۆرێك ئه‌م هه‌راو هۆریایه‌ی ڕاگه‌یاندن و فه‌لسه‌فه‌لێدانه مه‌غرورت نه‌كه‌ن، ئه‌وانه له لۆس ئه‌نجلۆس له دایك بوون و له كالیفۆڕنیا خوێندویانه‌و نه قورئان ده‌ناسن و نه زه‌مزه‌م نه ده‌ستنوێژ، عه‌قڵ و ژیری خه‌ڵكییان داپۆشیوه‌و وایان له‌و خه‌ڵكه گه‌یاندووه كه ئایین ئه‌فسانه‌و دواكه‌وتوییه، ژیار‌و شارستانێتی ئه‌و ڕووخاوو بێ كه‌ڵكانه‌یان به گه‌وره گرتووه‌و گه‌لێك پێی سه‌رسام بوون. ئیقبال به‌رده‌وام ده‌نێت و ده‌ڵێت: چومه ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام دڵم ڕ‌ه‌ش داگیرسا، مه‌شخه‌ڵی ڕۆح له ده‌روونمدا خه‌فه بوو، شیرین و چێژی ئه‌و قورئانه‌م له بیر چۆوه كه له (بونجاب)دا چه‌شتبووم، چونكه له كاتی خوێندندا له ئافره‌تی ڕووت و به‌ڕه‌ڵا له ته‌نیشتمدا داده‌نیشت، وه‌ك له‌سه‌ر مێزی دانیشتنه‌كه‌م مه‌ی داده‌نرا (مه‌به‌ستی پێی ئه‌وانه بوون كه له‌گه‌لیدا بوون و مه‌یخۆر بوون). به‌ڕاستی موحه‌ممه‌د ئیقبال نموونه‌ی كه‌سێكی جێگیر‌و سه‌رڕاست بوو كه ڕووكه‌ش و فیتنه‌ی ڕ‌ۆژئاوا نه‌یگۆڕی و نه‌یجوڵاند، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه بووه پاڵنه‌رێكی به‌هێزتر له هۆشداری و ئاگاهیی به لایه‌نه ئیجابی و سه‌لبییه‌كانی ئه‌و شارستانییه‌ته‌و به هێزو توانایه‌كی ئیمانی و عه‌قڵی گه‌وره‌وه گه‌ڕایه‌وه زێد‌و باب‌و باپیرانی خۆی. جا ئایا نه‌وه‌كانی ئێمه له هه‌نده‌ران ده‌بنه خۆراكی ئه‌و شارستانییه‌ته‌وه تێیدا ون ده‌بن و خود‌و ره‌سه‌نایه‌تی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، یان چاو له موحه‌ممه‌د ئیقبال ده‌كه‌ن و دوای ئه‌زموونێكی باش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و خزمه‌ت به دین و میلله‌ت و وڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن؟! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ http://alislamnet.com/articles.aspx?id=304&selected_id=-6399919996&page_size=5&links=true* موحه‌ممه‌د ئیقبال هۆنراوه‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه به ناوی (كنا جبالا) كه لێره‌دا به عه‌ره‌بی ده‌یخه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌ری به‌ڕێز: من ذا الذي رفع السيوف**** ليرفع أسمك فوق هامات النجوم منارا كنا جبالا في الجبال وربما سرنا****علـى مـوج البحـار بحـارا بمعابد الإفرنـج كـان آذاننـا****قبل الكتائب يفتـح الأمصـارا لم تنس أفريقيا ولا صحراؤهـا****سجداتنا والأرض تقذف نـارا وكأن ظل السيف ظـل حديقـة****خضرا‌ء تنبت حولنا الأزهـار لـم نخـش طاغوتـا يحاربنـا****ولو نصب المنايا حولنا أسوارا ندعو جهارا لا إله سوى الـذي****صنع الوجود وقـدر الأقـدارا ورؤسنا يـارب فـوق اكفنـا****نرجوا ثوابك مغنمـا وجـوارا كنا نري الأصنام مـن ذهـب****فنهدمهـا ونهـدم فوقهاالكفـارا لو كان غير المسلمين لحازهـا****كنزا وصاغ الحلي والد ينـارا ومن الألى ِِِِحملوا بعزم أكفهم ********** باب المدينة يوم غزوة خيبرا أم من رمى نار المجوس فأطفئت ********** وأبان وجه الحق أبلج نيرا ومن الذي بذل الحياة رخيصة **********ورأى رضاك أعز شئ فاشترى نحن الذين إذا دعوا لصلاتهم**********والحرب تسقي الأرض جاما أحمرا جعلوا الوجوه إلى الحجاز وكبروا **********في مسمع الروح الأمين فكبرا ما بال أغصان الصنوبر قد نأت**********عنها قماريها بكل مكان وتعرت الأشجار من حلل الربى**********وطيورها فرت إلى الوديان يارب إلا بلبلا لم ينتظر********** و‌حي الربيع ولا صبا نيسان ألحانه بحر جرى متلاطما********** فكأنه الحاكي عن الطوفان يا ليت قومي يسمعون شكاية**********هي في ضميري صرخة الوجدان اسمعهموا يارب ما ألهمتني **********وأعد إليهم يقظة الإيمان أنا أعجمي الدن لكن خمرتي**********صنع الحجاز وكرمها الفينان إن كان لي نغم الهنود ولحنهم**********لكن هذا الصوت من عدنا .