به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر دڵنیایت له‌وه‌ی زڕدایکت ناپاکه یان گومانت هه‌یه به‌ڵام زیاتر نزیکه له ڕاستییه‌وه، بۆت هه‌یه سه‌ردانی ئه‌و ماڵه نه‌که‌ی، چونکه موسوڵمان به‌غیره‌ته و ناپاکی له شه‌ره‌ف پێ قه‌بووڵ ناکرێ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته هه‌وڵ بده ته‌واو دڵنیا بیت له ڕاستی و ناڕاستی ئه‌و باسه، بۆشت ڕه‌وایه سه‌ردانی ماڵی بابت نه‌که‌ی و به‌بابت بڵێی من له‌به‌ر شتێکی وه‌ها ناتوانم، هاوکاری بابت بکه، بزانه به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ده‌ست بخه‌ی، ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندت که ئه‌و ئافره‌ته ناپاکه، ئه‌و کاته له‌سه‌ر بابت پێویسته وازی لێ بهێنی، جائیزیش که‌سی ناپاک منداڵی بخرێته به‌رده‌ست، ده‌توانی به ڕێگه‌ی تر له بابت بپرسییه‌وه، سه‌ردانی بکه له دوکانی یان شوێنی کارکردنی، یاخود ته‌له‌فۆنی بۆ بکه، پێویستییه‌کانی به‌جێ بهێنه، بۆ خوشک و براکانیشت با بێنه ماڵی خۆت. ئه‌گه‌ر دڵنیای له ڕاستی ئه‌و باسه، ده‌توانی فشار بخه‌یته سه‌ر بابت به‌وه‌ی خوشک و برایه‌کانت بهێنیته لای خۆت، یان بیانبه‌ره لایه‌کی تر و مه‌سره‌فیان بکه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.