به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و خۆی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات و حه‌زیش ناكات تۆیش قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌یت، خه‌ڵكی خزم و كه‌س بن، ئه‌وه زیاتر له‌سێ رِۆژ زیاتر قسه له‌گه‌ڵ نه‌كردنیان حه‌رامه و دروست نییه، به قه‌تعی رِه‌حم ئه‌ژمار ده‌كرێت، بۆ تۆ و بۆ ئه‌ویش. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌ر ته‌نها براده‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ت بن و په‌یوه‌ندیان به‌تۆوه نه‌بێت ئه‌وه تۆ تاوانبار نابیت قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به گوێی مێرده‌كه‌ت نه‌كه‌یت تاوانبار ده‌بیت. به‌ڵام مێرده‌كه‌ت خۆی تاوانبار ده‌بێت به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر وه‌كو تۆ باس ده‌كه‌یت ئه‌و شتانه‌ی كه له سه‌ری عاجز ده‌بێت شایه‌نی ئه‌وه نه‌بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام