به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌موویان به زانا و خزمه‌تکاری ئیسلام ده‌زانین، هه‌موویان جێده‌ستیان دیاره به‌سه‌ر ڕابوون و ژیانه‌وه‌ی موسوڵمانان له‌م سه‌ده‌یه‌ی تێیدا ده‌ژین، هه‌ر یه‌که‌یان به موجاهیدێک ده‌بینین له ڕیزی پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئیسلام، ئه‌حمه‌د دیدات-ڕه‌حمه‌تی خوا لێی بێت کارێکی کردووه به سوپایه‌کی ئیسلام نه‌کراوه ئه‌ویش بریتی بووه له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گومان و به‌تاڵییه‌کانی نه‌ساڕا، به‌ڵکو به ده‌یان و سه‌دان که‌سی له هه‌وڵه‌کانی به‌گاورکردن ڕزگارکردووه، بۆته هۆکاری هیدایه‌تی سه‌دان و هه‌زاران گاور و ناموسوڵمان، شێخ عدنان عه‌رعور موجاهیدێکی زانای به‌غیره‌ته، یه‌کێکه له‌و پیاوه جوامێرانه‌وه‌ی توانیوێتی بۆه‌ستێته‌وه له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی ته‌شه‌یع و شیعه‌گه‌رێتی، پیاوێکی ئیسلامه و هه‌رچی موسوڵمان بێت خۆشی ده‌وێت و ئه‌وه‌ش نه‌زان و دوژمنی ئیسلامه ده‌یبوغزێنێت، شێخ عورێفی زانای گه‌نجی به‌توانای بانگخوازه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌روه‌کو به‌رنامه‌که‌ی(ضع بصمتک) جێده‌ستی دیاره و کاریگه‌ره، خاوه‌نی هه‌ڵویستی مه‌ردانه‌یه له به‌رامبه‌ری هه‌موو گۆڕانکارییه‌کانی گۆڕه‌پانی ئیسلامیی، خۆشی ده‌وێت هه‌رچی موسوڵمان بێت و ده‌یبوغزێنێت ئه‌وه‌ی نه‌زان و دوژمنی ئیسلام بێت. خۆزگه ده‌خوازین کاتێک ده‌گه‌ڕێینه‌وه قیامه‌ت، به‌وێنه‌ی کرده‌وه و خزمه‌ته‌کانی ئه‌وان بۆ ئیسلام و موسوڵمانان ڕووبه‌ڕووی خوای گه‌وره ببینه‌وه، ئه‌وه‌ش به حوکمی ئه‌وه‌ی ده‌یزانین و خوای گه‌وره‌ش هه‌مووان باشتر ده‌ناسێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.