به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سوپاس بۆ خوا زانایان زۆرن و ده‌ستیان ڕه‌نگینه له خزمه‌تی ئیسلام و موسوڵمانان. ئێمه‌ش وه‌کو ده‌نگی ئیسلام به‌کارێکی باش و مافی خۆمانی نازانین زمانمان له زه‌می زانایان به‌کار بهێنین.. هه‌موو که‌س لێی وه‌رده‌گیرێ و لێشی ڕه‌د ده‌کرێته‌وه، بۆیه ته‌نها ناوی هه‌ندێ له زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌خه‌ینه ڕوو، ئه‌وانه‌ی ئێمه به ئه‌هلی خێر و عیلم و ته‌قوایان ده‌ناسین. ئه‌گه‌ر سه‌رنجیشتان هه‌یه له‌سه‌ر زانایه‌ک یاخوود که‌سایه‌تییه‌کی ناسراو ئه‌وا ده‌توانن ناویمان بۆ بنێرن هه‌تاوه‌کو ئێمه‌ش به ئینسافه‌وه ڕای خۆمانی له‌سه‌ر بڵێین. ١/ زانای پایه‌به‌رز شێخ ئیبن باز(موفتی وڵاتی حه‌ره‌مه‌ین له کاتی خۆی) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت. ٢/ زانای پایه‌به‌رز شێخ ئیبن عوثه‌یمین-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- زانای شه‌رعناسی لێکۆڵه‌ره‌وه و موفه‌سیر. ٣/ زانای پایه‌به‌رز شێخ موحه‌مه‌د ناصرالدین الألباني-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی فه‌رمووده، عه‌لامه‌ی سه‌رده‌م. ٤/ زانای پایه‌به‌رز شێخ سلمان بن فهد العودة. شێخ و شاره‌زا له دین و ژین. ٥/ زانای پایه‌به‌رز شێخ سه‌فه‌ر الحوالي. ٦/ زانای پایه‌به‌رز شێخ موحه‌مه‌د حه‌سان ، له خواترس و شاره‌زا و نه‌به‌ز. ٧/ زانای پایه‌به‌رز شێخ موحه‌مه‌د حه‌سه‌ن یه‌عقوب، له خواترس و شاره‌زا و نه‌به‌ز. ٨/ زانای پایه‌به‌رز شێخ ئه‌بووئیسحاقی حووه‌ینی، قوتابی ئه‌لبانی و زانای فه‌رمووده و نه‌به‌ز له هه‌ڵوێست. ٩/ زانای پایه‌به‌رز شێخ عه‌بدوڵڵا فۆزان. ١٠/ زانای پایه‌به‌رز شێخ صلاح الصاوي. سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی شه‌رعناسانه له ئه‌مه‌ریکا. ١١/ زانای پایه‌به‌رز شێخ حامدی کوڕی عه‌بدوڵڵای ئه‌لعه‌لی. زانای به‌هه‌ڵوێستی قاره‌مان. ئه‌مانه و چه‌نده‌ها زانای تری پایه به‌رزی دڵسۆزی ئه‌م ئیسلامه، خوای گه‌وره هه‌موویان بپارێزێ و ڕایانبگرێ له‌سه‌ر دینه‌که‌ی و بتوانن لێپرسراوێتی ئه‌م دینه به‌رده‌ام هه‌ڵبگرن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.