به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا به‌و باوکه ده‌ڵێین با تۆبه بکات هه‌م له به‌رامبه‌ری نیعمه‌تی خوا(منداڵی پێداوه) چونکه هه‌زاران که‌س هه‌ن له‌و نیعمه‌ته بێبه‌ش! هه‌روه‌ها له حوکمدانی به نه‌فامی به‌سه‌ر ئایه‌ته‌کانی قورئان و له‌خۆوه ته‌فسیرکردنیان! پێغه‌مبه‌رمان(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت" لیس منا من لم یرحم صغیرنا ویعرف شرف كبیرنا" رواه الترمذی. واته/ له ئێمه نییه که‌سێک به‌زه‌یی نه‌یه‌ته‌وه به‌بچووکه‌کانمان و سه‌نگی ڕێز و عیلمی گه‌وره‌کانمان نه‌گرێت. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت" الراحمون یرحمهم الرحمن ارحموا من فی الأرض یرحمكم من فی السما‌ء الرحم شجنه من الرحمن فمن وصلها وصله الله ومن قطعها قطعه الله " رواه الترمذی. واته/ به‌زییه‌کان خوای به‌زه‌یی به‌زه‌ییان پێ ده‌کات، به‌زه‌یی بن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له زه‌وین، به‌زه‌یی ده‌بێت له‌گه‌ڵتان ئه‌وه‌ی له ئاسمانه، زه‌یی سیفه‌تێکی به‌هێزه به سه‌نگه له خوای گه‌وره‌دا، هه‌ر که‌سێک گه‌یاندی خوای گه‌وره‌ش په‌یوه‌ندی به زه‌یی خۆی له‌گه‌ڵ ناپچڕێت، ئه‌وه‌ش پچڕاندی خوای گه‌وره‌ش له‌گه‌ڵی ده‌پچڕێنیت. ئه‌و بۆچی چاو له هه‌موو باشییه‌کی ئه‌م دینه ناکات، به‌ڵام له به‌هه‌ڵه گه‌یشتنی خۆی له ئایه‌تێک هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێ! ڕاستی ئه‌و باسه‌ش به‌م جۆره‌یه، مو‌سا پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خوای لێ بێت) نه‌وه‌ی ئیسڕائیلییه‌کانی کۆکرده‌وه، یه‌کێک له‌وان پرسیاری کرد که ئایا کێ زاناترین که‌سه؟ ئه‌ویش به به‌وه‌ی خۆی پێغه‌مبه‌ر بوو گومانی وابوو که خۆی له نێو مرۆڤه‌کان له هه‌موو که‌س شاره‌زاتره. به‌ڵام خوا سه‌رزه‌نشتی کرد و پێی راگه‌یاند که که‌سێک هه‌یه له هه‌ندێ عیلمدا له‌و شاره‌زاتره، ئه‌ویش کۆڵی بۆ هه‌ڵگرت و له دووی ڕۆی هه‌تا لێیه‌وه فێر بێت، یه‌کێک له‌وانه کوشتنی منداڵه‌که، حه‌زره‌تی خدر بۆیه ئه‌و کارانه‌ی ده‌کرد چونکه خه‌به‌ری له خواوه وه‌رگرتبوو ( فَوَجَدَا عَبْداً مِّنْ عِبَادِنَا آتَیْنَاهُ رَحْمَه‌ً مِنْ عِندِنَا وَعَلَّمْنَاهُ مِن لَّدُنَّا عِلْماً [الكهف:٦٥] ، له‌و کارانه‌دا عیلمی غه‌یبی پێ‌درابوو که مو‌سا نه‌یده‌زانی! چونکه پێی نه‌درابوو، ڕوواڵه‌تی ئه‌و کارانه هه‌مووی ناره‌وایی بوو، بۆیه مو‌سا پێغه‌مبه‌ر تووڕه‌یی ده‌یگرت و لێی بێده‌نگ نه‌ده‌بوو، به‌ڵام چاره‌نووسی ئه‌و کارانه له‌لای خدر ئاشکرابوون و به فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ش ده‌یکردن. سوودی ئه‌و چیرۆک و به‌سه‌رهاته بۆ ئه‌وه‌یه که که‌س نازانێت چاره‌نووس و چاکی و خراپی ڕووداوه‌کان به‌جی ده‌گات و خێر و شه‌ڕ له چیدایه! بۆیه به‌نده ده‌بێت کاتێک له خواوه به‌ڵایه‌کی له‌سه‌ر ده‌قه‌ومێت، نه‌په‌شۆکێ و ئارام بگرێ که ڕه‌نگه له دوایی به‌خێر بۆی ته‌واو بێت. به‌ڵام مێردی به‌ڕێزتان کێ پێی وتووه که منداڵه‌که‌تان گه‌وره‌بوو ناله‌بار و خراپه‌کاری لێ ده‌رده‌چێت! کێ ده‌زانێت ره‌نگه ببێته خێر بۆ خه‌ڵکێکی زۆری ده‌وروبه‌ری خۆی. پاشان گریمان که دوور بێت منداڵه‌که‌تان ناباش ده‌بێت له داهاتوو، ئه‌ی به فه‌رمانی کێ خوێنی حه‌ڵاڵ ده‌کات، کێ ئیزنی داوه!؟ مه‌گه‌ر حه‌زره‌تی خدر ده‌فه‌رموێت (ومَا فَعَلْتُهُ عَنْ أَمْري [الکهف:٨٢] واته/ من له خۆمه‌وه نه‌مکردووه، به‌ڵکوو فه‌رمانی خوای پێ بووه. که‌واته با به‌خۆیدا بچێته‌وه و له‌باتی ئه‌وه ره‌حمی زیاتری بۆ منداڵه‌که‌ی ببێت، بزانێت ئه‌و منداڵه دیاری خوایه و ڕۆژێک دێت لێی ده‌پرسرێته‌وه له‌سه‌ری، ئه‌گه‌ر زوڵمی لێ کردبووه، سزا ده‌درێت له‌سه‌ر گه‌ر خوا لێی خۆش نه‌بێت. پاشان ئازایه‌تی و به‌هێزی ئه‌م له خواردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی و بوغزییه‌تی نه‌وه‌ک له ده‌ستوه‌شاندن و ده‌ربڕینی توڕه‌ییه‌که‌ی، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت" لیس الشدید بالصرعة إنما الشدید الذي یملك نفسه عند الغضب " رواه مالک. واته/ توندی و جه‌زره‌به‌یی له‌وه‌دا نییه زۆرانبازی خه‌ڵکی بکات و لێیان به‌رێته‌وه، به‌ڵکوو توندی و به‌هێزی له‌وه‌دایه خۆی بگرێت له کاتی تووڕه‌ییدا. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.