به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئوسامه بن لادن، پیاوێکی ئه‌م ئیسلامه‌یه، مێژوویه‌کی پاک و پڕ تێکۆشانی به گیان و ماڵی هه‌یه له ڕێی خوادا، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می ڕزگارکردنی ئه‌فغانستان.. له‌و که‌سانه‌یه که نه‌یویستووه خۆفرۆشی و دینفرۆشی بکات، خاوه‌نی ئه‌زموون و ته‌جروبه‌یه‌کی زۆری مه‌یدانی جیهاد و تێکۆشانه، هه‌ڵگری فیکر و بیروهۆشێکی تایبه‌تی خۆیه‌تی، وه‌کو هه‌موو که‌سێکی تر هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌کانی ئه‌گه‌ری پێکان و هه‌ڵه‌شن، ڕه‌نگه له هه‌ندێ شت پێکاوێتی و له هی تریش هه‌ڵه‌ی کردووه، له‌لای هه‌ر کۆمه‌ڵ و تاکێکی موسوڵمان به جۆرێک ناسێنراوه، بۆچوونی ئێمه‌ش له ئه‌وه‌نده زێتر ڕه‌نگه زیاده‌ڕه‌وی بێت له پیاهه‌ڵدان یاخوود توانجلێدانی، ئێمه‌ش پێوه‌ر و حاکم نین له‌سه‌ر که‌س هه‌تاوه‌کو خه‌ڵکی چاوه‌ڕێی فه‌توای ئێمه بن له‌باره‌وه‌ی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.