به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: شووبرا حوکمی بێگانه‌ی هه‌یه و دروست نییه به ته‌نیا له‌گه‌ڵتدا بمێنێته‌وه له کاتێکدا منداڵه‌کانت باڵه‌غ نه‌بوون و به‌مه‌حره‌م حیساب ناکرێن، شه‌رعیش باسی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه که ئه‌گه‌ر کوڕه‌که له‌خواترس بوو دروسته و ئه‌گه‌ر مه‌رامپیس بوو ئه‌وکاته دروست نه‌بێ! ئه‌وه فه‌رمانی خوایه و ته‌نها گوێڕایه‌ڵی پێویسته له‌گه‌ڵ ته‌سلیمبوون به فه‌رمانه‌کانی، ئه‌گینا زۆریس خه‌ڵکی باش له‌و بوارانه‌دا شه‌یتان و هه‌وه‌س زه‌فه‌ری پێبردوون و تووشی کاره‌سات بوون. خوای گه‌وره‌ش باشتر ده‌زانێ و ئێمه نازانینوالله يعلم وأنتم لا تعلمون. به‌ڵام سه‌ردانی شووبرات له‌گه‌ڵ هه‌بوونی که‌سی تر وه‌کو مێردت یان دایک و باوکی لایه‌کتان یان خوشکانی باڵه‌غی لایه‌کتان.. دروسته له‌گه‌ڵ لانه‌بردنی باڵاپۆشیت. ته‌نها ئه‌وه‌ی دروست نییه به ته‌نیا له‌و ماڵه‌دا بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.