به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و داوایه‌ی دایکی به‌ڕێزتان هیچ بنه‌مایه‌کی شه‌رعی و حیکمه‌تێکی تێدا نییه هه‌تاوه‌کو دینی خوا قه‌بووڵی بکات! خوای گه‌وره فه‌رمانی پێکردووین به گوێڕایه‌ڵی دایک و باوکمان، به‌ڵکوو شانبه‌شانی په‌رستنی خۆی فه‌رمانی پێکردووهوَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلاَهُمَا فَلاَ تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلاَ تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلاً كَرِيماً[الإسرا‌ء:٢٣]. ئازاردانی دایک و باوک به‌که‌مترین ئازاریش له گوناهه هه‌ره گه‌وره‌کانه"ألا أنبئكم بأكبر الكبائر ? الإشراك بالله و عقوق الوالدين و قول الزور" صححه الألباني. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پله‌وپایه‌یه‌ی ئه‌واندا به‌ڵام دڵڕاگرتنیان هه‌ر ده‌بێت له ژێر فه‌رمانی خواوه بێ و نابێت پێچه‌وانه‌ی بێت، چونکه فه‌رمانی خوا ده‌بێت له‌سه‌روو هه‌موو فه‌رمانێکه‌وه بێت. خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) له پێشترن ڕازی بکرێن ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندییه‌کی تر یه‌ک نه‌هاته‌وه لهگهڵیانوَاللّهُ وَرَسُولُهُ أَحَقُّ أَن يُرْضُوهُ إِن كَانُواْ مُؤْمِنِينَ [التوبة:٦٢]. له‌مه‌وه؛ گوناهت ناگات ئه‌گه‌ر ڕێگا به خێزانی خۆت بده‌ی زیاتر سه‌ردانی دایک و باوک و خوشک و براکانی بکات، چونکه به‌جێهێنانی سیڵه‌ی ڕه‌حمیش پێویسته و وازلێهێنانی له‌گوناهه گه‌وره‌کانه، ته‌نانه‌ت به‌جێنه‌هێنانی سیله‌ی ڕه‌حم مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته نه‌فرین(اللعنة)ی خوا، خوای گه‌وره دهفهرموێتَفهَلْ عَسَيْتُمْ إِن تَوَلَّيْتُمْ أَن تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ* أُوْلَئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَى أَبْصَارَهُمْ[محمد:٢٢ و٢٣]. ده‌توانی به‌م ئایه‌ت و فه‌رموودانه ئامۆژگاری دایکی به‌ڕێزتان بکه‌ن و بۆیان ڕوون بکه‌نه‌وه هه‌تا داخوازی سه‌رپێچی خوا نه‌که‌ن و پاشان ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕازی نه‌بوو، ئه‌وا بزانێت که ئێوه ناتوانن فه‌رمانی خوا پشتگوێ بخه‌ن له‌به‌ر حه‌ز و ویستێکی ئه‌وان. ئه‌گه‌ر له‌و نێوانه‌شدا له‌سه‌ر ئه‌وه کێشه و ئاڵۆزییه‌کی گه‌وره دروست ده‌کات یاخوود ئێوه ده‌که‌ونه ناڕه‌حه‌تی و ئاژاوه، ئه‌وا باشتره به شێنه‌یی چاره‌سه‌ری بکه‌ن و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کیش بێت ئارامیی بکه‌ن به‌هیوایه‌ی دڵی نه‌رم بێ و هه‌موو لایه‌ک خوا ڕازی بکه‌ن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.