به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له هه‌ست و ناخی ءێوه تێده‌گه‌ین.. به‌ڵام دایک و باوک هه‌رچۆنێک بن، مافیان هه‌رده‌مێنێت له‌سه‌ر منداڵه‌کانیان، ئه‌گه‌ر موشریک و تاوانباریش بن یاخوود که‌مته‌رخه‌م به‌رامبه‌ر منداڵیان.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَإِنْ جَاهَدَاكَ عَلَى أَنْ تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلا تُطِعْهُمَا وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفاً وَاتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَيَّ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ[لقمان:١٥]. واته/ ئه‌گه‌ر زۆریان لێ کردی بۆ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ بۆ من بڕیار بده‌ی به گوێیان مه‌که به‌ڵام له دونیادا هه‌میشه به باش له‌گه‌ڵیان ڕه‌فتار بکه.... هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێتفَلَا تَقُلْ لَهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُلْ لَهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا[الاسرا‌ء: ٢٣]. واته/ هیچ وته‌یه‌کی ناخۆشیان پێ مه‌ڵێ ته‌نانه‌ت ئۆفیش، وه خراپ مه‌به له‌گه‌ڵیان و به وته‌ی جوان و شیرین له‌گه‌ڵیان بدوێ. دڵگرانی تۆیش له به‌رامبه‌ریان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ناز و خۆشه‌ویستییان نه‌داوه به پێت، ئه‌وه هه‌قێکی خۆته له‌سه‌ر شانی ئه‌وان، به‌ڵام له ئیسلامدا خراپه به خراپه به‌رپه‌رچ نادرێته‌وه به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ دایک و باوک‌دا، به پێچه‌وانه‌وه جوانی و شیرینی ڕه‌فتاری تۆ له‌گه‌ڵیان ڕه‌نگه هه‌ڵوێستیان بگؤرێت و بیر بکه‌نه‌وه و به خۆیاندا بچنه‌وه، ئه‌وانیش به‌ره‌و ڕێگای خواویستی و ساڵه‌حان هه‌نگاو بنێن، ئێمه فه‌رمان پێکراوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی باش بین به‌ڵکوو دڵیان نه‌رم بێ و بۆلای خوا بگه‌ڕێنه‌وه، بێگومان دایک و باوک له پێشترن به چاکه‌کردن و زمانشیرینی و سۆز و به‌زه‌یی. گوێش مه‌ده به ئه‌و دڵگرانییه‌ت، ڕه‌نگه پاش ماوه‌یک بڕوات، ڕه‌نگه ئه‌وانیش ئێستا یاخوود له پاشه‌ڕۆژێکی نزیکدا به هه‌ڵه‌ی خۆیان بزانن و حه‌ز بکه‌ن خۆیان له‌و که‌مته‌رخه‌می و پشتگوێیه به‌رامبه‌رت پاکه‌نه‌وه و له‌و گوناهه‌یان ڕزگار بکه‌ن، هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ش دڵت باش نابێت له‌گه‌ڵیان، ده‌ری مه‌خه و بیشاره‌وه له‌به‌ر خوا، به‌ڵکوو پاداشتت گه‌وره‌تر ده‌بێ و خوای گه‌وره نێوانتان باشتر و به‌سۆزتر بکاته‌وه. بۆیه هه‌وڵ بده په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ نه‌پچڕێنی و ماوه ماوه ته‌له‌فۆنیان له‌گه‌ڵ بکه و لێیان بپرسه‌وه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له وه‌سفی چاکه‌کاران که تووڕه‌یی و بوغزیان ده‌شارنه‌وه و له خه‌ڵکی ده‌بوورن، به راستی ژیان به لێبورده‌یی ده‌ڕواته ڕێوه نه‌وه‌ک بوغز و شه‌ڕانگێزیالَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّاء وَالضَّرَّاء وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ[آل عمران:١٣٤]. سه‌باره‌ت به نه‌نک و باپیر و پورت، خوا لێیان رازی بێت و هیدایه‌تی زیاتریان بدات، بێگومان ده‌بێت چاکه‌یان له یاد نه‌که‌یت و هه‌میشه به ده‌میانه‌وه بێی و له خۆشی و ناخۆشییان به‌شدار بیت، چاکه‌کردنیش له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌وه ده‌بێت زوو زوو قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌یت و لێیان بپرسی و به‌پێی توانا سه‌ردان و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پێویستییان به یارمه‌تی هه‌یه، پێشکه‌شیان بکه‌یت، وه جاروبار دیاری‌یان بۆ بنێریته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.