به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا داوا له خوا ده‌که‌ین بۆتان زیاتر له ئیسلام شاره‌زا و باوه‌ڕیشتان به‌هێزتر بکات، به‌ڵکوو به‌که‌ڵی دونیای خۆت و ماڵومنداڵتان زیاتر بێن و له دواڕۆژیش له ئه‌هلی به‌هه‌شت بن ئامین. سه‌باره‌ت به سه‌رفیتره؛ ئه‌وه ده‌بێت له مزگه‌وتێک یان بنکه‌یه‌کی ئیسلامی لای خۆتان بپرسن، چونکه هه‌ر وڵات و شارێک بۆ خۆیان بڕیاڕ ده‌ده‌ن. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی پچڕاندن و هامۆشۆت له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زوورت، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر جۆری ئه‌و په‌یوه‌ندییه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێزیک بێت وه‌کو دایک و باوک و برا و خوشک و پاپیر و داپیر..، حه‌رامه په‌یوه‌ندی پچڕاندن له‌گه‌ڵیان مه‌گه‌ر له حاڵه‌تی زۆر تایبه‌تیدا، وه‌کو کوفر و دژایه‌تییان بۆ ئیسلام. په‌یوه‌ندی(صلة الرحم)ی دیکه‌ش هه‌یه دوورتره و له‌سه‌ر واجب نییه به‌رده‌وامی بکه‌ی، به‌ڵکوو له چاکه‌یه و سوننه‌ته، ماڵه خه‌زوریشت ده‌چێته حوکمی ئه‌مه‌یان. تۆ له‌به‌ر خوای گه‌وره و چاکه له‌گه‌ڵ مێردت باشتره له‌گه‌ڵیان هاموشۆ بکه‌ی و لێیان بپرسیته‌وه، سه‌ردانیان بکه‌ی و گه‌رموگوڕ بیت، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ دایک و بابی مێردت(خه‌رز و خه‌سووت)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌زانی ئازارت زۆر ده‌ده‌ن و تووشی فیتنه و ماڵوێرانیت ده‌که‌ن و بێهیواشیت له چاکبوونیان، بۆت هه‌یه پێیان لێ ببڕی.. به‌ڵام بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌گه‌ر له دووره‌وه‌ش لێیان بپرسی یاخوود سه‌ردانی که‌م و جاروبار به ته‌له‌فۆن، به‌ڵکوو بیر ده‌که‌نه‌وه و به‌هۆی تۆوه ساز ده‌بن.. ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر بڕیاری خۆت و به‌رژه‌وه‌ندیت. شه‌ڕی ئه‌وان ئه‌گه‌ر هه‌یه په‌یوه‌ندی نییه به ڕه‌مه‌زانه‌وه، هه‌موو کات بۆت هه‌یه خۆتیان لێ دوور بخه‌ی، به‌ڵام تۆ له‌به‌ر خاتری خوا له‌م مانگه یان له ڕۆژی جه‌ژن بچیته لایان و ده‌ستپیشی بخه‌ی له ئاشتبوونه‌وه، کارێکی باشه و خوا پێی خۆشه، گوێش مه‌ده به‌وه‌ی ئه‌وان پێی نازانن، تۆ ئه‌گه‌ر بتوانی مودارات بکه‌ی له‌گه‌ڵیان، واته په‌یوه‌ندیشت هه‌بێو له شه‌ڕیشیان پارێزراو بیت، باشتره له‌وه‌ی به‌ته‌واوی دوور بیت لێیان، چونکه بوونی تۆ ڕه‌نگه ئومێدێک بێت بۆ چاکبوونیان. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.