به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پیاوێک له پێغه‌مبه‌ری خوای(صلى الله عليه وسلم) پرسی ه‌ئی پێغه‌مبه‌ری خوا من باوکم به‌بێ ڕوخسه‌ت پاره له گیرفانم ده‌بات! ئه‌ویش فه‌رمووی: خۆت و ماڵه‌که‌شت هی باوکته.. مه‌به‌ست له ئێره ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر کوڕ واجبه خه‌رجی دایک و باوکی بکات و له ئاستیاندا خاوه‌ن ماڵ نییه به‌ڵکوو به خۆشییه‌وه هی ئه‌وانن. بۆ ئێوه‌ش نییه ڕێگا له مێڕدتان بگرن هه‌تا به‌شی دایک و و بابی یان برا و خوشکی خۆی نه‌دات به‌تایبه‌تی له کاتێکدا که وه‌کو خۆتان ده‌ڵێن له هیچمان که‌م نییه و که‌مته‌رخه‌میت له‌گه‌ڵ ناگات، ئه‌وه‌ش ئینساف و ڕاستگۆییه له تۆوه که دان ئه‌هێةی به‌و ڕاستییه. ئه‌گه‌ر له دڵتدا وایه پێت ناخۆشه خه‌رجی ئه‌وان بکات، باشتره خۆت بگۆڕی یان هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌ری مه‌بڕه چونکه کار له په‌یوه‌ندی نێواتان ده‌کات.. ئه‌وه بزانه ئه‌و کوڕه پێش ئه‌وه‌ی مێردی تۆ بێت، کوری دایک و باوکێتی و براو خوشکی هه‌بووه.. ئه‌وه نیشانه‌ی چاکی و هه‌بوونی خێره له مێردت که ئه‌وه‌نده دڵی باش و خێرکه‌ره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاسته که‌سوکاری زۆر نه‌بوو نین و حاڵیان باشه، ده‌توانی ته‌نها له ڕووی نه‌باشی ده‌ستبڵاوی بیری بخه‌یته‌وه که ده‌ستی که‌مێک بگرێته‌وه و حیسابی داهاتووش بکات، چونکه خۆ که‌س نازانێت چی ڕووده‌دات، ئیسلامیش هانی پیاوان ده‌دات که له‌خه‌می ماڵ و منداڵی خۆیان بن و به هه‌بوویی و زه‌نگینی به‌جێیان بهێڵن باشتره وه‌کو له‌وه‌ی به هه‌ژاری و نه‌داری.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.