ه‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان باسی ده‌که‌ن زۆر به‌داخه‌وه زۆرێک له‌خه‌ڵکی و موسوڵمانانیش تێی که‌وتوون-داوای یارمه‌تی و پاکی له‌خوا ده‌که‌ین- ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕؤ فه‌سادی و تاوان و سه‌رپێچی خوا زۆر بووه و بگره هۆکاره‌کانی تاوانکردنیش ئاسان و فره بووه، جاران- سه‌رده‌مێ کا خه‌ڵکی پاک و له‌خواترس زۆرتربوون- تاوان و فه‌ساد ته‌نی پێ هه‌ڵچنرا بوون و ئه‌وانه‌ش که له‌دوای فیتنه‌وه بوون ده‌ستیان بۆ ڕاده‌کێشراو که‌م و له‌رزۆک بوون، به‌ڵام وا ئێستا پاک که‌م بووه و گوناهه پێشبڕکێی له‌سه‌ر ده‌کرێ و به‌ڵكو ئیمان و چاکه‌ش غه‌ریب بوون و به‌عه‌یبه ده‌ناسرێن.. خۆگرتن له‌زه‌مانێکی وادا کارێکی ئاسان نییه به‌ڵام قورسیش نییه ئه‌گه‌ر که‌سێک کۆمه‌کی خودای له‌گه‌ڵ بێت.. ده‌بێت بزانین که ئێمه ناتوانین دوور بین له شه‌هوه‌ت و مه‌یله‌کانی دونیا مه‌گه‌ر به‌یارمه‌تی خوای به‌زه‌یی و به‌خشنده! که‌واته پێویستمان به نزیکبوونه‌وه‌یه له ئه‌و و ئه‌وه‌یه خاڵی ده‌ستپێکردن؛ له‌دوای ئیمان خواویستی له‌هه‌موو هه‌ست و جووڵه‌یه‌کی دونیایمان.. ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت که ڕه‌نجاندنی خوایه‌کی به‌زه‌یی و تووڕه‌کردنی خوایه‌کی به‌ڕه‌حم چی سوودێکی ده‌بێت ئه‌ویش له‌پێناوی هه‌ڵپه‌یه‌کی ئاره‌زووه‌کانمان؟! له‌کاتێکدا ئه‌و خوا به‌زه‌ییه ڕێگه‌ی ئاره‌زووه‌کانیشی لێ نه‌گرتووین! به‌ڵكو ئه‌و ته‌نها داوای لێکردووین که به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ریان نه‌که‌ین که له‌لای ئه‌و یاساغه. ئه‌و-پاکی و بڵندی بۆی- ڕێگه‌ی داوین بخوێن، بخوێنه‌وه، بخه‌وین، ڕابوێرین، جووت ببین، له‌هه‌موو چێژێکی پاکی ئه‌م دونیایه نۆش بکه‌ین به‌ڵام نزیکی قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی نه‌بینه‌وه، ئه‌و کاته به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو دونیامان ده‌سته‌که‌وێت له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی خودا‌ش.. برای خۆم ئامۆژگاری خۆمان و به‌ڕێزیشت ده‌که‌ین به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه.. 1/ کاتێک تاوان ده‌که‌ی بزانه که شه‌رمت له‌خوا نوقسانه و خوای گه‌وره‌ش له‌پێشتره ئێمه شه‌رمی لێ بکه‌ین، ئایا له ڕوومان دێت له‌به‌رچاوی که‌سوکارمان یان چه‌ند هاوه‌ڵێک کارێکی له‌و جۆره بکه‌ین؟! بێگومان نه‌خیر.. به‌ڵام خوای گه‌وره له‌پێشتره شه‌رمی لێ بکه‌ین، ئه‌و هه‌میشه ئاگاداری ئێمه‌یه، پرسیاریان کرد له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)، وتیان ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ته‌نیا بێت و خۆی ڕووت بکاته‌وه، ئه‌وه چؤنه؟ فه‌رمووی" والله أحق أن یستحی منه" واته/ خوا زیاتر شایسته‌یه شه‌رمی لێ بکرێت.. 2/ کاتێک بیر له‌تاوانێک ده‌که‌یته‌وه، بزانه و له‌بیریشت بێت که تۆ سه‌رپێچی کێ ده‌که‌یت؟ سه‌رپێچی ئه‌و خودایه‌ی که له‌و گه‌وره‌تر نییه و زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو دروستکراوه‌کانی.. ئه‌و شایه‌نی ئه‌ویه که هه‌موو ترسێکمان بۆی هه‌بێت، با لێی بترسین ئه‌وجا موسوڵمانێکی ڕاست ده‌بین.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ[آل عمران] واته/ له‌من بترسن ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن. ترسیش له خوا پێچه‌وانه‌ی ترسه له‌شتی تر.. ئێمه ئه‌گه‌ر له شتێک بترسین لێی ڕاده‌که‌ین، به‌ڵام که له‌خوا ده‌ترسین بۆلای ده‌گه‌ڕێنه‌وه چونکه ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی تووڕه بێت به ڕه‌حمه.. 3/ له بیرت بێت که خوای گه‌وره زۆری پێ ناخۆشه سنوری قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی بشکێنرێت، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت " إن الله تعالى يغار و إن المؤمن يغار و غيرة الله أن يأتي المؤمن ما حرم الله عليه"صححه الألباني. واته/ خوای گه‌وره غیره‌ت ده‌کات، غیره‌تی خودا‌ش له‌وه‌دایه که باوه‌ڕدارێک هه‌ستێ به‌ئه‌نجامدانی شتێک که لێی قه‌ده‌غه کراوه. 4/ زۆر که‌س هه‌بوون له‌ئه‌نجامی به‌رده‌وامییان له‌سه‌ر سه‌ر‌که‌شی و تاوان، خوای گه‌وره کۆتایی ته‌مه‌نی هێنان به‌مردن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه-خوا په‌نامان بدات- هه‌بوون گیانیان ده‌رچوو له‌کاتێک که قاپی شه‌راب به‌ده‌میانه‌وه بووه، هه‌بوون به‌سه‌ر دزیکردنه‌وه مردن و هه‌بوون به‌سه‌ر گۆرانییه‌وه، یاریکردنه‌وه،زیناکردنه‌وه چی و چی.. که‌سێکیش کاتێک سه‌یری ئه‌و حه‌رامانه ده‌کات با بیری بێت که ڕه‌نگه له‌و کاته‌دا مه‌لائیکه‌ی مه‌رگ بێت و ڕۆحی هه‌ڵکێشێت و ئه‌وجا به‌و تاوانه‌وه ڕووبه‌ڕوی خوا ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش پێی ده‌وترێت مه‌رگی ئاخر شه‌ڕ(سوء الخاتمة)، نمونه‌ی ئه‌وه‌ش وه‌ک ئه‌و ئافره‌ته‌ی له ژوورێکی پاڵتاڵکدا خۆی به‌ڕووتی نیشانی ئاماده‌بووانی ژووره‌که‌دابوو، به‌ڕووتی ڕاده‌کشێت له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی