به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خه‌لیفه هاروونه ڕه‌شید -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- یه‌کێك بووه له خەلیفه ناوداره‌کانی خه‌لافه‌تی ئیسلام و له سه‌رده‌می ئه‌ودا فتوحاتی ئیسلام زیاتر به‌ره‌وپێش چوون و زانست و زانیاری له به‌غدادی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلام له‌وپه‌ڕی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردندا بووه. ئه‌و بوو ڕووی ده‌کرده هه‌ور و ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی ئاسمان، له هه‌رجێیه‌ك ده‌ته‌وێت باران ببارێنیت بیبارێنه، خه‌رمان و حاسڵاته‌که‌ت هه‌ر دێته‌وه بۆ لام بۆ (بیت المال) و لێره‌وه دابه‌شی ده‌که‌ینه‌وه. هاروونه ڕه‌شید -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- له ساڵی (١٤٨ی کۆچی) له‌دایك بووه. له ساڵی (١٧٠ی کۆچی) خه‌لافه‌تی وه‌رگرتووه و له ساڵی (١٩٣ی کۆچی)شدا وه‌فاتی کردووه. ده‌گێڕنه‌وه له‌پێشی گیانکێشانی داوا ده‌کات کفنه‌که‌ی خۆی ببینێت، کاتێك نیشانی ده‌ده‌ن، زۆر ده‌گری و ده‌فه‌رموێت: ما أَغْنَی عَنِّي مالِێة * هَڵكَ عَنِّي سُلْطانِیة. [الحاقة: ٢٨ و ٢٩]. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.