به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كه‌یت جێی ئه‌وه نییه بیكه‌یته كێشه و هه‌ر كێشه‌یه‌كیشی له‌سه‌ر دروست كه‌یت تاوانبار ده‌بیت، چونكه مرۆڤ هه‌رچی هه‌یه ونیه‌تی هی باوك و دایكێتی جا به‌ناویانه‌وه بێت یان نا، وه‌جه‌نابت مافت هه‌یه له ماره‌یی و نه‌فه‌قه و میرات، وكه‌س ناتوانێت ده‌ست بكێشێته ئه‌و مافانه‌ی تۆ. جابۆیه ماده‌م كێشه‌تان نییه، كێشه بۆ خۆت دروست مه‌كه، وه‌كو خۆشت باست كردووه خوا ده‌زانێت كێ پێش كێ ده‌مرێت و كێ میراتی كێ ده‌خوات، بۆیه جارێ وازی لێ بێنه تا ده‌گه‌رِێنه‌وه وه كه گه‌رِانه‌وه ئه‌و كات ده‌توانیت به هێمنی قه‌ناعه‌ت به هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت و شه‌ڕِ و دڵ ئێشانی ناوێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.