به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: گوێڕایه‌ڵی مێرد له پێشتره بۆ ژن وه‌ک له دایکی باوکی خۆی، به‌ڵام بۆ پیاو به‌ڵێ ڕه‌زامه‌ندی دایک و بابی له پێشتره وه‌ک له ژنی. واته ژن ده‌بێ گوێڕایه‌ڵی مێردی خۆی بێ و ڕێزیش له دایک و بابی خۆی بگرێ، به‌ڵام ئه‌و مافه‌ی نییه هه‌ڵقورتانی دایک و بابی ڕێگا بدات له ژیانی خێزانی خۆی.. له‌سه‌ر خه‌سو و خه‌زوریش پێویسته ڕێزی کچی خۆیان بگرن و هه‌ڵقورتانیش نه‌که‌ن له ژیانی و کاروباری زاوایان. ته‌نها له‌وه‌دا نه‌بێ فه‌رمانی خوا پێشێل بکرێ له‌و حاڵه‌ته بۆیان هه‌یه هه‌تا توندیش له ڕێگری به‌کار بێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی دونیا و قیامه‌تی کچی خۆیان منداڵه‌کانی نه‌که‌وێته زیان، چونکه له سنووربه‌زاندنی شه‌رعی خوا زیانی دونیا و قیامه‌ت هه‌یه. ئه‌وه‌ی لێ ده‌رچێ پیاو ئازاده له ماڵی خۆی و که‌س بۆی نییه بڕیار له ژیانی خێزانیی بدات. به‌ڵام له ڕووی پێشنیار و دڵسۆزیی و به‌ده‌ستهێنانی چاکتر بۆ ژیانی زاوا و کچه‌که‌یان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه پێشنیار(نه‌وه‌ک بڕیار!!) بکه‌ن چونکه هه‌موو دایک و بابێک خه‌میان هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌کانیان. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.