جلال ا‌لدین الرومی كێیە.؟
ناوی موحەممەدی كوری موحەممەدی كوڕی حوسەینی كوری بەهائەددینی بەلخییە ، به‌ڵام ناوبانگی به مولانا جلال ا‌لدین الرومی ده‌ركردووه ، له ساڵی 1207 زاینی- 604 كۆچی له ناوچه‌ی بلخ له ئه‌فغانستان له دایكبووه‌و له ساڵی 1273ز- 672 ك له شاری قونیه له توركیا وه‌فاتی كردووه. شاعیر ێكی بەتوانا بووە، هەروەها له فیقهی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و زانسته‌كانی تر دا شارەزا بووە ، دوا قۆناغی ژیانی خۆی بۆ ته‌سەووف یه‌كلا كردووه‌ته‌وه‌و كتێبێكی به ناوبانگی هه‌یه له‌و باره‌وه به ناونیشانی مەسنەوی كه بریتیه له كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌ك له لای موریده‌كانی به (الكتاب المقد‌س) ی تصوف پێناسه ده‌كرێ ،هه‌روه‌ها جلال ا‌لدین سه‌رۆكایه‌تی ڕێبازێكی ته‌ریقه‌ته‌تیشی كردووه پێی ده‌وترێ تەریقەتی مەولەوی. له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا له گه‌ڵ باوكی چووەته به‌غدا و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌وێ بوونە و دواتر كۆچیان كردووە بۆ زۆر شوێن و وڵات و دواجار به بانگهێشتی سوڵتانی سه‌لاجیقه‌كان له قۆنیه جێگیر بوون ، له‌وێ جلال ا‌لدین بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رقاڵی وانه‌وتنه‌وه و كتێب نووسین بووه، به‌ڵام له‌ده‌وروبه‌ری ساڵی 642 كۆچی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له ژیانیدا درووست بووە ، ئیدی له‌و ڕۆژه‌وه وازی له دونیا هێنا و ده‌ستی كرد به نووسینی شیعری ته‌سه‌ووف و گرنگیدان به وێرد و گوێگرتن له مۆسیقا وه‌كو ڕێگایه‌ك بۆ به هێزكردنی لایه‌نی ڕوحی خۆی و هاوكات گه‌یشتنی خۆی و گه‌یاندنی موریده‌كانی به خوا، به‌تایبه‌تی له پاش كوژرانی هاوڕێیه‌كی زۆر خۆشه‌ویستی كه سۆفییه‌كە به گومڕایی بە ناوبانگ بوو كە ئەویش شەمسی تەبرێزی ده‌ناسرێ، مردنی شەمس وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی له ژیانی جلال ا‌لدین دا درووست كرد، ئینجا ئەو به جارێك له تصوف دا ڕۆچوو، بەڵام به واتا خراپه‌كه‌ی تصوف كە بواری هیچ پینە و پاساو بۆ هێنانەوەیەكی بۆ نەهێشت و لە گومڕاییدا بە تەواوی ڕۆچوو! به‌رهه‌مه‌كانی جەلالی ڕۆمی به گشتی بریتین له: (الرباعيات ، ديوان الغزل ، مجلدات المثنوي الستة ، المجالس السبعة ، رسائل المنبر، فیه ما فیه...) كه به‌گشتی به فارسی نووسراون و لە بازنەی باسەكانی ته‌سه‌ووفدا دەخولێنەوە. به‌رهه‌مه‌كانی جەلالی ڕۆمی بۆ زۆرێك له زمانه‌كانی جیهان وه‌رگێڕدراوه‌و له‌به‌ر بیروباوه‌ڕەكانی ئەو ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری مۆسیقا وسه‌ما كردن ، گۆرانی بێژه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا وه‌كو (مادۆنا) كردوویانه به گۆرانی. به ناوبانگترین و گوماناویترین كتێبه‌كانی بریتین له (المثنوي) كه لایه‌ن (محمد عبد السلام كفافي ) وه‌رگێڕدراوه‌ته سەر زمانی عه‌ره‌بی ، تێیدا به ڕوونی ده‌ڵێت كه ئه‌م كتێبه‌ی له لایه‌ن خواوه به ئیلهام بۆ هاتووه ، خۆیشی له ڕاستیدا به گشتی له به‌سه‌رهاته‌كانی كتێبی (كلیلة و دمنة) و بیروباوه‌ڕه‌كانی بیردۆزه‌ی (وحدة الوجود) و بیروبۆچوونه‌كانی الحلاج و ابن عربي و السهروردي و كه‌سانی هاوشێوه‌ی ئەوانی تێدایە و لەوانی وه‌رگرتووه ، به‌ڵام به دەربڕین و هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌یانخاته