قوربانیكردن و حوكمه‌كانی.
سەرەتا حوكمه‌كانی قوربانیكردن: ١. كاتی قوربانیكردن له‌پاش نوێژی جه‌ژنی قوربانه‌وه تا خۆرئاوابوونی سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژنه (أیام التشریق). ٢. پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رمانی به هاوه‌ڵانی ده‌كرد كه‌وا ئه‌گه‌ر مه‌ڕیان سه‌ربڕی بۆ قوربانی با ته‌مه‌نی ساڵێكی ته‌واو كردبێت وه ئه‌گه‌ر مانگا و بزن بوو، ئه‌وا با ته‌مه‌نی دوو ساڵی ته‌واو كردبێت، وه ئه‌گه‌ر حوشتر بوو ئه‌وا با ته‌مه‌نی پێنچ ساڵی ته‌واو كردبێت. ٣. مه‌ڕِ و بزن دروسته یه‌ك كه‌س بیكاته قوربانی بۆ خۆی و خزمانی و، مانگا بۆ حه‌وت كه‌س و وشتریش بۆ ده‌كه‌س له خۆیان و خزمانیان. ئیبنوعه‌بباس -ڕه‌زای خوایان لێبێت- ده‌فه‌رموێت: ئێمه له‌گه‌ڵ پیغه‌مبه‌ری خوادا بووین ﷺ له سه‌فه‌رێكدا و جه‌ژنی قوربان هات، هه‌ر ده كه‌س له وشترێكدا و هه‌ر حه‌وت كه‌س له مانگایه‌كدا هاوبه‌ش بووین. ٤. پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ئاژه‌ڵێكی هه‌ڵده‌بژارد بۆ قوربانیكردن كه ساغ بوایەو له هه‌موو كه‌موكورتییه‌ك بێبه‌ش بوایه. وه باشترین قوربانیش ئه‌وه‌یه كه قه‌ڵه‌و بێت و كه‌موكووڕی له چاو و گوێیدا نه‌بێت و نابێت كوێر یان شه‌ل یان نه‌خۆش بێت یان زۆر له‌ڕو لاواز بێت. ٥. چۆنیه‌تیی سه‌ربڕِینی قوربانی دروسته هه‌ریه‌كێك له موسڵمانان یان خاوه‌ن كیتابه‌كان -گاور و جووله‌كه- پیاو بێت یان ئافره‌ت حه‌ڵاڵه بەمەرجێك ناوی خودای له‌سه‌ر بهێنێت. ٦. سوننه‌ته (بسم الله والله أكبر) بكرێت له‌كاتی سه‌ربڕِیندا و به ده‌ستی خۆی سه‌رببڕدرێت. ٧. سوننه‌ته ڕووی بكرێته قیبله له‌كاتی سه‌ربڕیندا و حه‌رامه ئازاردانی. وه سه‌ربڕینی دایك، سه‌ربڕینی به‌چكه‌كه‌ی ناوسكیه‌تی. ٨. سوننه‌ته ئه‌و ماڵه‌ی قوربانی ده‌كه‌ن خۆیان لێی بخۆن و بیبه‌خشن و بیكه‌ن به دیاری و خێری لێبكه‌ن و دروسته لێیشی هه‌ڵبگرن. ٩. ئه‌وكه‌سه‌ی كه قوربانی ده‌كات، درووست نییه لە گۆشتەكە بفرۆشێت ته‌نانه‌ت پێسته‌كه‌شی و هەروەها قه‌ساب كرێی سه‌ربڕِینه‌كه‌ی له قوربانییه‌كه پێ‌نادرێت. ١٠. سوننەتە بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی قوربانی سه‌رده‌بڕێت، كه هه‌ر له‌كاتی چوونه ناو مانگی (ذی الحجة)ه‌وه تا قوربانی سه‌رده‌بڕێت له تووك و نینۆكی نه‌گرێت. چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك: ١. كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ دووبه‌رانی شاخداری ڕه‌نگ -سپی كه ڕه‌نگی ڕه‌شی تێدا بوو، كرده قوربانی به ده‌ستی خۆی سه‌ری بڕی و (بسم الله والله أكبر)ی كرد. له‌كاتی سه‌ربڕینی یه‌كێك له‌دوو به‌رانه‌كانی فه‌رمووی خوایه ئه‌مه له‌جیاتی خۆم و هه‌ركه‌سێك له ئۆمه‌ته‌كه‌م كه توانای قوربانی نه‌بێت. كه‌واته له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا هه‌ركه‌سێك توانای قوربانیكردنی نه‌بێت له موسڵمانان پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ده‌نووسرێت كه قوربانییان كردووه له ئومه‌تی موحەممەد ﷺ. ٢. ئیبنو قودامه له (المغني)دا ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ و هه‌ر چوار جێنشینه‌كانی (خلفاء الراشدین) له‌دوای خۆی قوربانیان كردووه و ئه‌گه‌ر بیانزانیایه كه‌وا خێركردن باشترە له ئەنجامدانی قوربانی، ئه‌وا ده‌یانكرد، بۆیە قوربانیكردن سوننەت و رێڕەوی هاوەڵان و دوای ئەوانیش بووە بە بێ هیچ دوو دڵییەك. ئا: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.