سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئه‌گه‌ر حاشا له‌ که‌سێ بکه‌ی گوناحبار ده‌بیت.؟
سلاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت ئه‌گه‌ر حاشا له‌ که‌سێ بکه‌ی گوناحبار ده‌بیت؟! که‌ ئه‌و که‌سه‌ خوشکت بێت وه‌ ئه‌و که‌سه‌ ببێته‌ هۆی ئاژاوه‌ له‌ نێوان که‌سوکارمان و من؟ خوا جه‌زای خیرتان باته‌وه.‌
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 214

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 

سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
په‌یوه‌ندی پچڕاندن و هامۆشۆت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نێزیک بێت وه‌کو دایک و باوک و برا و خوشک و پاپیر و داپیر..، حه‌رامه‌ په‌یوه‌ندی پچڕاندن له‌گه‌ڵیان مه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تی زۆر تایبه‌تیدا، وه‌کو کوفر و دژایه‌تییان بۆ ئیسلام. 
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌زانی خوشکه‌که‌ت ئازارت زۆر ده‌دات و تووشی فیتنه‌ و ماڵوێرانیت ده‌کات و بێ هیواشیت له‌ چاکبوونی، بۆت هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی لێ ببڕی.. به‌ڵام بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌گه‌ر له‌ دووره‌وه‌ش لێی بپرسی یاخود سه‌ردانی که‌م و جاروبار به‌ ته‌له‌فۆن، به‌ڵکو بیر ده‌کاته‌وه‌‌ و به‌هۆی تۆوه‌ ساز ده‌بێت.. ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته‌وه‌ سه‌ر بڕیاری خۆت و به‌رژه‌وه‌ندیت. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 865

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram