به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: كاك ئه‌حمدی موفتی زاده پیاوێكی خواناس و بۆخوا سوڵحاو بوو، زۆر لێبڕاوانه له پێناو دینی خوادا تێده‌كۆشا، وه زۆر ڕِۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ به‌رگری كردن له‌مافه‌كانی گه‌لانی ئێران، و به‌تایبه‌تی ئه‌هلی سوننه و له‌و پێناوه‌شدا و له‌سه‌ر پێداگری و خۆڕاگری ته‌مه‌نی موباره‌ك و گیانی پیرۆزی به‌خشی، وه ژیان و وه‌فاتی ئه‌و زاته‌ش په‌ڵه‌یكی ڕِه‌شی تره به نێوچاوانی سیاسه‌تی جیاخوازیانه‌ی حكومه‌تی ئێرانه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و زاته هیچ هه‌ڵه‌ی نه‌بووه و هه‌موو بۆ چوونه‌كانی ڕاستن، به‌ڵكوو وه‌كو سه‌رجه‌م زانا و خواناسان زۆر جار و له‌زۆر جێ‌دا بۆچوو‌نه‌كانی ڕِاستن و زۆر ناوازه‌ن، و له‌وانه‌شه له هه‌ندێك بابه‌تدا نه‌یپێكابێت، و سه‌رچاوه‌ی ئاینی ئێمه ته‌نها قورئان و سوننه‌ته، پاكی و بێگه‌ردی و ته‌واوی ته‌نها شایه‌نی په‌روه‌ردگاره. وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه حه‌زره‌تی فاتیمه له به‌رچی وه‌فاتی كردووه مێژوونوسان ده‌ڵێن: به‌هێزترین ڕِه‌ئی ئه‌وه‌یه؛ فاتیمه كه بچوكترین كچی پێغه‌مبه‌ره له‌دوای شه‌ش مانگ له وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له شه‌وی سێشه‌ممه له‌سێهه‌م ڕِۆژی ڕه‌مه‌زان، له ساڵی یازده‌ی كۆچی، له ته‌مه‌نی(٢٩) ساڵیدا له‌سه‌ر ساغی وه‌فاتی كردووه و هیچ نه‌خۆش نه‌بووه به‌ر له وه‌فاتی. وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئیمامی عومه‌ر-ڕِه‌زای خوای لێبێت- هیچ ڕِۆڵی هه‌بووه له وه‌فاتی یان نا؟ نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه نه‌بووه و هیچ كام له سه‌رچاوه باوه‌ڕِپێكراوه‌كان باسی شتێكیان له‌و بابه‌ته‌وه نه‌كردووه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.