ڕوو! جلال ا‌لدین الرومي كە لەناو كورددا بە مەولانا باوبانگی دەركردووە ولەڕاستیشدا نادرووستە مەولانای پێ بوترێت! ئه‌گه‌رچی بانگه‌شه‌ی پیغه‌مبه‌رایه‌تی نه‌كرووه به‌ڵام وه‌سفی كتێبه‌كه‌ی خۆی كردووه به‌وه‌ی كه (لا یأتیه الباطل من بین یدیه ولا من خلفه) كە ئەوە تەنها سیفەتی قورئانی پیرۆزە و به ڕاشكاویش ده‌ڵێت مەسنەوی ئیلهامه‌و له لای خواوه بۆم هاتووه. جلال ا‌لدین الرومی هه‌موو لادان وشەتەحات و گومڕایی و وته‌پێچه‌وانه‌كانی هەندێك ئه‌هلی ته‌سووفی له خۆیدا به زیاد كۆكردبوویه ، ئەو هیچ وتەیەكی پیچەوانەی شەرعی لەلای لاده‌رانی وه‌كو حلاج و ابن عریي و الشمس التبریزي والسهروردي و هاوشێوه‌كانیان نەبووە لای خۆی بەرجەستەی نەكردبێت، بۆ نموونە: 1- سوجده‌ی بۆ براوه‌و خۆیشی سوجده‌ی نه‌ك بۆ موسوڵمان به‌ڵكو بۆ گاور و جوله‌كه‌ش بردووه . 2- باوه‌ڕی به هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ئاییه‌نه‌كاندا نه‌بووه و هەر هەمووی بەڕاست و بە حەق زانیوە، به‌ڵكو كاتێك جوله‌كه‌یه‌ك پرسیاری لێ ده‌كات دینه‌كه‌ی من باشتره یان دینه‌كه‌ی تۆ؟ پێی ده‌ڵێت دینه‌كه‌ی تۆ . 3- مۆسیقا و سه‌ماكردن و خولانه‌وه‌ی موریدی به‌ده‌وره‌ی خۆیدا به چاكترین ڕێگا داناوه بۆ عیبادەت و الله په‌رستن . 4- به پاساوی جۆراجۆرەوە، سنووره‌كانی ڕه‌وشتیشی به ناو زیكر و فه‌ناء و وحده الوجود و وحدة الشهود به شێوه‌یه‌ك به‌زاندووه ناگونجێت و نەشیاوە بە راشكاوی باسی لێوە بكرێت. 5- له زۆر جێگه‌ی مه‌سنه‌وییه‌كه‌یدا جیاوازی له نێوان خالق و مه‌خلوق دا ناكات ،باسی خۆشه‌ویستی خوا‌و عه‌شقی خوا به شێوازێك ده‌كات هه‌رگیز له گه‌ڵ مه‌زنی په‌روه‌ردگاردا ناگونجێت، كوت ومت وەكو ئەوەی باسی ئافرەتیك بكات وایە . 6- وه‌سفی الله به ده‌ریا ده‌كات و بوونه‌وه‌ریش بە شه‌پۆله‌كانی . 7- كتێبه‌كانی لێوان لێ‌ون له وته‌ی ناڕوون و واتای خراپ كە جگە لە تەفسیری خراپ نەبێت هیچی تر هەڵناگرێت. 8- جاروباریش هه‌ندێ قسه‌و شیعری هه‌یه خه‌ڵكی ساده‌ی پێ ده‌خه‌ڵه‌تێت وه‌كو خۆڵ له چاوكردن ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕه تێكگیراوه‌كانی له گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئیسلامی‌دا . 9- سه‌رباری هه‌موو بیروباوه‌ره ناكۆكه‌كانی له گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌تدا ، كه‌سێكی به كرێگرته بووه بۆ مه‌غۆله‌كان و وه‌سفی جه‌نگیزخانی وه‌كو پێغه‌مبه‌رێك كردووه ، هه‌ندێ له سه‌ركرده سه‌ربارزییه‌كانی ئه‌وانیشی به ئه‌ولیا وه‌سف كردووه ، كاتێكیش عه‌لائی كوڕی له شه‌ڕی دژ بە مه‌غۆله‌كان ده‌كوژرێت ئه‌و ڕازی نابێت نوێژی له‌سەر بكات! وه‌كو شاعیرێكی به ناو بانگ و به تواناش یه‌ك كۆپلە شیعری نییه باس له كاره‌ساتی هاتنی مه‌غوله‌كان و ئه‌و ڕه‌شه كوژییه‌ی ئەوان لە بەغدا و شوێنەكانی تر بكات، ئه‌مه له كاتیكدایه كه شاعیری بەناوبانگ سه‌عدی شیرازی به عه‌ره‌بی و فارسی یش له‌و باره‌وه شیعری هه‌یه، بۆ نموونە قەسیدەی (الرائیة) كە تێیدا وتوویەتی: نسيمُ صَبا بغدادَ بعدَ خَرابِها *** تَمَنّيتُ لو كانتْ تَمُرُّ على قبري 10- هه‌ر كام له كتێبه‌كانی جلال ا‌لدین الرومي بخوێنیته‌وه ئه‌و ڕاستیه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و زیندووكه‌ره‌وه‌و میراتگری هه‌موو گومڕاكانی پێش خۆی بووه لەلادەرەكانی