به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: شێخی ئیسلام موحه‌ممه‌دی کوڕی عه‌بدولوه‌هاب زانایه‌کی خواناسی چاکسازی دینی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری بووه. توانیوێتی له سه‌رده‌می خۆیدا خه‌ڵکێکی زۆر له بیدعه و خورافات و لاڕێی بگێڕێته‌وه بۆ ڕێبازی پێشه‌نگی ساڵحمان (السلف الصالح). بۆ خۆی به‌رنامه و ڕێگه‌یه‌کی داهێنراوی نه‌بووه، به‌ڵکوو ته‌نها زیندووکه‌ره‌وه‌ی ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵه‌کانی بووه. له‌وباره‌شه‌وه وته‌ی زۆری هه‌یه وه‌کوو: "لست ولله الحمد أدعوا إلی مذهب صوفي أو فقیه أو متكلم أو إمام من الأئمة الذین أعظمهم مثل ابن القیم والذهبي وابن كثیر وغیرهم، بل أدعوا إلی الله وحده لا شریك له، وأدعو إلی سنة رسول الله صلی الله علیه وسلم التی أوصی بها أول أمته وآخرهم وأرجوا أنی لا أرد الحق إذا أتاني، بل أشهد الله وملائكته وجمیع خلقه إن أتانا منكم كلمة من الحق لأقبلها علی الرأس والعین، ولأضربن الجدار بكل ما خالفها من أقوال أئمتي حاشا رسول الله (صلی الله علیه وسلم) فإنه لا یقول إلا الحق ... " مؤلفات الشیخ محمد بن عبدالوهاب - القسم الخامس (الرسائل الشخصیة) ص٢٥٢. واته: من که‌سێك نیم شوکر بۆ خوا که بانگه‌شه بکه‌م بۆ بۆچوونێکی سۆفیگه‌ری یان شه‌رعناسی یان ئه‌وانه‌ی له ئه‌هلی که‌لامن یان پێشه‌وایه‌ك له‌و پێشه‌وایانه‌ی به‌گه‌وره‌یان ده‌بینم وه‌کو ئیبن ئه‌لقه‌ییم و زه‌هه‌بی و ئیبن که‌سیر و ئه‌وانی تریش، به‌ڵکوو من ته‌نها بانگ ده‌که‌م بۆ لای خوای بێهاوه‌ڵ و هه‌روه‌ها بانگه‌واز ده‌که‌م بۆ لای سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم). ئه‌وه‌ی که وه‌سیه‌تی ئه‌وه‌ڵ و دوایینی ئوممه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر کردووه و من ئومێدم وایه که ڕاستی و هه‌ق ڕه‌ت ناکه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر ڕووم تێبکات، به‌ڵکوو خوا و مه‌لائیکه‌کانی و هه‌موو دروستکاراوه‌کانی ده‌که‌مه شاهێد که ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئێوه ڕاستییه‌ك هات بۆمان وه‌ریبگرم له‌سه‌ر سه‌ر و له‌سه‌ر چاو و هه‌رچییه‌کیش له پێشه‌واکانی خۆمه‌وه ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی هه‌قه فڕێی بده‌م و بیکێشم بە دیواردا، حاشا بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و له ڕاستی زیاتر هیچی تری نه‌وتووه. موحه‌ممه‌دی کوڕی عه‌بدولوه‌هاب-ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- له ساڵی (١٧٠٣)ی زایینی له‌دایك بووه له ناوچه‌ی عویه‌ینه و هه‌ر له‌وێ له‌لای باوکی قورئان و عه‌ره‌بی و فه‌رمووده‌ی خوێندووه و ته‌مه‌نی هێشتا له بیست ساڵ که‌متر بووه. له‌و کاته‌دا که باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی ڕوو له تێکچوون و هه‌ڵدێر بوو، نه‌فامی و بیدعه‌ی وه‌کو سه‌ربڕین بۆ غه‌یری خوا و په‌نابردنه به‌ر مردوو و پیرۆزیی به دار و به‌رد باڵی کێشابوو به‌ناو خه‌ڵکی و له‌ولاشه‌وه زانایان لایاندابوو له ڕێبازی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌و ده‌هات گفتوگۆ و ئامۆژگاری ده‌کردن هه‌تا ڕاده‌یه‌ك فشاریان خسته سه‌ر و گه‌یشته ئه‌وه‌ی باوکی ئه‌وێ به‌جێ بێڵێ و ڕوو بکاته (حریملا‌ء). شێخ له‌وێه‌وه به‌ره مه‌ککه له‌دوای حه‌جج به‌ره‌و مه‌دینه که‌وته ڕێ و ماوه‌یه‌ك مایه‌وه و له‌لای ئیبن سه‌یفی زانا خه‌ریکی فێربوون بوو، پاشان به‌ره‌و نه‌جد و جێگه‌ی تر هه‌تاوه‌کوو پێگه‌یشت و بووه زانای به‌ناوبانگ. بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه عویه‌ینه و له‌گه‌ڵ هاوده‌مه‌کانی بێت، له‌وێ ئه‌میره‌که‌ی (عوسمانی کوڕی موعه‌مه‌ر) پێشوازی لێکرد و ئیتر بانگه‌وازه‌که‌ی ده‌نگی دایه‌وه و له زۆر لاوه پشتگیریی بۆ دروست بوو، له هه‌مان کاتیش‌دا ناحه‌ز و دوژمنانی زۆر بوون. له‌دوای ئه‌و شۆڕش