به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانێت مێرده‌که‌ت که هه‌موو خه‌رجی و تێچوونی پێداویستییه‌کانی ژن ومنداڵ ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی پیاوو به‌ڵکو ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌وه به‌خێوتان بکات خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لِيُنْفِقْ ذُو سَعَةٍ مِنْ سَعَتِهِ وَمَن قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُ فَلْيُنفِقْ مِمَّا آتَاهُ اللَّهُ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْساً إِلَّا مَا آتَاهَا سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْراً [الطلاق:٧] واته؛ باببه‌خشێت ئه‌وه‌ی که ده‌سڕۆیشتووه له توانای خۆی بۆ خێزانه‌کانیان، ئه‌وه‌ش که ده‌سکورته با بدات له‌وه‌ی که خوا پێی داوه ، پیاو به‌سییه‌تی تاوانباری بکات پشتگوێ خستنی بژێویی ماڵ ومنداڵی، هه‌روه‌کو له‌م دوو فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه: "كفى بالمرء إثما أن يضيع من يقوت" ولفظ مسلم "كفى بالمرء إثما أن يحبس عمن يملك قوته"، مه‌گه‌ر پیاو نه‌یتوانی له‌به‌ر هۆکارێکی شه‌رعی وه‌ک نه‌خۆشیی یان نه‌بوونی، ئه‌و کاته ده‌بێت ژنیش به‌رپرسیرێتی وه‌ربگرێت و ڕۆڵی هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی ماڵدا(لایه‌نی ئابووری مه‌به‌ستمانه).. ئافره‌ت هه‌بوو بێت یان نه‌بوو، پاره‌ی خۆی هه‌بێت یاخود مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌بێت، مه‌سره‌فی خۆی و منداڵکانیشی هه‌ر ده‌که‌وێته سه‌ر پیاوه‌که‌ی، ئه‌وه‌ش ڕێزێکه ئیسلام بۆ ئافره‌تی داناوه.. ڕاستی ئه‌وه‌یه که ئافره‌ت ئیش نه‌کات، به‌ڵکو خۆی ته‌رخان بکات بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ و خزمه‌تی ماڵه‌که‌ی هه‌تاکو ژیانێکی پڕ ئاسووده بۆ مێرد‌و منداڵه‌کانی مسۆگه‌ر بکات.. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش کارکردنی ئافره‌ت ماندووی ده‌کات و ڕه‌وتی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌کان و ماڵه‌وه‌ی لێ تێک ده‌دات.. له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییه‌ش، ئیسلام ڕێگای داوه به کارکردنی ئافره‌ت، به‌ڵام به‌چه‌ند مه‌رجێک؛ له‌وانه.. ده‌بێت کاره‌که‌ی شه‌رعی بێت و حه‌رام نه‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی له جێگه‌یه‌کی تێکه‌ڵدا له‌گه‌ڵ پیاوی نامه‌حره‌مدا کار بکات، یاخود بۆ نمونه له بواری جل وبه‌رگ نیشانداندا کاربکات(عارضة الأزیاء). مه‌رجی دووه‌م ده‌بێت پیاوه‌که‌ی ڕازی بێت کار بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش گوناهبار ده‌بێت.. به‌ڵام بۆی هه‌یه کار بکات ئه‌گه‌ر مێردی له‌کاتی ماره‌یی به‌ڵێنی پێ دابێت به‌کارکردن و با دوای گواستنه‌وه په‌شیمان بووبێته‌وه! چونکه ئه‌و له‌سه‌ر مه‌رجی خۆی گرێبه‌ستی(العقد) کردووه له‌گه‌ڵ پیاوه‌که‌یداو ده‌بێت پیاوه‌که‌شی به‌ڵێنی جێ به‌جێ بکات.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی مه‌رجی کارکردنی خێزانه‌که‌ی دابوو له‌به‌رامبه‌ری مه‌رجی خۆی، بۆ نموونه که ئه‌گه‌ر ئه‌و کاری کرد ده‌بێت مه‌سره‌فی جل و به‌رگی خۆی بکات، ئه‌وکاته پیاوه‌که بۆی هه‌یه جل وبه‌رگی بۆ نه‌کڕێت هه‌تاوه‌کو خێزانه‌که‌ی له‌کاردا بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ مه‌رجێک له‌پێشه‌وه نه‌هاتبوو و پیاوه‌که‌ش ڕێی دابوو به ئیش کردن ئه‌وا بۆی نییه هیچ زۆریی له خێزانه‌که‌ی بکات له‌به‌شداری کردنی له خه‌رجی ماڵ، له‌و شتانه‌ی که ده‌که‌وێته سه‌ر پیاو له‌ماڵدا.. مه‌گه‌ر ته‌نها ئافره‌ته‌که به‌وپه‌ڕی ڕه‌زامه‌ندی خۆی و له‌دڵه‌وه خۆی به‌شداری بکات به‌بڕێک به‌بێ هیچ فشار‌و په‌ستانێک، چونکه پێوه‌ری ئه‌و پاره‌دانه‌ی به مێرده‌که‌ی یاخود بۆ کڕینی پێداویستییه‌کی ناوماڵ که‌خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌رکی پیاوه‌که‌یه له‌سه‌ر پێخۆش بوون و ڕه‌زامه‌ندی ئافره‌ته‌که وه‌ستاوه، دوور له هه‌موو فشارێک ئه‌گه‌ر چی ده‌روونیش بێت! خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فَإِنْ طِبْنَ لَكُمْ عَنْ شَيْءٍ مِنْهُ نَفْساً فَكُلُوهُ هَنِيئاً مَرِيئاً [النساء:٤]، واته؛ ئه‌گه‌ر خێزانه‌کانتان له پێخۆشبوونی خۆیانه‌وه شتێک له‌و ماره‌ییه‌یان دایه‌وه پیتان ئه‌وا وه‌رگرن و بیخۆن به‌حه‌ڵاڵی و به‌بێ خه‌م چونکه ئه‌وه حه‌ڵاڵه.. ئافره‌ت ئه‌و ماڵه تایبه‌ته‌ی هه‌یه‌تی له ماره‌یی خۆی و به‌شی میراتی و پاره‌یه‌ک که به‌دیاری وه‌ری ده‌گرێت و هه‌ره‌وه‌ها ئه‌وه‌ش که له‌کارکردنی خۆی به‌ده‌ستی ده‌که‌وێت، ئه‌وه ته‌نها خۆی مافی مامه‌ڵه‌کردنی ده‌بێت به‌و پارانه‌وه‌ی و بۆ مێردی نییه خۆی لێ هه‌ڵقورتێنیت مه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که خۆی ڕێی پێ بدات. هه‌روه‌ها ئافره‌ت بۆی هه‌یه له‌و ماڵه‌ی خۆی خێر‌و چاکه‌ی پێ بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی مێردی تێدا بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر یارمه‌تی که‌س و کاری خۆی پێ بدات ئه‌وه له‌مافی خۆیه‌تی و ته‌واو ئازاده له‌وه‌دا.. ته‌نها له‌یه‌ک حاڵه‌تدا ئافره‌ت مێرده‌که‌ی بۆی هه‌یه سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ماڵه‌که‌ی بۆبکات ته‌نانه‌ت به‌بێ پرس و ڕه‌زامه‌ندی ئافره‌ته‌که‌ش ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که که‌م هۆش بوو، یان په‌رژین بێت ئه‌گه‌ر گه‌مژه‌بوو ئه‌وا له‌به‌ر پاراستنی ماڵی خێزانه‌که‌ی تا به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات و چاوچنۆکان بۆی نه‌فه‌وتێنن ئه‌وا مێرد بۆی هه‌یه ڕێگری بکات تا بۆی بپارێزێت نه‌وه‌ک ئه‌میش بۆی بخوات!! له‌کۆتاییدا؛ ئه‌وه‌ی مابێته‌وه بیڵێین ئه‌وه‌یه که ڕێز‌و خؤشه‌ویستی و ڕێکه‌وتن و یه‌کترخوێندنه‌وه له‌هه‌موو پاره‌و ماڵی دونیا باشتره له نیوان پیاوو خێزانه‌که‌ی.. بۆیه هه‌وڵ بده‌ن که یه‌که‌م زیاتر له خوا نزیک بنه‌وه، دووه‌م ژیانتان له‌به‌ر ڕۆشنایی ئیسلام ڕێک بخه‌ن، سێیه‌میش خۆتان له‌پێشترن وه‌ک له‌هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دونیایی کورت! ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری یه‌کتر واز له هه‌ندێ هه‌وه‌سی تاکیی خۆتان بهێنن، ئه‌وا له‌وسه‌ره‌وه خۆشه‌ویستی و سۆز و ژیانی ئاسووده‌ی خیزانیتان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.. هیوامان به‌خته‌وه‌ریتانه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.