وه‌كو الحلاج و ابن عربي و سوهرەوەردی . ئه‌مانه‌ش كه ئاماژه‌ی بۆ كرا و زۆر له‌وه‌ش زیاتر له خودی كتێبه‌كانیدا هاتووه‌و له‌لای ئه‌و مێژووناسه‌ش كه خۆیان به موریدی ئه‌و زانیوه بۆ نموونە (الأفلاكی) وه‌كو مناقب و شانازی باس كراون و جێگای گومان نین . سه‌باره‌ت به بۆچوونی پیاوێكی به‌ڕێز وه‌كو (أبو الحسن الندوي) كه له نێو كتێبی (رجال الفكر والدعوة) باسی كردووه بێگومان هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كردووه به هه‌رچی پاساوێك بووبێت ، چونكه گومرایی جلال ا‌لدین الرومي و لادانه‌كانی له هێڵه پانه‌كانی ئیسلام له‌وه ئاشكراتره له‌كه‌س شاراوه بێت چجای له ئه‌بو لحه‌سه‌نی نه‌ده‌وی ، زۆریش جێگای سەرسوڕمانە ئه‌و پیاوه‌ی كه (ماذا خسر العالم) و كتێبە ناوازەكانی تری نووسیوە، كه‌سێكی لاده‌ری وه‌كو جەلالی ڕۆمی به چاكسازو بانگخواز بزانێت. پێویستیشە وەكو بەرچاوڕوونییەك بۆ موسوڵمانی كورد كە زانیاری ناڕاستی زۆر لەسەر جەلالی ڕۆمی پێ وتراوە، كتێبێكی وەكو ( أخبار جلال ا‌لدین الرومي)ی أبو الفضل القونوي وەرگێڕدرێتە سەر زمانی كوردی بۆ ئەوەی ڕاستیەكان دەربارەی ئەو كەسایەتییە بزانێت وچیدی خۆڵی لەچاو نەكرێت، هیچ نەبێت بۆ ئەوەی ئەم شاڵاوی بریقەداركردن و لە خۆڕاو بێ بنەمای زانستی جوان كردنەی جەلالی ڕۆمی كە مەبەستی جۆراوجۆری لە پشتە بزانرێت كە پێچەوانەی بنەماكانی بیروباوەڕی ئیسلامە ئیتر دوای ئەوە هەركێ ئازادە چۆن تەماشای ئەو پیاوە بكات. ئەگەرچی هەركەسێكی باش كە ستایشی جەلالی ڕۆمی كردبێت جێگای سەرسوڕمانەو وگومان ئەبرێت حەقیقەتی ئەوی نەزانیبێت یان نەیتوانیبێت بەناو هەزاران هۆنراوەی ئەو لەمەسنەویدا بكۆڵێتەوە و لەگەڵ عامێ چوونەتە شامێ، به‌ڵام هاوكات جێگای تێڕامان و ئاماژە بۆ كردنیشە كە جەلالی ڕۆمی بووه‌ته جیگای ڕێز‌و و به‌رگری لێكردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاویان به ئیسلامدا هه‌ڵنایه‌ت لە نەسرانی و عەلمانی و هەموو تاقم و تایەفەیەك كە ئیسلامی قبوڵ نییە بەڵام ئەوی قبوڵە! هەروەها هەموو ئەوانەی كە لادانی فیكری و بیروباوەڕیان هه‌یه ، ته‌نانه‌ت له ڕۆژئاوادا ئه‌و په‌ڕی بایه‌خ به به‌رهه‌مه‌كانی دەدەن و گۆرانی بێژه‌كانی ڕاپ شیعر و هۆنراوەكانی ده‌كه‌نه گۆرانی ، ئایا ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تی حه‌قیقه‌تی ئیسلامی بكردایه هیچ بایه‌خێكی پێده‌درا؟. له كۆتاییدا پێویستە بوترێت جێگای نكۆڵی كردن نییە كە جلال ا‌لدین شاعیرێكی گه‌وره وبەتوانا بووه ، وته‌كانی پڕ مه‌عنا و خۆش و كاریگه‌ر بوونه ، هاوكات بەدەر لە قسە خراپ و ناكۆكەكانی لە گەڵ عەقیدە و شەریعەتی ئیسلامدا لەولاشەوە قسه‌ی باش و گونجاویشی له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا هه‌یه ، به‌ڵام عیبره‌ت به‌و هه‌موو لادان و هه‌ڵه گه‌ورانه‌یه‌تی كه له ڕێبازی هه‌موو زانایانی ئیسلام لایداوه‌و پێچه‌وانه‌یان بووه له كردار‌و گوفتاریدا. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە: - (الأعلام) خیر ا‌لدین للزركلي. - (أخبار جلال ا‌لدین الرومي) ، أبو الفضل القونوي . -چه‌ند بابه‌تێكی تایبەت بە ئەو له سایتەكانی (ملتقی أهل الحدیث) و(صید الفوائد) و(ویكیبیدیا) كە ئەوانیش زیاتر لە كتیبەكەی أخبار جلال ا‌لدین الرومي و كتێبەكەی الأفلاكي سوودیان بینیوە. ئامادە و نووسینی: م. إحسان برهان ا‌لدین