به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ڕ ۆژی دایک و هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ی تریش وه‌کو رۆژی ژنان و کرێکاران و ..تاد له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه به‌تاڵه و ڕه‌تی ده‌کاته‌وه، که‌س له خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌زه‌یی تر نه‌بووه و نابێت، ئه‌گه‌ر دیاریکردنی ڕۆژێکی وه‌ها پێویست بوایه بێگومان فه‌رمانیان پێ ده‌کرد و هه‌روه‌کو دوو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربان ڕۆژی بۆ دیاری ده‌کرا!! پاشان ئه‌م ڕۆژ و بۆنه دیاری کردنانه بۆ دایک و ژن و چی و چی له ڕووی عه‌قڵیشه‌وه ناگونجێ! ئه‌گه‌ر ڕێزلێنان بۆ ئه‌وا چین و توێژانه له دیاری کردنی ڕۆژێک بێ، به‌و پییه بێ هیچ ڕۆژێک نامێنێته‌وه له ڕۆژه‌کانی ساڵ بۆنه‌یه‌کی تێدا دیاری نه‌کرێ! وه‌کو دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ فه‌رمانبه‌ران و ڕۆژی ئازادی و هه‌تیوان و پیاوان و گیانداران و ئاشتی و ڕۆژی سوپا و ڕۆژه‌کانی شۆڕشه‌کان و کۆده‌تا و ڕۆژی پاشایه‌تی و له‌دایکبوونه‌کان و بۆنه نیشتمانییه‌کان و ئایینیه‌کان و ...تاد. ئه‌گه‌ر به‌و پێیه بڕوات ئیتر ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێک پشوو بێت و که‌س ئیش نه‌کات و کاروباری ده‌وڵه‌ت هه‌مووی ڕاوه‌ستێ! له‌لایه‌کی تره‌وه، جێی سه‌رنجه ئه‌و ڕاستییه بزانین که ئه‌و ڕۆژ و بۆنانه که له‌لایه‌نی ڕۆژئاواوه داهێنراوه له چاکی و هه‌ستپێکردنیان نه‌بووه بۆ مافی دایکایه‌تی و ژنان و منداڵان!! به‌ڵکو له‌به‌ر سه‌رقاڵییان به دونیا و ژیانی ماددییه‌وه هه‌موو ئه‌و مافانه‌یان له‌بیرکردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانن ڕۆژانه مافی ئه‌و چین و توێژانه‌ی خۆیان بده‌ن بۆیه له ساڵێکدا ڕۆژێکیان بۆ دیاری کردووه، ئه‌وه‌ش به زیندوویی له ژیانیان دیاره، ده‌بینی زۆربه‌یان ته‌نها له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌گه‌ر یادی بێ چه‌پکه گوڵێک ده‌نیرێ بۆ دایکی که ڕه‌نگه به درێژایی ساڵ و زیاتریش سه‌ردانی دایکی نه‌کردبێ!! به‌ڵام ئێمه‌ی موسوڵمان و شوێنکه‌وتووی په‌یامی ئیسلام چ پێویستییمان هه‌یه به دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ دایکان!؟ له کاتێکدا ئێمه خزمه‌تی دایک و باوکمان به ڕه‌زامه‌ندی خوا ده‌زانین، به ده‌رگایه‌کی ده‌بینین هه‌تا پێیانه‌وه بچینه به‌هه‌شت، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئامین و دوای گیرابوونی دوعای جوبره‌ئیلی کرد کاتێک فه‌رمووی: لووتی که‌سێک به زه‌ویدا که‌وێ، کاتێک دایک و باوک یان یه‌کێکیان ماوه له دونیا که‌چێ پێیان نه‌چێته به‌هه‌شته‌وه، له ئه‌نسه‌وه-خوا لێی ڕازی بێت فه‌رمووی: أن رسول الله صلى الله عليه وسلم لما صعد المنبر قال آمين آمين آمين فقالوا يا رسول الله علام أمنت قال أتاني جبريل فقال يا محمد رغم أنف امرئ ذكرت عنده فلم يصل عليك فقل آمين فقلت : آمين ثم قال رغم أنف امرئ دخل عليه شهر رمضان ثم خرج ولم يغفر له قل آمين فقلت : آمين ثم قال رغم أنف امرئ أدرك أبويه أو أحدهما فلم يدخلاه الجنة قل آمين فقلت : آمين . له‌لای ئێمه مافی دایک و باوک له منداڵه‌کانمان له پێشتره، خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ عیباده‌تی خۆی گرێی داوه له ئایه‌تێک، که فه‌رموویه‌تی: خوای گه‌وره بڕاندوویه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌و بپه‌رسترێ و له‌گه‌ڵ دایک و بابدا چاکه بکرێوَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا[الإسرا‌ء:23] واته؛ په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفت‌و گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت. به‌ڵکو له ڕیزی گوناهه گه‌وره‌کان دانراوه له دوای هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا، پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی"ألا أنبئكم بأكبر الكبائر؟ قالوا بلى يا رسول الله قال الإشراك بالله وعقوق الوالدين وكان متكئا فجلس وقال ألا وقول الزور ألا وشهادة الزور". له دوای هه‌موو ئه‌و ڕاستییانه ئایا ده‌کرێ بڵێین ئێمه پیویستمان هه‌یه به ڕۆژێک بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها تێیدا ڕێزیان لێ بگرێن و نازیان هه‌ڵبگرین؟! له کاتێکدا دایکی ئێمه له دانیشتن‌دا له‌لای سه‌ره‌وه دائه‌نرێن و هه‌موو کات ده‌ستیان ماچ ده‌کرێ به‌ڵکو پێیان ماچ ده‌کرێ چونکه به‌هه‌شت له‌لای پێی ئه‌وانه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.