به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوشکی به‌ڕێزمان داواکارین له خوای باڵاده‌ست که کاره‌کانتان بۆ ئاسان کات و دڵی هاوسه‌ری ژیانتان نهرمکات بۆ کاری خێر و چاکه .... ئامین سه‌باره‌ت به پرسیاری به‌ڕێزتان ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پاره‌یه‌ی داهاتی خۆتانه به‌ڵام له ڕێگای ئیشه‌وه به ده‌ستی دێنن ئه‌وا دروست نی یه که به بێ ئاگای هاوسه‌رتان هیچ ته‌سه‌روفاتی تیا بکه‌ی ئه‌گه‌ر هی خۆتانیش بو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ردووکتان ژیان نی یه‌کتری ته‌واو ده‌که‌ن به‌شدارن له ژیاندا له ماڵ و منداڵ و زنده‌گی ئه‌وا باشتر وایه که ڕاوێژ هه‌بێ له نێوانتان بۆ به جێهێنانی هه‌ر کارێ که بتانه‌وێت به‌جێ بهێنن. واتا دروست نی یه به بێ ئیزنی مێرده‌که‌ت بێ بڵکو ڕاوێژی پێ بکه بۆی ڕوون بکه‌ره‌وه بڵکو دڵی نه‌رم بێت خوای گه‌وره کارهکاتان بۆ ئاسان بکات . به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه مه‌عاشه‌ی که به‌ڕێزتان هه‌تانه له ڕێگای (سۆسیاله‌وه) بوو یان (ته‌قاوتی) بوو یان (پاره‌ی دایکانه) بوو ئه‌وا ماڵی خۆته هه‌رچی یه‌کی لێده‌که به بێ کاری نامه‌شروعی حه‌قی خۆته ئه‌و هیچ مافێکی نی یه که قه‌زاوه‌ت کات به‌سه‌ر ئه‌وپاره‌یه . لێره‌ش دا ئه‌گه‌ر ڕاوێژ کردن هه‌بێ ئه‌وا کارێکی په‌سه‌نده. وه ئه‌گه‌ر نه مافی خۆته. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ێزتان مه‌به‌ستان ئه‌وه‌بێ له‌و پاره‌ی که دانرواوه بۆ قوتی ڕۆژانه‌ی خۆتان مڵکی کابرایه ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ت نی یه هاتا راوێژ نه‌که‌ی. به ڕاوێژ کردنت خۆت له گوناه ده‌پارێزت. خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو مێرده‌که‌ت که‌سێکی که‌له ڕه‌قی ناحاڵ و فه‌سڵ بوو گوێی بو هیج شتێک ڕانه‌ده‌گرت هه‌ر زوڵمی ده‌کرد ئه‌و هه‌ڵ بده که ده‌ستی یارمه‌تی خۆت درێژکه‌ی بۆ دایکت هه‌وڵ بده‌ی که‌س پیی نه‌زانێت هه‌تاکوو ده‌رگای فیتنه داخه‌یت ئاژاوه نه‌که‌ویته ناو ماڵ و ژیانتانه‌وه واتا نهێنی خۆت بپارێزیت به‌شه‌رتێ تۆ هیچ ئه‌مه‌لێکی ترت به ده‌سته‌وه نه‌ما بوو چارت نا چار بوو. به‌ڵام نه‌سیحه‌تی ئێمه بۆ به‌ڕێزتان ئه‌وه‌یه که ڕاوێژ بکه‌ی به قسه‌ی نه‌رم و خۆش ان شا‌ء الله خوای میهره‌بان کارتان بۆ ئاسان ده‌کات. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.