ژووره‌که‌ی و کامێرای ئیش پێکردووه بۆ بینه‌ران، به‌ڵام نازانێت ئه‌وه دواڕاکشانێتی و ئیتر هه‌ڵناسێته‌وه، یاخود وه‌ک ئه‌و پیاوه خلیجییه‌ی که خۆشه‌ویستێکی په‌یداکردبوو له وڵاتێکی ئه‌وروپی، ماوه ماوه ده‌هات سه‌ردانی ده‌کرد-هه‌ڵبه‌ت بۆ ڕابواردن- دواجار که دێت سه‌ردانی بکات، گفتیان وایه له ئوتێلێک یه‌کتری ببینن، به‌ڵام کچه بۆ ماوه‌یه‌ک دواده‌که‌وێت، ده‌گاته ڕاده‌یه‌ک کابرا بێ هیوا ده‌بێت له هاتنی کچه.. به‌ڵام کتوپر کچه‌که په‌یداده‌بێت و له‌ده‌رگای ژووره‌که‌ی ده‌دات، ئه‌ویش کاتێک لێی ده‌کاته‌وه و ده‌بینێت ئه‌وه! ئیتر له خۆشی‌دا سوژده‌یه‌کی بۆ ده‌بات، به‌ڵام چی؟ هه‌ڵناسێته‌وه و ئه‌وه دواین سوژده‌یه‌تی له ژیان به‌ڵام بۆ کێ بۆ ئافره‌تێکی داوێن پیس!! 5/ بۆچاره‌سه‌ریش؛ زۆر شت هه‌ن ده‌بێت بیانکه‌ی.. وه‌ک پڕکردنه‌وه‌ی کاته‌کانت به‌شتی باش، وه‌ک یادی خوا و هاوشێوه‌ی.. نوێژ و قورئان خوێندن و ته‌سبیحات، خوێندنه‌وه و گوێگرتن، بیرکرنه‌وه له گه‌وره‌یی خوا و ڕۆژی قیامه‌ت و مردن.. مه‌یه‌ڵه بۆشایی له ژیانت دروست بێت، هه‌رکاتێک بێ کاری خێرا شه‌یتان ئاماده‌یه و ڕاتده‌کێشێت بۆ ئه‌و شتانه.. خۆت ماندوو بکه به ئیش کردن و کاری خێر، به‌جۆرێک که له بێکاریدا ته‌نها بته‌وێت بخه‌وی و هیچی تر.. هاتوچۆی پیاوچاکان و مزگه‌وت و ده‌رس و ده‌ور بکه.. هه‌وڵ و کۆشش زیاتر بده بۆ قیامه‌تت، بزانه که ڕه‌زامه‌ندی خوا و گه‌یشتن به به‌هه‌شت ئاسان نییه و ڕه‌نجی ده‌وێت، چاکه‌کردنی زۆر و خۆگرتنه‌وه‌ی له گوناه و ئاره‌زووه‌کانی ده‌وێت.. له‌یادت بێت گه‌ر له‌به‌ر خوا خۆت بگری و واز له‌و گوناهانه بهێنی، ئه‌وه خوا ڕازی ده‌که‌ی و ئه‌و پێی خۆش ده‌بێت و پێشی ده‌زانێت و هیدایه‌ت و پاداشت و کۆمه‌کی خۆیت بۆ زیاد ده‌کات.. له ته‌وبه‌کردنیش بێ هیوا مه‌به.. خودا زۆر به‌ڕه‌حمه، ئاگاداری ده‌ڵه‌کانه.. ئه‌وه چاکییه له به‌ڕێزتان که شه‌رم ده‌که‌ی له بێ وه‌عدیت، دوعا زۆر بکه هه‌تا خوا بۆت ئاسان بکات تا بتوانی خۆت ڕزگاربکه‌ی له‌و گوناهه‌یه.. هیوادارین زیاتر هه‌وڵ بده‌ی، لات ئاسکرا بێت که هه‌موو سه‌رپێچییه‌کی نه‌فس گرانییه‌کی تێدایه به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک له دژایه‌تی له‌گه‌ڵی ئه‌و ته‌سلیم ده‌بێت و تۆش ڕزگار ده‌بیت.. خاڵێکی گرنگ؛ ئه‌گه‌ر ڕه‌به‌نی هه‌تاکو ئێستا، ئه‌وا هه‌وڵی ژن هێنان بده و به‌ڵکو ئه‌وه‌ش ببێته ئاسانکارییه‌ک له دوورکه‌وتنه‌وه‌ت له‌ئه‌و تاوانه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.