به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: نه‌خێر برام گه‌رِانه‌وه‌ت بۆ كوردستان واجبه و حه‌رام نییه و بێ ئه‌مری باوكیش له‌م حاڵه‌ته‌دا واجبه و حه‌رام نییه چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: گوێرِایه‌ڵی هیچ مرۆڤێك دروست نییه ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی شه‌رع بوو. لێره‌شدا فه‌رمانه‌كه‌ی باوكت پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی شه‌رعه بۆیه پێویسته جه‌نابت سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كه‌ی باوكت بكه‌یت و گوێرِایه‌ڵی فه‌رمانه‌كه‌ی شه‌رع بكه‌یت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.