به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوای گه‌وره که دهفهرموێوَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيراً[الإسرا‌ء:٢٤] واته/ باڵی زه‌بوونییان بۆ دابه‌زێنه(ملکه‌چ به بۆیان) وه‌کو ڕه‌حمه‌تێک بۆیان، و بڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم به‌زه‌ییت پێیاندا بێته‌وه وه‌کو جۆن ئه‌وان منیان به‌خێو کرد و ڕه‌حمیان پێ کردم کاتێک زه‌بوون و بێ ده‌سته‌ڵات بووم.. دایک و باوک ئه‌وه پله مهزیلهیانه له ئیسلام ئه‌گه‌ر کافریش بن، ئیبن عه‌باس-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- به پیاوێکی وت که دایکی له کۆڵ کردبوو له ته‌وافی حه‌ج و له دووره‌وه هێنابووی، وتی ئایا من مافی دایکم ده‌ده‌مه‌وه به‌م کاره‌م؟ فه‌رمووی: نه‌خێر مافی یه‌ک ژانیشی ناده‌یته‌وه که نۆشی کردوه له کاتی له دایکبوونت.. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: لووتی بشکێ ئه‌وه‌ی دایک و باوکی یان یه‌کێکیان له ژیاندا ماوه و به‌هۆیانه‌وه ناچێته به‌هه‌شته‌وه! له دوای هاوه‌ڵ په‌یداکردن بۆ خوای گه‌وره گه‌وره‌ترین گوناهه ئه‌زییه‌تی دایک و باوکه.. ئازاری دایک و بابیش به ته‌نها ئۆفێک(وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێی: ئاخ له ده‌ستیان) ئه‌نجام ده‌درێ چجای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌یه به‌سه‌ریاندا هاوار بکه‌ن یان جوێن بده‌ن!! له‌به‌رئه‌وه خوشکی به‌ڕێز تۆ ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ی له به‌رخاتری خوا و له‌به‌ر پاداشتی قیامه‌ت له‌گه‌ڵ دایکت باش بی، هه‌وڵ بده خۆت بگۆڕی و خۆشت بوێ، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانی با له دڵتدا بێ ئه‌و ساردییه و له ڕووی ده‌ری مه‌خه، پاشان ئه‌گه‌ر دایکی به‌ڕێزیشت خراپه و گوناهی هه‌یه، تۆ ده‌بێت له هه‌موو که‌س زیاتر له خه‌می بیت هه‌تا واز بهێنێ له‌و گوناهانه‌ی و بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا و تۆبه بکات.. ئه‌ی کاری ئێمه‌ی موسوڵمان مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه خه‌ڵکی ڕزگار بکه‌ین له دۆزه‌خی دونیا و قیامه‌ت؟! ئه‌گه‌ر وایه دایک و باوک و خوشک و برای خۆمان له هه‌مووان له پێشترن بۆ ئه‌و ڕزگارییه. له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سیش خراپه به خراپه جائیز بێ له‌گه‌ڵ دایک و باوک ناڕه‌وایه و ده‌بێت هه‌میشه له‌گه‌ڵیان باش بین.. هه‌وڵ بده هه‌میشه به زمانی شیرین و ڕه‌فتاری جوانت به دوعای زۆر بۆی هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بده‌ی، به‌ڵکه ڕۆژێک ده‌بێ به‌خۆیدا بچێته‌وه و به‌هۆی تۆوه هیدایه‌ت و ڕاستی وه‌ربگرێ و به‌وه‌ش هه‌موو لایه‌ک به ئێمه‌شه‌وه خێری دونیا و قیامه‌تمان به به‌ش بێت.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام