پرسیار: ئایا دروستە گۆشتی قوربانی بدەم بە دراوسێ ناموسوڵمانەكەمان ؟؟ وەڵام: بەڵێ دروستە گۆشتی خێر و قوربانی بدەیت بە كەسانی ناموسوڵمان، بەتایبەت ئەگەر خزم و كەس و دراوسێی نزیكت بن، چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: ( لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ) الممتحنة / 8. واتە: " دڵنیاش بن که خوا قهدهغهی ئهوهتان لێ ناکات که چاك ڕهفتاری و دادپهروهری بکهن لهگهڵ ئهو بێباوەڕانەدا كە جهنگیان دژ نهکردون و دژایهتی ئاینیان نهکردون و له شوێنهوارتان دهریان نهکردون، چونکه بهڕاستی خوا دادپهروهرانی خۆش دهوێت." وە پێدانی گۆشتی قوربانیش یەكێكە لەو چاكانەی كە خوای گەورە ڕوخسەتی پێداوین لەگەڵیان بكەین. 🔶️ ئیمامی مجاهد دەفەرموێت: عبداللەی كوڕی عمر (ڕەزای خوای لێبێت) مەڕێكی كردە قوربانی، پاشان وتی بە ماڵ و منداڵەكەی: ئایا بەشی دراوسێ جولەكەكەمانتان دا ؟؟ چونكە گوێم لە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بووە دەیفەرموو: (جبریل ئەوەندە ئامۆژگاری ئەكردم كە باش بم لەگەڵ دراوسێدا، هەتا وا گومانم دەبرد كە دراوسێ میرات لە دراوسێ ببات)" (رواه الترمذي (1943) وصححه الألباني) 🔶️ زانای پایە بەرز – ابن قدامە – (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرموێت: " دروستە كەسانی ناموسوڵمان لە گۆشتی قوربانی بخۆن" (المغني 9/450) . 🔶️ زانای پایە بەرز شێخ ابن باز – موفتی پێشووی وڵاتی سعودیە – دەفەرموێت: " ئەو ناموسوڵمانانەی كە لاشەڕن (واتە لە ڕیزی سوپاسی بێباوەڕاندا نین بجەنگن لەگەڵ سوپای موسوڵمانان)، دروستە خێر و خێرات و گۆشتی قوربانیان پێبدرێت" (مجموع فتاوى ابن باز 18/ 48) . لیژنەی وەڵامدانەوەی پرسیارە شەرعیەکان لە پەیجی #شێخ_احمد_کاکە_محمود