به‌رپا و به‌هێز بوو، ڕووی کرده (الدرعیة) و له‌وێ به‌یعه‌تی دایه ئه‌میره‌که‌ی له‌سه‌ر دینی خوا و پێغه‌مبه‌ر و جیهاد له‌ڕێی خوا و چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌ته‌که‌ی. جه‌نگه‌کان به سه‌رپه‌رشتیی ئیبن مه‌سعوود و شێخ بوو له‌دژی ئه‌میری ڕیاز و هه‌تاوه‌کوو باره‌که به سه‌رکه‌وتنی ئیبن مه‌سعوود کۆتایی هات و دواتریش ده‌سته‌ڵات که‌وته لای کوڕه‌که‌ی(عبدالعزیز). به‌وه‌ش شێخ له‌و کاته‌وه بواری بانگه‌وازه‌که‌ی زیاتر بۆ ئاسان بوو و ئیتر بانگه‌وازی ڕێبازی سه‌له‌ف و قورئان و سوننه‌ت باڵی کێشایه‌وه به‌سه‌ر وڵاتی حه‌ره‌مه‌یندا. شێخ -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت: "إنی – ولله الحمد – متبع ولست بمبتدع، عقیدتی ودیني الذي أدین به هو مذهب أهل السنة والجماعة الذی علیه أئمة المسلمین مثل الأئمة الأربعة وأتباعهم إلی یوم القیامة." واته: من سوپاس بۆ خوا شوێنکه‌وتووم و داهێنه‌ر نیم، بیروباوه‌ڕم و دینم که دینداری خوای پێده‌که‌م له‌سه‌ر بۆچوونی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، که له‌سه‌رێتی پێشه‌وایانی موسوڵمانان وه‌کوو چوار پێشه‌وایه‌که و شوێنکه‌وتوانیان هه‌تاوه‌کوو ڕۆژی دوایی. له‌ڕاستیدا شێخ نوێکه‌ره‌وه‌ی دین بووه له سه‌رده‌می خۆی هه‌روه‌کوو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: خوای گه‌وره له هه‌ر سه‌د ساڵێك یه‌کێك ده‌نێرێت کاروباری دینه‌که‌یان بۆ نوێ بکاته‌وه. "إن الله یبعث لهذه الأمة علی رأس كل مائة سنة من یجدد لها دینه." رواه أبوداود. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: "إن الإیمان لیأرز إلی المدینة كما تأرز الحیة إلی جحرها." رواه مسلم. واته: ئیمان و ئیسلام به‌دڵنیایییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه سه‌رله‌نوێ له مه‌دینه هه‌روه‌کچۆن مارێك له کونی خۆی دێته‌وه ده‌ر. یان ده‌فه‌رموێت: "إن ا‌لدین لیأرز إلی الحجاز كما تأرز الحیة إلی جحرها ولیعقلن ا‌لدین من الحجاز معقل الأرویة من رأس الجبل إن ا‌لدین بدأ غریبا ویرجع غریبا فطوبی للغربا‌ء الذین یصلحون ما أفسد الناس من بعدی من سنتی." رواه الترمذی. واته: ئه‌م دینه هه‌ڵده‌کاته‌وه (وه‌کوو خۆی) له حیجازه‌وه هه‌روه‌کچۆن مارێك له کونی خۆیه‌وه دێته‌وه‌ده‌ر. سوێند به خوا دینیش له حیجاز ده‌پارێزرێت به وێنه‌ی قه‌ڵایه‌ك له‌سه‌ر لووتکه‌ی چیایه‌ك. به‌ڕاستی دین به‌غه‌ریبی ده‌ستی پێ‌کرد و به‌غه‌ریبیش ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه خۆشبه‌ختی بۆ غه‌ریبان، ئه‌وانه‌ی چاکی ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی له دوای من تێکیان داوه له سوننه‌تم. شێخی ڕه‌حمه‌تی وه‌کوو له چه‌ندین شوێندا خۆی فه‌رموویه‌تی که شتێکی نوێی دانه‌هێناوه، به‌ڵکوو ته‌نها ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و شوێنکه‌وتووانی زیندوو کردۆته‌وه له‌کاتێکدا خه‌ڵكی به‌هۆی نه‌فامی و بیدعه‌وه له‌بیریان کردووه. ئه‌وه‌ش جێی سه‌رنجه هیچ موسوڵمانێکی شاره‌زا و سوننه‌تدۆست ڕقی له‌و پیاوه نابێته‌وه، مه‌گه‌ر بیدعه‌کاران و نه‌فامانی وێنه‌ی شیعه و سۆفی و شێخ و ده‌روێشان که دیندارییه‌که‌یان له‌سه‌ر بنچینه‌ی بیدعه و خورافات دامه‌زراوه. شێخ دژی پاڕانه‌وه له غه‌یری خوا بووه، دژی سه‌ربڕین بۆ غه‌یری خوا بووه، دژی به‌رزکردنه‌وه و پیاهه‌ڵدانی به‌نده بووه له خۆی زیاتر، ئه‌وانه‌ش شوێنکه‌وتووی بیدعه و ئاره‌زووه‌کان، ئه‌و کارانه پیرۆز ده‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌یه خۆشیان به بانگه‌وازه‌که‌ی شێخی وه‌هاب نایه‌ت. ئه‌وه‌ش که ناوی ده‌نێن وه‌هابی، ته‌نها ناشرینکردن و ته‌سککردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی هه‌قه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌ده‌وری کۆ نه‌بنه‌وه! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.