به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بێگومانه که چاکه کردن له‌گه‌ڵ دایک و باوک‌دا له‌و کرده‌وه گه‌ورانه‌یه که خوا له‌سه‌ر پێێ له‌به‌نده‌ی ڕازی ده‌بێت، خوا گه‌وره باسی چاکه‌کردنی له‌گه‌ڵ دایک و باوک‌دا له‌گه‌ڵ مافی خۆی به‌سه‌ر به‌نده‌کانییه‌وه گرێداوه، وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئاً وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً [النساء:٣٦] واته/ خودا بپه‌رستن و هاوه‌ڵیشی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ دایک و باوکیشتان مامه‌ڵه‌ی چاک بکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دایک و باوک باش نه‌بیت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ت به‌باشی نه‌په‌رستووه! هه‌وره‌ها ده‌فه‌رموێت: وقضى ربك ألا تعبدوا إلا إياه وبالوالدين إحساناً إما يبلغن عندك الكبر أحدهما أو كلاهما فلا تقل لهما أف ولا تنهرهما وقل لهما قولا كريماً واخفض لهما جناح الذل من الرحمة وقل رب ارحمهما كما ربياني صغيرا [الإسرا‌ء: ٢٣]. واته/ خوای تۆ ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم) بڕاندویه‌ته‌وه‌و فه‌رمانی داوه که نه‌یپه‌رستن مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و نه‌بێت و له‌گه‌ڵ دایک وباوکیشدا باش ڕه‌فتار بکه‌ن، کاتێکیش له‌لای تۆ یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان پیرو شه‌که‌ت ده‌بن زیاتر باش بن بۆیان و هیچ ناپه‌سه‌ندییه‌کیان پێ مه‌ڵێن ته‌نانه‌ت ئۆفیش (که‌که‌مترین ئازاردانه‌بۆیان) و خراپ مه‌بن له‌گه‌ڵیان و به‌نه‌رمی له‌گه‌ڵیان بدوێن و باڵی ڕه‌حمه‌تیان بۆ نه‌وی بکه‌ن و بڵێ په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمیان پێبکه هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان منیان به‌منداڵی په‌روه‌رده‌کرد. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ووصينا الإنسان بوالديه حملته أمه وهنا على وه‌ن وفصاله في عامين أن اشكر لي ولوالديك إلي المصير [العنكبوت: ١٤]. واته/ ئامۆژگاری و ته‌وسییه‌ی ئاده‌میزادمان کردووه که باش بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکیان، ئه‌و دایکی قۆناغ به‌قۆناغ هه‌ڵیگرتووه‌و پێوه‌ی لاوازبووه‌و له‌دوای دوو ساڵیش ئه‌وجا لێی جیابۆته‌وه(شیر خواردن) هه‌تا سوپاسی من(الله)ی له‌سه‌ر بکه‌ن هه‌روه‌ها سوپاسی دایک و بابی. وه‌ک ده‌بینین له‌هه‌ر ئه‌م سی ئایه‌تانه خوای گه‌وره باسی چاکه‌کردن له‌گه‌ڵ دایک و باوکی له‌گه‌ڵ خۆی باس کردووه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه بۆ به‌هاو ڕێزی دایک و باوک له‌لای خوای گه‌وره، پاشان خوای گه‌وره نه‌یفه‌رمووه ئه‌گه‌ر موسوڵمان بوون، به‌ڵکو ته‌نها به‌گشتی باسی کردووه که مه‌به‌ستی پێ چاکه‌کردنه له‌گه‌ڵیان به‌بێ هیچ ڕیگرییه‌ک ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێباوه‌ڕیش بن. لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه ئه‌گه‌ر دایک و باب کافریش بن خزمه‌تکردن و به‌ده‌مه‌وه‌چوونیان واجبه به‌ڵكو ناڕه‌زایی بوونی ئه‌وان ناڕه‌زایی بوونی خوای په‌روه‌دگاری لێده‌که‌ێته‌وه، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: رضى الرب في رضى الوالد وسخط الرب في سخط الوالد رواه الترمذی و الحاکم. واته/ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار له ڕه‌زامه‌ندی دایک وبابه و توڕه‌یی په‌روه‌ردگاریش له‌توڕه‌یی دایک و باوکه( هه‌ڵبه‌ته له سنوری مافه‌کانیان نه‌وک زیاتر). ته‌نها له‌کاتێکدا به‌گوێی دایک و باوک ناکرێت، یاخود دڵیان ده‌شکێنرێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر فه‌رمان و ویسته‌که‌یان له پێچه‌وانه فه‌رمانی خودا بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی حه‌ز بکه‌ن ڕوو له‌خوا نه‌که‌ی و هه‌ڵبستی به‌وکارانه‌ی که خودا پێی ڕازی نییه، وه‌ک شیرک و تاوانه‌کان، چونکه به‌لای ئێمه‌وه(ئیسلام) ده‌بێت فه‌رمانی خوا له‌سه‌رووی هه‌موو فه‌رمانێک بێت.. هه‌روه‌کو ده‌فه‌رموێت: وإن جاهداك على أن تشرك بي ما ليس لك به علم فلا تطعهما وصاحبهما في الدنيا معروفا ... [العنكبوت: ١٥] . واته/ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵت دا هه‌تا هاوه‌ڵ بۆ من په‌یدا بکه‌ی، ئه‌وا له‌وه‌دا به‌گوێیان مه‌که و له‌دونیاشدا باش هاوڕێیه‌تییان بکه.، ده‌بینین له‌م ئایه‌ته‌دا خوای به‌ڕه‌م و به‌زه‌یی ته‌نانه‌ت ئه‌و دایک و باوکه‌ی که هانی کوڕه‌که‌یان ئه‌ده‌ن هه‌تاوه‌کو هاوه‌ڵ بۆ خوای تاقانه بڕیار بدات به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانیان پێ ده‌کات که له دونیایاندا خزمه‌تیان بکات و باس بێت له‌گه‌ڵیان( پاکی و بڵندی بۆ خوای گه‌وره‌و به‌زه‌یی). جێی سه‌رنجه بڵێن که ئه‌گه‌ر هاتوو دایک باووکێک که‌مته‌رخه‌مییان هه‌بووبێت به‌رامبه‌ر منداڵه‌کانیان ئه‌وا ده‌بێت منداڵه‌کانیان ئه‌گه‌ر موسوڵمانێکی باش و له‌خواترسن له‌به‌رامبه‌ری ئه‌و که‌م و کورتیانه هیچ هه‌ڵوێسته‌یه‌کی خراپیان نه‌بێت، به‌ڵکو پێویسته سه‌یری ئه‌وه بکرێت که ڕه‌نگه ئه‌وان هه‌رئه‌وه‌نده‌یان له‌ژیان و دین زانیوه، نه‌زان بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش به‌باشی فێری ئه‌م ئیسلامه بکرایان ئه‌وه هه‌ڵبه‌ت باشتر ده‌بوون له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان.. بۆیه له‌باشترین چاکه له‌گه‌ڵیان ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ بدرێت ئیسلامیان پێ ئاشنا بکرێت ، خودایان پێ بناسرێت، ڕێگای هیدایه‌تیان بۆ ڕوون بکرێته‌وه به‌ڵکو ئه‌وانیش له‌و ماوه که‌مه‌ی ماویانه تووشی خێر بن و به ئیسلام به‌هره‌مه‌ند بن.. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: " لا يجزي ولد والداً إلا أن يجده مملوكا فيشتريه فيعتقه" رواه مسلم. واته/ کوڕ(کچیش) هه‌رگیز ناتوانێت پاداشتی دایک و باوکی بداته‌وه مه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێکدا که ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌نده‌و موڵکی که‌سێک بن و ئه‌و بچێت ئازادیان بکات.. ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌به‌ندایه‌تییه‌ک ڕزگاری ده‌کات که له دونیایه‌و هیچ سزایه‌کی نییه له دواڕۆژدا، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕزگاری بکات له به‌ندایه‌تییه‌ک که په‌یوه‌ندی به په‌رستنه‌وه هه‌بێت بۆ به‌ندایه‌تی خوای تاقانه ئایا ده‌بێت چ پاداشت و خێرێکی بگات؟ له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی بۆ غه‌یری خوا بمرێت ئه‌وا به‌کافری ده‌مرێت و خودا‌ش هه‌رگیز ڕه‌حمی پێناکات.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.