سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  مەرجەکانی قوربانیکردن.؟
مەرجەکانی قوربانیکردن و چەند زانیارییەكی گرنگ لەو بارەوە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3876

مەرجەکانی قوربانیکردن و چەند زانیارییەكی گرنگ لەو بارەوە؟

1- ئەوەی نیەتی قوربانیکردنی هەیە لەسەرەتای مانگی ذي الحجةوە تا ئەوکاتەی قوربانیەکەی دەکات سوننەت وایه هیچ موو و نینۆک لە خۆی نەکاتەوە.

2- نیەتی ئەم عیبادەتە لەدڵدایە و دەبێت مەبەست لەقوربانیەکە تەنهاو تەنها ڕەزامەندی الله تعالی بێت، وە لەکاتی سەربرینی ئاژەڵەکەدا دەڵێت: (بسم الله - الله أکبر - اللهم تقبل منی هذا منك ولك).

3- ئەو ئاژەڵانەی قوربانی پێ دەکرێت بریتیە لە (وشتر - مانگا - مەڕ - بزن). وشتر دەبێت (پێنج) ساڵی تەواو کردبێت و مانگا دەبێت (دوو) ساڵی تەواو کردبێت و بزن دەبێت (یەک) ساڵی تەواو کردبێت و مەڕ دەبێت (شەش) مانگی تەواو کردبێت .

4- ئاژەڵی قوربانی نابێت (شەل) بێت، وە نابێت (کوێر) بێت، وە نابێت (نەخۆش) بێت، وە نابێت (پیرو لاواز) بێت.

5- کاتی سەربرینی قوربانی لەدوای نوێژی جەژنەوە دەست پێدەکات، هەتا کاتی خۆرئاوابونی چوارەمین رۆژی جەژن (بەشەوو رۆژی ئەم چوار رۆژو شەوەوە).

6- مەڕ یان بزن بۆ یەك كەس دەبێت، بەڵام ئەگەر هات و ئەو كەسە سەرۆک خێزان بوو، وە ماڵ و منداڵی هەبوو ئەوا بۆ هەموویان درووستەو دەبێت، وە وشتر یان مانگا بەهەمان شێوە بۆ حەوت كەس بە سەرۆک خێزان و ماڵ و منداڵەکەیانەوە دەبێت.

7- دروستە گۆشتی قوربانیەکە بکەی بەسێ بەش لەم سێ بەشە بەشێکی بۆ خۆت و ماڵ و منداڵت، وە بەشێکی بکەی بەدیاری بۆ خزم و دۆستەکانت کە ئەم دیاریە کەسانی دەوڵەمەندیش دەگرێتەوە، وە بەشێكی دیكەیان بدەیت بە هەژاران.

8- دروست نیە هیچ لە قوربانیەکە بدرێت بە (قەصاب) بەرامبەر بە حەقدەستی سەربرینی ئاژەڵەکە، بەڵکو دەبێت پارەی بەجیا پێ بدرێت، بەڵام دروستە گۆشتی ئاژەڵەکە وەکو خێر یان دیاری پێی بدرێت.

9- قوربانیكردن بۆ مردوو بەم مەرجانە درووستە: 
(1) ئەگەر مردووەكە پارەدار بوو وە وەسیەتی کردبوو، ئەوە دەبێت قوربانی بۆ بكرێت.
(2) كەسوكاری نزیكی مردوو لە كاتی قوربانیكردن دەتوانن ناوی باوك یان دایكی مردوو بهێنن و بەشدار دەبن ان شاءالله.

10- ئەو کەسەی بوەتە وەکیلی کەسێکی تر بۆ قوربانیکردن تەنها خاوەن قوربانیەکە نابێت موو نینۆکی لەخۆی بکاتەوە بەڵام بۆ وەکیلەکە درووستە.

11-دروستە قەرز بكرێت بۆ قوربانیكردن، بەمەرجێك توانای دانەوەی قەرزەكەی هەبێت.

12- تیژكردنی چه‌قۆ و چاك سه‌ر بڕینی یەكێكە لە ئادابەكانی قوربانیكردن.

13- ده‌بێت حه‌یوانی قوربانییه‌كه‌ به‌ جوانی ببات بۆ شوێنی سه‌ربڕینی و نابێت ئازاری بدات.

14- رووكردنی حه‌یوانه‌كه‌ له‌ قیبله‌ له‌ كاتی سه‌ر بڕیندا.

15- درووستە كەسێك كەسێكی دی بكاتە وەكیل و لە هەر شوێنێكی ئەم دونیا بێت قوربانی بۆ ئەنجام بدات، بەمەرجێ كەسی وەكیل ئەو مەرجە شەرعیانە جێبەجێ بكات.

16- بەهیچ شێوازێك گۆشتی قوربانی لێی نافرۆشرێت.

17- سوننەت وايە ئەو كەسەی قوربانی دەكات خۆی هەستێ بە سەربڕینی قوربانییەكە، وە ئەگەر نەیشیتوانی با لە شوێنی سەربڕینەكە ئامادەبێت.

18- ناردنی گۆشتی قوربانی بۆ دەرەوەی ئەو شارەی لێی نیشتەجێی، لەبەر زەرورەت و خزمان و كەسانی فەقیر بێت درووستە، هەر چەند زانایان ڕاوبۆچوونیان لەو بارەوە جیاوازە.

ئامادەكردنی: پەیجی شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود ڕەحمەتی الله ی لێبێت.

  ژمارەی بینین 130

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram